申命記 11 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 11:1-32

要聽從耶和華

1「你們要愛你們的上帝耶和華,時刻遵守祂的吩咐、律例、典章和誡命。 2要記住,我現在是對你們,而不是對你們的孩子說話。他們沒有親身經歷、親眼見過你們上帝耶和華的管教、威嚴、大能的手和伸出的臂膀; 3祂怎樣在埃及行神蹟奇事對付法老及其國家; 4怎樣使紅海淹沒追趕你們的埃及軍隊和車馬,將他們永遠毀滅; 5怎樣在曠野一路看顧你們,一直來到這裡; 6怎樣對付呂便以利押的兒子大坍亞比蘭,使大地在以色列人當中裂開,吞沒了他們及其家人、帳篷和所有隨從。 7你們親眼目睹了耶和華的這些偉大作為。

8「因此,你們要遵守我今天吩咐你們的誡命,以便有力量過河攻取你們將要攻取的土地, 9長久居住在耶和華起誓賜給你們祖先及其後裔的奶蜜之鄉。 10那片土地不像你們離開的埃及。在埃及你們撒種後,要像澆菜園一樣辛勤灌溉11·10 辛勤灌溉」希伯來文是「用腳灌溉」。11而你們將要佔領的那片土地卻有山有谷,雨水充足, 12你們的上帝耶和華從歲首到年終時時看顧那裡。

13「如果你們謹遵我今天吩咐你們的誡命,全心全意地愛你們的上帝耶和華,事奉祂, 14祂就會按時降下秋雨和春雨,使你們收穫穀物、新酒和油, 15有草場飼養牲畜,豐衣足食。 16你們要謹慎,免得被迷惑,轉而祭拜、供奉其他神明。 17否則,耶和華必向你們發怒,使天不下雨、地無出產,以致你們在祂賜給你們的佳美之地上迅速滅亡。

18「所以,你們要把我的這些吩咐銘記在心,繫在手上,戴在額上作記號; 19要用這些話教導你們的兒女,無論在家在外、或起或臥,都要講論; 20也要寫在城門上和自家的門框上。 21這樣,你們及子孫就可以生活在耶和華起誓賜給你們祖先的土地上,與天地同長。 22如果你們謹遵我吩咐你們的這一切誡命——愛你們的上帝耶和華,遵行祂的旨意,依靠祂, 23耶和華就會為你們趕走那些比你們強大的民族,你們也必佔領他們的土地。 24你們腳掌踏過的地方都要歸你們。你們的疆界南到曠野,北到黎巴嫩,東到幼發拉底河,西到地中海。 25所到之處無人能抵擋你們,因為你們的上帝耶和華會使那些地方的人對你們充滿懼怕,正如祂對你們的應許。

26「看啊,我今天把祝福和咒詛擺在你們面前。 27你們若遵行我今天吩咐你們的誡命,就會得到祝福。 28你們若不遵行你們的上帝耶和華的誡命,偏離我今天吩咐你們當走的道路,隨從不認識的神明,必受咒詛。 29你們的上帝耶和華帶領你們進入並佔領那片土地時,你們要在基利心山上宣告祝福,在以巴路山上宣告咒詛。 30基利心山和以巴路山屬於住在亞拉巴迦南人,位於約旦河西岸的日落之處,在吉甲對面,靠近摩利橡樹。 31你們穿過約旦河,佔領耶和華賜給你們的土地,定居下來以後, 32要謹遵我今天頒佈給你們的一切律例和典章。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 11:1-32

خۆشویستن و پاراستنی فەرمانەکانی یەزدان

1یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و داواکاری و فەرز و یاسا و فەرمانەکانی هەمیشە بەجێبهێنن. 2بزانن کە پەیامەکەم بۆ ئێوەیە، نەک بۆ منداڵەکانتان کە ئەزموونی تەمبێکردنی یەزدانی پەروەردگاریان نییە. ئێوە کە مەزنێتی و دەستی پۆڵایین و بازووە بەهێزەکەی ئەوتان بینیوە؛ 3نیشانە و کارەکانی کە لە میسر بە فیرعەونی پاشای میسر و بە هەموو خاکەکەی کرد، 4ئەوەی بە ئەسپ و گالیسکەکانی سوپای میسری کرد کاتێک بەدواتان کەوتن، بە شەپۆلەکانی دەریای سووری پێچایەوە و بە تەواوی لەناوی بردن. 5هەروەها منداڵەکانی ئێوە نەبوون، بەڵکو ئێوە بوون کە بە چاوی خۆتان ئەوەتان بینی کە لە دەشتودەر بۆی کردن هەتا هاتنە ئەم شوێنە و 6ئەوەی بە داتان و ئەبیرامی کرد، دوو کوڕەکەی ئەلیابی ڕەئوبێنی، کاتێک لەناوەندی هەموو ئیسرائیلدا زەوی دەمی کردەوە و بە ماڵەکانیان و چادرەکانیان و هەموو ئەو شتە زیندووانەی هی ئەوان بوون هەڵیلووشی. 7ئێوە بە چاوی خۆتان هەموو کردارە مەزنەکانی یەزدانتان بینی کە کردی.

8هەموو ئەو فەرمانانە بپارێزن کە ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بۆ ئەوەی بەهێز بن و بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە ئێوە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا ببنە خاوەنی، 9هەروەها بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەسەر ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بیانداتێ، بۆ خۆیان و نەوەکانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 10ئەو خاکەی کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، وەک خاکی میسر نییە کەوا بەجێتان هێشت، ئەو شوێنەی تۆوتان لێ دەچاند و بە پێیەکانتان ئاوتان دەدا11‏:10 لە میسردا بۆ ئاودێری زەوی و زار، لە جۆگەکانەوە یان کەنداوەکانەوە بەهۆی زنجیرەیەک جەنجەڕی ئاو هەڵێنجانەوە بووە، کە بەهۆی پێیەکانیانەوە دەیانسووڕاندەوە.‏ وەک باخی سەوزەوات. 11بەڵکو ئەو خاکەی ئێوە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، خاکی چیا و دۆڵە، لە بارانی ئاسمان ئاو دەخواتەوە. 12خاکێک یەزدانی پەروەردگارتان بایەخی پێدەدات؛ چاوەکانی یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرەتای ساڵ هەتا کۆتایی بە بەردەوامی لەسەریەتی.

13جا ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانم بوون کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم هەتا یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت، پڕ بە دڵ و لە ناخەوە بیپەرستن، 14ئەوا بارانی زەوییەکەتان، پاییزە باران و بەهارە باران لە وەرزی خۆیدا دەدەم، ئێوەش دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەکەتان کۆدەکەنەوە. 15لە کێڵگەکانتان گیا بۆ ئاژەڵەکانتان دابین دەکەم، ئێوەش هەمیشە خۆراکی پێویستتان دەبێت و تێر دەبن.

16بۆیە ئاگاداربن نەوەک دڵتان بخەڵەتێت و لابدەن و خودای دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن. 17جا تووڕەیی یەزدان لێتان دەجۆشێت و ئاسمان دادەخرێت و باران نابارێت و زەوی بەروبووم نادات، ئێوەش بە خێرایی لەو خاکە چاکەی یەزدان پێتانی دەدات لەناودەچن. 18جا ئەم وشانەم لەسەر دڵ و گیانتان دابنێن و وەک نیشانە لەسەر دەستتانی ببەستن و با گوڵنگ بن بە ناوچەوانتانەوە. 19منداڵەکانیشتان فێر بکەن و پێی بدوێن کاتێک لە ماڵەکانتان دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، 20لەسەر چوارچێوەی دەرگاکانی ماڵەکەت و لەسەر دەرگاکانی حەوشەکەت بینووسە، 21بۆ ئەوەی ڕۆژانی خۆت و منداڵەکانت زیاد بکات لەسەر ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانت خوارد بیانداتێ هەروەک بەردەوامی ئاسمان بەسەر ڕووی زەویدا.

22ئەگەر هۆشیار بوون و هەموو ئەو فەرمانانە بپارێزن کە من فەرمانتان پێ دەکەم هەتا بیکەن، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕێگاکانی بگرنەبەر و دەستی پێوە بگرن، 23ئەوا یەزدان هەموو ئەو گەلانە لەبەردەمتان دەردەکات و ئێوە دەبنە میراتگری گەلانی لە خۆتان گەورەتر و بەهێزتر. 24هەر شوێنێک لەپی پێتان لێ دانا دەبێتە هی ئێوە، سنوورتان لە دەشتودەر و لوبنانەوە، لە ڕووبارەکەوە، ڕووباری فورات هەتا دەریای ڕۆژئاوا دەبێت. 25هیچ کەس ناتوانێت لە دژتان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارتان ترس و سامتان دەخاتە سەر هەموو ئەو زەوییەی پێی لێ دەنێن، هەروەک بەڵێنی پێدان.

26بڕوانە، من ئەمڕۆ بەرەکەت و نەفرەت لەبەردەمتان دادەنێم: 27بەرەکەتە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم؛ 28نەفرەتە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان نەبن و لەو ڕێگایەی کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لاتان دا هەتا بەدوای خودای دیکە بکەون کە نەتانناسیوە. 29جا کاتێک یەزدانی پەروەردگارت تۆی هێنایە ئەو خاکەی کە تۆ دەچیتە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگریت، ئەوا بەرەکەتەکان لەسەر کێوی گەریزیم ڕابگەیەنە و نەفرەتەکانیش لەسەر کێوی عێبال. 30وەک دەزانن ئەم کێوانە لەوبەری ڕووباری ئوردونەوەن، لە ڕۆژئاوای ڕێگاکە بەرەو خۆرئاوابوون، لە خاکی کەنعانییەکانی کە لە عەراڤادا نیشتەجێن، بەرامبەر گلگال لەتەنیشت دار بەڕووەکانی مۆرە، 31چونکە ئێوە خەریکن لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناو ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات و دەستی بەسەردا بگرن. کاتێک دەستتان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون، 32ملکەچی هەموو ئەو فەرز و یاسایانە بن کە من ئەمڕۆ لەبەردەمتانی دادەنێم هەتا بیکەن.