Knijga O Kristu

2 Timoteju 4:1-22

1Zaklinjem te pred Bogom i pred Kristom Isusom koji će doći suditi žive i mrtve, zaklinjem te njegovim dolaskom i njegovim kraljevstvom: 2uporno propovijedaj Božju riječ bila za to prigoda ili ne. Upozoravaj ljude na grijeh, strogo ih kori, ali ih i hrabri strpljivo ih poučavajući.

3Jer doći će vrijeme kad ljudi više neće htjeti slušati zdravo učenje. Povodit će se za vlastitim željama te sebi naći mnoštvo učitelja koji će im govoriti ono što će goditi njihovim ušima. 4Odvraćat će uho od istine te ići za bajkama.

5Ali ti budi u svemu trijezan. Podnesi patnje, propovijedaj Radosnu vijest. Ispuni u potpunosti dužnost koju ti je Bog dao.

Pavlove posljednje riječi

6A ja se već prinosim za žrtvu ljevanicu. Približio se trenutak moje smrti. 7Dobro sam se borio za svojega Gospodina, istrčao sam trku i ostao mu vjeran. 8Pripravljen mi je vijenac pravednosti koji će mi Gospodin, pravedni sudac, dati na dan svojega dolaska. Dat će ga svima koji s ljubavlju iščekuju njegov slavni dolazak.

9Požuri se što brže doći k meni. 10Dema me je zbog ljubavi prema ovome svijetu ostavio i otišao u Solun. Krescencije je otišao u Galaciju, a Tit u Dalmaciju. 11Sa mnom je još samo Luka. Povedi sa sobom Marka kad dođeš jer mi je koristan za služenje. 12Tihika sam poslao u Efez. 13Donesi mi, kad dođeš, kabanicu koju sam ostavio u Troadi kod Karpa. Donesi i knjige, osobito pergamene.

14Kovač Aleksandar mi je nanio mnogo zla. Gospodin će mu platiti prema njegovim djelima. 15I ti ga se čuvaj jer se jako protivio našemu propovijedanju.

16Kad su me prvi put izveli pred sud, nitko nije bio uz mene. Svi su me napustili. Neka im Bog to ne uračuna u krivnju! 17Ali Gospodin je bio sa mnom i dao mi je snage da propovijedam Radosnu vijest u svoj punini, da ju čuju svi pogani. Izbavio me iz lavljih ralja. 18Gospodin će me izbaviti od svakoga zlog napada i sačuvati me za svoje nebesko kraljevstvo. Neka mu je slava uvijeke. Amen.

Posljednji pozdravi

19Pozdravi Prisku i Akvilu te Oneziforove ukućane. 20Erast je ostao u Korintu, a Trofima sam bolesnoga u Miletu ostavio.

21Požuri da stigneš ovamo prije zime. Pozdravljaju te Eubul, Pudencije, Lino, Klaudija i sva braća i sestre.

22Neka Gospodin bude s tvojim duhom. Milost s vama!

Kurdi Sorani Standard

دووەم تیمۆساوس 4:1-22

وشەی خودا ڕابگەیەنە

1لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح، ئەوەی لە داهاتوودا زیندووان و مردووان حوکم دەدات، لەبەر دەرکەوتنی خۆی و شانشینەکەی ڕاتدەسپێرم: 2وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، سەرزەنشت بکە، ڕابخوڕە، ورە بەرز بکەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و فێرکردنەوە، 3چونکە کاتێک دێت خەڵک بەرگەی فێرکردنی دروست ناگرن، بەڵکو بەگوێرەی ئارەزووی تایبەتی خۆیان مامۆستا کۆدەکەنەوە تاکو ختووکەی گوێیان بدات. 4بۆ ڕاستی گوێیان دادەخەن، بۆ ئەفسانە لادەدەن. 5بەڵام تۆ، لە هەموو شتێکدا وریابە، لە ئازاردا دان بە خۆتدا بگرە، بە کاری مزگێنیدەری هەستە، خزمەتی خۆت تەواو بکە.

6سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم4‏:6 مەبەستی نووسەر لێرەدا واتە من وا دەمرم، نەریت و باو بووە کە خواردنەوەی گرنگ وەک قوربانی ڕژێنراوە، لێڤییەکان 23‏:18‏.‏ و کاتی کۆچکردنم هاتووە. 7تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. 8ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.

دوا ڕاسپاردە

9کۆشش بکە زوو بێیتە لام، 10چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. 11بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە لە خزمەتکردندا سوودی بۆم هەیە. 12تیخیکۆسم ناردووە بۆ ئەفەسۆس. 13کاتێک هاتیت، ئەو کەوایە لەگەڵ خۆت بهێنە کە لە ترۆئاس لەلای کارپۆس بەجێم هێشت، تۆمارەکانیش4‏:13 پەڕتووکی نووسراو لەسەر پێست یان کاغەز و پێچراوەتەوە.‏ بهێنە، بە تایبەت دەستنووسەکان.

14ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. 15خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد.

16لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە. 17بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت و هەموو گەلان بیبیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم. 18مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەک دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین.

سڵاوی کۆتایی

19سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا و خێزانی ئۆنیسیفۆرۆس بکە.

20ئەراستۆس لە کۆرنسۆس مایەوە، بەڵام تروفیمۆسم بە نەخۆشی لە میلیتۆس بەجێهێشت. 21کۆشش بکە پێش زستان بێی.

یۆبۆلۆس و پودیس و لینۆس و کڵاودیا و هەموو خوشکان و برایان سڵاوت لێدەکەن.

22مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحت بێت. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت.