이사야 24 – KLB & KSS

Korean Living Bible

이사야 24:1-23

1여호와께서 땅을 뒤엎어 황폐하게 하시고 그 백성을 흩어 버리실 것 이다.

세상에 대한 여호와의 심판

2제사장과 백성이 당하는 일이 똑같을 것이며 종과 주인, 사는 자와 파는 자, 빌려 주는 자와 빌리는 자, 24:2 또는 ‘이자를 받는 자와 이자를 내는 자가’부자와 가난한 자가 다 같은 일을 당하게 될 것이며

3땅은 완전히 황무지가 되고 약탈당할 것이다. 이것은 여호와께서 하신 말씀이다.

4땅이 마르고 시들어 가며 온 세계가 쇠잔하고 세상의 높은 자들도 쇠약해 가고 있다.

5땅이 죄로 더럽혀졌으니 이것은 사람들이 하나님의 법에 불순종하고 그와 맺은 영원한 계약을 어겼기 때문이다.

6그래서 하나님은 땅에 저주를 내렸고 사람들은 그 죄의 대가를 받아 살아 남은 자가 적으며

7포도나무가 시들고 포도즙은 귀하게 되었으며 한때 즐거워하던 자가 이제는 다 슬퍼하게 되었다.

8또 소고를 치고 수금을 타던 음악 소리가 그쳤으며

9아무도 흥겹게 노래를 부르면서 포도주를 마실 수 없게 되었고 술맛은 쓰게 되었다.

10도시는 온통 혼란 속에 빠져 집집마다 문이 닫히고 출입하는 자가 없으며

11포도주가 없으므로 사람들이 거리에서 소리를 지르고 즐거워하던 사람이 침울해지며 땅에서 기쁨이 사라지고 말았다.

12성이 폐허가 되고 성문이 파괴되었으니

13이런 일이 앞으로 온 세계에 일어날 것이다. 그 상태는 감람나무를 흔들어 그 열매를 완전히 떨어 버리는 것 같고 포도 수확을 하고 나서 그 남은 것까지 다 따내는 것과 같을 것이다.

14그러나 살아 남은 자들이 기뻐서 외칠 것이며 서방에서 여호와의 위엄을 선포하고

15동방에서 그를 찬양할 것이며 해안 지역에 사는 사람들도 이스라엘의 하나님 여호와를 찬양할 것이다.

16그때 우리는 세계의 가장 먼 지방에서 의로우신 분에게 영광을 돌리는 찬송 소리를 듣게 될 것이다. 그러나 여전히 악이 판을 치고 곳곳에 배신 행위가 있으니 내가 탄식하지 않을 수 없구나.

17세상 사람들아, 들어라! 공포와 함정과 덫이 너희를 기다리고 있다.

18공포를 피하려고 하는 자는 함정에 빠질 것이며 함정에서 올라오는 자는 덫에 걸릴 것이다. 하늘에서 폭우가 쏟아지고 땅의 기초가 흔들릴 것이며

19땅이 깨어지고 갈라져 진동하며

20술 취한 사람처럼 비틀거리고 폭풍 속의 오두막처럼 흔들거릴 것이다. 세상이 죄악에 짓눌리고 있으니 쓰러져 다시는 일어나지 못할 것이다.

21그 날에 여호와께서 하늘의 타락한 천사들과 땅의 교만한 통치자들을 심판하실 것이다.

22하나님은 그들을 죄수처럼 한 곳에 모아 지하 감옥에 가두어 놓을 것이며 그들은 형벌이 확정될 때까지 거기에 머물러 있게 될 것이다.

23그때 전능하신 여호와께서 시온산과 예루살렘에서 왕이 되어 자기 백성의 장로들 앞에서 영광스럽게 다스리실 것이며 그와 같은 영광 때문에 해와 달이 무색할 것이다.

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 24:1-23

یەزدان زەوی وێران دەکات

1ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات،

بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،

دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.

2کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،

گەورە وەک کۆیلەکەی،

خانم وەک کەنیزەکەی،

کڕیار وەک فرۆشیار،

بەخشەر وەک وەرگر،

قەرزدەر وەک قەرزار.

3زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت و

بە تاڵان تاڵان دەکرێت،

یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو.

4زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،

جیهان داهێزرا و سیس بوو،

گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.

5زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،

چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،

فەرزەکانیان پێشێل کرد و

پەیمانی هەتاهەتاییان شکاند.

6لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد و

دانیشتووانەکەی سزادران.

لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان و

خەڵکێکی کەم مایەوە.

7شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،

هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن.

8دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،

هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،

قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو.

9بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،

مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.

10شاری وێران تێکشکاوە،

هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە.

11لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب

خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،

دوورخرایەوە شادی زەوی.

12ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە و

لێدانی دەروازەش کاولییە.

13ئاوا دەبێت لەناوەندی زەوی

لەنێو گەلان،

وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،

وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت.

14ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،

بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن.

15لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،

لە دوورگەکانی دەریاشەوە

ناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە.

16لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:

«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!»

جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!

قوڕبەسەرم!

ناپاکان ناپاکییان کرد!

ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!»

17ترس و چاڵ و تەڵە

بەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی.

18ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێت

دەکەوێتە چاڵەکەوە و

ئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوە

بە تەڵەکەوە دەبێت.

بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە و

بناغەکانی زەوی هەژان.

19زەوی بە شکان دەشکێت،

زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،

زەوی بە لەقین دەلەقێت.

20زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،

جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با.

یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،

دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە.

21لەو ڕۆژەدا یەزدان

سزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان و

لەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات.

22بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوە

وەک دیل لە بەندیخانە و

لە گرتووخانە توند دەکرێن و

دوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن.

23مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،

چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکات

لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،

شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.