Knijga O Kristu

Filipljanima 1:1-30

Pavlovi pozdravi

1Ovo je pismo od Pavla i Timoteja, slugu Krista Isusa, svima svetima u Kristu Isusu koji su u Filipima te starješinama i đakonima.

2Neka vam je milost i mir od našega Boga Oca i Gospodina Isusa Krista.

Pavlova zahvalnost i molitva

3Kad god vas se sjetim, zahvaljujem Bogu. 4U svakoj svojoj molitvi radosno se molim za vas 5jer ste bili sudionicima navješćivanja Radosne vijesti o Kristu od prvoga dana pa sve do sada. 6Siguran sam da će Bog, koji je započeo dobro djelo među vama, to djelo i dovršiti do dana kad se Isus Krist vrati.

7I pravo je da tako osjećam prema vama. Nosim vas u srcu jer ste sa mnom dijelili Božju milost i kad sam bio u okovima, i u obrani i u utvrđivanju Radosne vijesti. 8Bog mi je svjedok da čeznem za svima vama ljubavlju Isusa Krista. 9Moja je molitva za vas da vaša ljubav još više uzraste, da rastete u znanju i razumijevanju, 10da znate odabrati najbolje. Tako ćete biti čisti od svake nečistoće i krivnje na Dan Kristova povratka, 11puni ploda pravednosti koja dolazi po Isusu Kristu.

Pavlova radost zbog propovijedanja Krista

12Želim, draga braćo, da znate da je sve što mi se ovdje dogodilo pomoglo širenju Radosne vijesti 13jer ovdje svi, pa čak i carska tjelesna straža, znaju da sam u okovima zbog Krista. 14A i većina braće osmjelila se zbog mojih okova još neustrašivije propovijedati Božju riječ.

15Neki, doduše, propovijedaju iz zavisti i nadmetanja, ali drugi zato iz dobre volje. 16Propovijedaju jer me vole i jer znaju da me je Gospodin doveo ovamo da branim Radosnu vijest. 17Oni drugi pak Krista navješćuju neiskreno, zaradi vlastite koristi. Misle da će mi time još više otežati okove. 18Ali što onda? Bile njihove pobude iskrene ili ne, Krist se navješćuje. Tomu se radujem. A i dalje ću se radovati 19jer znam da se molite za mene, da mi pomaže Duh Isusa Krista i da ću na koncu biti spašen.

Pavlov život za Krista

20Živim u žarkoj nadi da me ništa neće smesti, nego da ću uvijek, kao i sada, biti hrabar za Krista i da će se on u meni proslaviti, živio ja ili umro za njega. 21Jer za mene je život Krist, a smrt dobitak. 22Ipak, ako živim u tijelu, plodonosno ću djelovati. Što onda odabrati? Ne znam. 23Razdiru me dvije želje. Želim otići i biti s Kristom. To je mnogo bolje za mene. 24Ali zbog vas je potrebnije da ostanem živjeti u tijelu.

25Uvjeren sam u to. Ostat ću s vama da rastete i radujete se u vjeri. 26Tako ćete se, kad opet dođem k vama, imati još više razloga hvaliti onime što je Krist Isus učinio za mene.

Živjeti dostojno evanđelja

27Samo se ponašajte dostojno evanđelja tako da, došao li vas ja vidjeti ili samo slušao o vama, znam da ste postojani u jednome Duhu i da se jednodušno borite za evanđeosku vjeru 28te da se ni u čemu ne strašite protivnika. To će im biti Božji znak njihove propasti, a vašega spasenja. 29Jer dana vam je milost ne samo da vjerujete u Krista, nego i da trpite za njega 30u istoj borbi u kojoj ste me vidjeli i za koju sada čujete da ju vodim.

Kurdi Sorani Standard

فیلیپی 1:1-30

1لە پۆڵس و تیمۆساوسی بەندەکانی عیسای مەسیحەوە،

بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا لە شاری فیلیپی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، لەگەڵ چاودێران و خزمەتکاران:

2با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

سوپاسی خودا و پاڕانەوە

3سوپاسی خودا دەکەم هەر کاتێک یادتان بکەم، 4هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم، 5چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیلدا کردووە. 6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.

7کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن. 8خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح.

9لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، 10تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، 11تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا.

لەلای من، ژیان مەسیحە

12خوشکان، برایان، ئێستا دەمەوێ بزانن ئەوەی بەسەرم هات پەیامی ئینجیلی زیاتر بەرەو پێش برد، 13تەنانەت هەموو پاسەوانانی کۆشکی ئیمپڕاتۆر و هەموو لایەک بۆیان دەرکەوت کە من لە پێناوی مەسیحدا کۆت و بەند کراوم. 14مەسیحی باڵادەست بەهۆی کۆت و بەندی منەوە وای لە زۆربەی خوشک و برایان کردووە پشت بە ئەو ببەستن، تاکو بتوانن بوێرانەتر و بە چاونەترسییەوە پەیامەکەی ڕابگەیەنن.

15بێگومان هەندێک لەبەر ئیرەیی و ناکۆکی مزگێنی مەسیح ڕادەگەیەنن، بەڵام هەندێکی دیکە بە خواستێکی باش. 16ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان. 17ئەوانەی دیکە کە لە خۆپەرستییەوە مەسیح ڕادەگەیەنن، دڵسۆز نین، مەزەندە دەکەن بە کۆت و زنجیرەکەم حاڵم ناخۆشتر دەکەن. 18ئیتر چی؟ بەهەرحاڵ، بە ڕواڵەت بێت یان بە ڕاستی بێت، مەسیح ڕادەگەیەنرێت، بەمەش دڵشادم.

بەڵێ، زیاتریش دڵشاد دەبم، 19چونکە دەزانم لە ڕێگەی پاڕانەوەکانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مەسیح ئەمە دەبێتە هۆی ئازادکردنم1‏:19 یۆنانی: ڕزگاری.‏. 20بە پەرۆشەوە چاوەڕوانم و ئومێدەوارم کە لە هیچ شتێکدا شەرمەزار نەبم، بەڵام ورەبەرز دەبم بۆ ئەوەی ئێستاش وەکو هەمیشە مەسیح لە جەستەمدا پایەدار بێت، ئەگەر بە ژیان بێت یان بە مردن، 21چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج. 22بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم! 23لە دوو لاوە فشارم لەسەرە، حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەمەش زۆر باشترە، 24بەڵام مانەوەم بە جەستە بۆ ئێوە پێویستترە. 25لەمە دڵنیام، دەزانم لە ژیاندا دەمێنم و لەگەڵ هەمووتان بەردەوام دەبم، بۆ بەرەوپێشچوون و خۆشیتان لە باوەڕ، 26تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات.

27تەنها بە شێوەیەک بژین کە شایستەی پەیامی ئینجیلی مەسیح بێت، تاکو کاتێک بێم و بتانبینم یان لەلاتان نەبم و هەواڵتان ببیستم، کە لە یەک ڕۆحدا چەسپاون و بە یەک دڵ تێدەکۆشن لە پێناوی ئەو باوەڕەی کە لەسەر بناغەی پەیامی ئینجیلە، 28لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان ناترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە، 29چونکە خودا لەبەر مەسیح تەنها باوەڕهێنان بە ئەوی پێ نەبەخشیون، بەڵکو ئازار چێژتنیش لە پێناوی ئەو، 30لەبەر ئەوەی هەمان تێکۆشانتان هەیە، ئەوەی لە منتان بینیوە و ئێستا لە منی دەبیستن.