Knijga O Kristu

2 Timoteju 2:1-26

Dobar Kristov vojnik

1Timoteju, sinko, jačaj u milosti koju nam daje Isus Krist! 2Što si od mene čuo pred mnogim svjedocima, prenesi pouzdanim ljudima koji će to moći prenijeti drugima.

3Dijeli sa mnom tegobe kao dobar vojnik Krista Isusa. 4Kristov si vojnik; ne zapleći se u svagdanje poslove jer inače nećeš moći ugoditi vojskovođi. 5Pokoravaj se Božjim pravilima, baš kao sportaš koji ne može dobiti nagradu ako se propisno ne natječe. 6Ratar koji naporno radi treba prvi uživati u plodovima svojega truda. 7Razmisli što ti govorim. Gospodin će dati da razumiješ sve to.

8Nemoj nikad zaboraviti da je Isus Krist rođen kao potomak kralja Davida i da je uskrsnuo od mrtvih. To je Radosna vijest koju naviještam. 9Zbog nje trpim nevolju i okovan sam poput kakva zločinca. Ali ako sam ja okovan, Božja riječ nije. 10Voljan sam sve podnijeti zaradi onih koje je Bog izabrao da postignu spasenje i vječnu slavu u Kristu Isusu.

11Ove su riječi istinite:

Umremo li s njim,

s njim ćemo i živjeti.

12Podnesemo li nevolje,

kraljevat ćemo s njim.

Ako ga se odreknemo,

i on će se nas odreći.

13Ako mu ne budemo vjerni,

on će ostati vjeran

jer ne može sâm sebe zanijekati.

Djelatnik potvrđen od Boga

14Podsjećaj ljude na to i zaklinji ih pred Bogom da se ne prepiru. To ničemu ne koristi, a na propast je onima koji slušaju. 15Marljivo se trudi da se pred Bogom pokažeš prokušanim, dobrim djelatnikom koji se nema čega stidjeti i koji točno razlaže riječ istine. 16Svjetovne i isprazne rasprave izbjegavaj jer one vuku u sve veću bezbožnost. 17Takve se riječi šire poput gnjileži. Takvi su Himenej i Filet. 18Zastranili su od istine tvrdeći da se uskrsnuće već zbilo. Time su potkopali vjeru nekih.

19Ali Božja istina stoji čvrsto poput temelja s natpisom: “Gospodin poznaje svoje”2:19 Brojevi 16:5. i “Tko god tvrdi da pripada Gospodinu neka se kloni zla.”2:19 Vidjeti: Izaija 52:11.

20U bogatoj kući ima posuda načinjenih od zlata i srebra, ali i od drva i gline. Jedne se rabe u časne, druge u nečasne svrhe. 21Bude li se dakle tko čuvao čistim od toga, bit će posuda korisna Gospodaru—časna, posvećena, čista i prikladna za svako dobro djelo.

22Kloni se svega što potiče mladenačke strasti! Teži za pravednošću, vjerom, ljubavlju, mirom sa svima koji čistog srca zazivaju Gospodina.

23Kloni se nerazumnih i neobuzdanih rasprava jer znaš da one završavaju svađom. 24A sluga Gospodnji ne smije se svađati, nego prema svima mora biti blag. Treba biti sposoban poučavati i otrpjeti 25te blago prekoriti protivnike ne bi li im Bog darovao obraćenje da spoznaju istinu. 26Tada će se prenuti iz đavolske zamke grijeha u koju su bili uhvaćeni i ispunjavali njegovu volju.

Kurdi Sorani Standard

دووەم تیمۆساوس 2:1-26

بەشداری ئازار بکە

1بۆیە کوڕی خۆم، تۆ بەهێز بە بەو نیعمەتەی کە لە عیسای مەسیحدایە. 2ئەوەی لەبەردەم چەندین شایەتدا لە منت بیستووە، بە خەڵکی دڵسۆزی بسپێرە کە لێهاتوو بن بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەش فێربکەن. 3وەک سەربازێکی چاک بۆ عیسای مەسیح، لەگەڵمان بەشداری لە ئازار بکە. 4هیچ سەربازێک خۆی بە کاروباری ڕۆژگارەوە خەریک ناکات تاکو فەرماندەکەی ڕازی بکات. 5ئەگەر یەکێک پێشبڕکێ بکات، خەڵات ناکرێت ئەگەر شوێن یاسای پێشبڕکێکە نەکەوێت. 6جوتیاری ڕەنجدەر دەبێ یەکەم کەس بێت بەشی خۆی لە بەرهەمەکە ببات. 7بیربکەوە لەوەی دەیڵێم، مەسیحی خاوەن شکۆ یارمەتیت دەدات لە هەموو شتێک تێبگەیت.

8یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە، 9کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. 10بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی.

11ئەم قسەیە ڕاستە:

«ئەگەر لەگەڵیدا مردبین،

لەگەڵیشی دەژین،

12ئەگەر دانبەخۆدا بگرین،

لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین.

ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین،

ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات.

13ئەگەر دڵسۆز نەبین،

ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە،

چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.»

کارگەری وشەی ڕاست

14ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت. 15کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە. 16خۆت لە قسەی هیچوپووچ بپارێزە، چونکە زیاتر و زیاتر مرۆڤ بەرەو خوانەناسی دەبات. 17وشەکانیان وەک لاڕەشەیە2‏:17 یۆنانی: گانگرین‏، نەخۆشییەکی کوشندەیە.‏ تەشەنە دەکات. لەوانە هیمینایۆس و فیلێتۆس، 18کە لە ڕاستی دەرچوون و دەڵێن هەستانەوە ڕوویداوە، ئیتر باوەڕی هەندێک هەڵدەگێڕنەوە. 19بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: [یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،]2‏:19 سەرژمێری 16‏:5 هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»

20بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو تەختە و قوڕیشی لێیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. 21بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز2‏:21 تەرخانکراو‏ و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک.

22لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە. 23لە گفتوگۆی پووچ و نەزان دووربکەوە، بزانە شەڕی لێ دەکەوێتەوە. 24بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت. 25ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ 26و لە داوی شەیتان هۆشیان بەخۆیاندا بێتەوە، ئەوەی بۆ ئەنجامدانی خواستی خۆی بەندی کردن.