耶利米書 11 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 11:1-23

猶大毀約

1耶和華對耶利米說: 2「你要聽這約上的話,把內容告訴猶大人和耶路撒冷的居民。 3你要告訴他們,以色列的上帝耶和華說,『不遵守這約的人必受咒詛。 4我把你們的祖先從埃及——苦難的熔爐裡帶出來,那時我吩咐他們遵守這約。他們若聽從我的話,遵行我的吩咐,就必做我的子民,我也必做他們的上帝。 5這樣,我就實現我向你們祖先起的誓——賜給他們那奶蜜之鄉,正如今日一樣。』」我回答說:「耶和華啊,遵命!」

6耶和華對我說:「你要在猶大各城和耶路撒冷的街頭宣告,呼籲百姓聽從、遵行這約。 7因為自從我把你們祖先從埃及領出來的那天起,一直到今天,我一再勸誡他們要聽從我的話。 8然而,他們卻不聽不理,人人憑自己頑固的惡念行事。因此,我要使約中的一切咒詛臨到他們,因為我吩咐他們遵守這約,他們卻拒絕遵守。」

9耶和華對我說:「猶大人和耶路撒冷的居民陰謀背叛我。 10他們重蹈祖先的覆轍,不聽從我的話,跟從、祭拜別的神明。以色列猶大都違背了我與他們祖先立的約。 11所以我要使他們災難臨頭,無法逃脫,任他們高聲呼求,我也不聽。這是耶和華說的。 12那時,猶大各城和耶路撒冷的居民必去呼求他們燒香供奉的神明,卻得不到任何幫助。 13猶大啊,你的神明多如你的城邑,你給可憎的巴力燒香的祭壇多如耶路撒冷的街道。

14「因此,耶利米啊,你不要為這些人祈禱,不要為他們呼求禱告,因為他們遭難時向我呼求,我必不理會他們。 15我所愛的子民既然罪惡滔天,還在我殿裡做什麼?難道祭肉可以為他們消災免禍嗎?他們以作惡為樂。 16耶和華曾稱他們為枝繁葉茂、果實佳美的橄欖樹,但現在祂要在呼嘯的風暴中把它點燃,燒毀它的枝條。 17我——萬軍之耶和華曾栽培以色列人和猶大人,如今我要降禍給他們,因為他們作惡,向巴力獻祭,惹我發怒。」

謀害耶利米

18有人想謀害我,耶和華告訴了我,並讓我看見他們的所作所為。 19我好像一隻被牽去宰殺的馴良羊羔,不知他們要謀害我。他們說:

「我們把這棵樹連果子一同毀滅,

從世上除掉它,

使它被遺忘吧!」

20然而,審判公正、洞察肺腑心腸的萬軍之耶和華啊,

願我能看見你報應他們,

因為我已向你陳明我的冤屈。

21-22亞拿突人想殺我,他們威脅我說:「你不要奉耶和華的名說預言,免得死在我們手上。」因此,萬軍之耶和華說:「看啊,我必懲罰他們。他們的青年必喪身刀下,他們的子女必死於饑荒, 23一個不留。因為在我報應之年,我必降災難給亞拿突人。」

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 11:1-23

شکاندنی پەیمانەکە

1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 2«گوێ لە بەندەکانی ئەو پەیمانە بگرن و لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم پێی بدوێن. 3پێیان دەڵێیت کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی گوێڕایەڵی بەندەکانی ئەو پەیمانە نابێت، 4کە من فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد، لەو ڕۆژەی لە خاکی میسر، لەناو کوورەی ئاسن دەرمهێنان.“ فەرمووم: ”گوێم لێ بگرن و کاریان پێ بکەن بەپێی هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکەم. جا دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە، 5بۆ ئەوەی ئەو سوێندە بەجێبهێنم کە بۆ باوباپیرانتان خواردم کە خاکێکیان بدەمێ شیر و هەنگوینی لێ بڕژێتەوە،“ هەروەک ئەو خاکەی ئەمڕۆ تێیدان.»

منیش وەڵامم دایەوە: «ئامین، ئەی یەزدان!»

6ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەواوی ئەم پەیامە لەناو شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ڕابگەیەنە و بڵێ: ”گوێ لە بەندەکانی ئەم پەیمانە بگرن و کاریان پێ بکەن، 7چونکە لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانی ئێوەم لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە هەتا ئەمڕۆ، بە تەواوی و بەردەوام ئاگادارم کردوونەتەوە و بە ڕوونی فەرموومە: ’گوێم لێ بگرن.‘ 8نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد، هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوت، جا منیش هەموو نەفرەتەکانی ئەم پەیمانەم بەسەریاندا هێنا، ئەوەی فەرمانم پێکردن کە کاری پێ بکەن، بەڵام نەیانکرد.“»

9ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «بە پیلانگێڕیم زانیوە لەنێو پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم. 10گەڕانەوە سەر تاوانی باوباپیرانی پێشوویان، کە ڕەتیان کردەوە گوێ لە پەیامەکەم بگرن، کەوتنە دوای خوداوەندەکانی دیکە بۆ ئەوەی بیانپەرستن. بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا ئەو پەیمانەیان شکاند کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم. 11لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من بەڵایەکیان بەسەردا دەهێنم کە نەتوانن لێی دەرباز بن، جا هاوارم بۆ دەکەن و منیش گوێیان لێ ناگرم. 12شارۆچکەکانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەچن و هاوار دەبەن بۆ ئەو خوداوەندانەی بخووریان بۆ دەسووتێنن، بەڵام ئەوان لە کاتی بەڵایان ڕزگاریان ناکەن. 13ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت هێندەی ژمارەی شارۆچکەکانت بوون، قوربانگاتان هێندەی ژمارەی شەقامەکانی ئۆرشەلیم بوون بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندی بەعلی شەرمەزاری.“

14«تۆش لە پێناوی ئەم گەلە نوێژ مەکە و لە پێناویان پاڕانەوە و نزا بەرز مەکەرەوە، چونکە لە کاتی هاوارکردنیان بۆم لەبەر بەڵاکەیان گوێیان لێ ناگرم.

15«ئەی ئەویندارەکەم، لە پەرستگاکەم چی دەکەیت،

پلانگێڕیت لەگەڵ زۆر لایەن داڕشتووە،

ئایا گۆشتی قوربانی پیرۆزکراو سزات لەسەر لادەبات؟

کاتێک خراپە دەکەیت،

ئینجا دڵخۆش دەبیت.»

16یەزدان ناوی لێنایت زەیتوونی سەوز

لەگەڵ بەروبووم بە شێوەی جوان،

بەڵام بە دەنگی هاتوهەرایەکی گەورە

ئاگری لەسەر کردەوە

جا لقەکانی دەشکێنرێن.

17یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی تۆی چاند، بڕیاری دا تووشی بەڵاتان بکات، لەبەر خراپەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا، کە بخووریان بۆ بەعل سووتاند، بەو خراپەیە پەستیان کردم.

پیلان لە دژی یەرمیا

18یەزدان پیلانی ئەوانی بۆ من ئاشکرا کرد، جا زانیم، لەم کاتەدا کردارەکانی ئەوانی پیشاندام. 19منیش وەک بەرخێکی دەستەمۆ بۆ سەربڕین ببردرێت، نەمزانی پیلانیان لە دژی من گێڕاوە و دەڵێن:

«با دارەکە بە بەرەکەیەوە لەناو ببەین،

با لە خاکی زیندووان بیبڕینەوە،

ئیتر یادی ناوی ناکرێتەوە.»

20بەڵام تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، دادوەری ڕاستودروست،

تاقیکەرەوەی مێشک و دڵ،

با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،

چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.

21«لەبەر ئەوە فەرمایشتی یەزدان ئەمەیە سەبارەت بە پیاوانی عەناتۆت، ئەوانەی داوای گیانی تۆ دەکەن و دەڵێن: ”بە ناوی یەزدانەوە پەیام ڕامەگەیەنە، با بە دەستی خۆمان نەتکوژین.“ 22لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”من سزایان دەدەم، لاوان بە شمشێر دەمرن و کوڕ و کچیشیان بە قاتوقڕی دەمرن. 23پاشماوەشیان بۆ نامێنێتەوە، چونکە لە ساڵی سزادانیان بەڵا بەسەر پیاوانی عەناتۆتدا دەهێنم.“»