歷代志下 3 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志下 3:1-17

建造聖殿

1所羅門耶路撒冷摩利亞山上動工興建耶和華的殿,殿址在耶布斯阿珥楠的麥場,就是大衛指定的地方。耶和華曾在那裡向他父親大衛顯現。 2所羅門在執政第四年二月二日動工建殿。 3按照古時的尺度,他建造的上帝殿宇的地基長二十七米,寬九米。 4殿前的門廊長九米,與殿的寬度一樣,高九米3·4 高九米」希伯來文是「高五十四米」。,裡面都貼上純金。 5大殿裡鑲上松木板,貼上純金,又刻上棕樹和鏈子。 6所羅門用寶石和巴瓦音的純金裝飾殿。 7殿的棟樑、牆壁、門檻和門扇也都貼上金子;牆上還刻上基路伯天使。

8所羅門又動工建造至聖所,長九米,寬九米,與殿的寬度一樣,裡面共貼了二十一噸純金。 9所用的金釘重六百克。樓房也都貼上了金子。 10他又在至聖所製造兩個基路伯天使的翅膀,包上金子。 11-13兩個基路伯天使的翅膀共九米長,每個翅膀長二點二五米。兩個基路伯天使面向大殿站立,他們展開的翅膀共九米長,各有一個翅膀觸到殿牆,一個翅膀互相連接。 14他用藍色、紫色和朱紅色的線以及細麻織成幔子,並在上面繡上基路伯天使。

15所羅門在殿前造了兩根柱子,每根高八米,上面的柱冠高二點二五米。 16他也造了鏈子3·16 他也造了鏈子」希伯來文是「他在聖所內造了鏈子」。,裝飾在柱冠上。他又造了一百個石榴,安在鏈子上。 17這兩根柱子一左一右立在殿的入口處,他給右邊那根取名叫雅斤,給左邊那根取名叫波阿斯

Kurdi Sorani Standard

دووەم پوختەی مێژوو 3:1-17

بنیادنانی پەرستگای سلێمان

1ئینجا سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد لە ئۆرشەلیم لە کێوی مۆریا، کە لەوێدا یەزدان خۆی بۆ داودی باوکی دەرخستبوو. پەرستگاکە لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو، ئەو شوێنەی کە داود ئامادەی کردبوو. 2لە دووی مانگی دووەمی ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی دەستی بە بنیادنان کرد.

3سلێمان ئەم بناغەیەی لێدا بۆ بنیادنانی پەرستگای خودا، درێژییەکەی بە باڵ بەپێی پێوانە کۆنەکە، شەست باڵ3‏:3 شەست باڵ: نزیکەی 27 مەتر.‏ و پانییەکەی بیست باڵ3‏:3 بیست باڵ: نزیکەی نۆ مەتر، لێرە و لە ئایەتی 4، 8، 11، 13.‏ بوو. 4هەیوانی بەردەم پیرۆزگاکە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو، بەرزییەکەشی بیست باڵ بوو.

لەناوەوەش بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد. 5هۆڵە سەرەکییەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر داپۆشی و بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی کرد و وێنەی دار خورما و زنجیری لەسەر هەڵکۆڵین و 6پەرستگاکەی بە بەردی گرانبەها ڕازاندەوە بۆ جوانی و زێڕەکەش زێڕی پەرڤایم3‏:6 جۆر یان سەرچاوەی زێڕەکەیە (دەشێت باشووری ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بێت).‏ بوو. 7کاریتە و چوارچێوەی دەرگاکان، دیوارەکان و دەرگاکانی پیرۆزگاکەی بە زێڕ ڕووکەش کرد و وێنەی کەڕوبەکانی3‏:7 کەڕوبەکان: بوونەوەرێکی ئاسمانی باڵدارە. بڕوانە حزقیێل 10‏:5‏.‏ لەسەر دیوارەکان هەڵکۆڵی.

8شوێنی هەرەپیرۆزیشی بنیاد نا کە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو و پانییەکەشی بیست باڵ بوو و بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد کە کێشەکەی شەش سەد تالنت3‏:8 شەش سەد تالنت: نزیکەی 21 هەزار کیلۆگرام.‏ بوو. 9کێشی بزمارەکانیش پەنجا شاقل زێڕ3‏:9 پەنجا شاقل زێڕ: نزیکەی 0,6 کیلۆگرام.‏ بوو، بەشەکانی سەرەوەشی بە زێڕ ڕووکەش کرد.

10لە شوێنی هەرەپیرۆزدا پەیکەری دوو کەڕوبی تاشی3‏:10 دوو کەڕوبی تاشی: بڕوانە یەکەم پاشایان 6‏:23‏.‏ و بە زێڕ ڕووکەشی کردن. 11درێژی باڵەکانی هەردوو کەڕوبەکە بیست باڵ بوو: درێژی باڵی کەڕوبەکەی یەکەم پێنج باڵ3‏:11 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر، لێرە و لە ئایەتی 12 و 15.‏ بوو، بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت، درێژی باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو، بەر باڵی کەڕوبەکەی دووەم دەکەوت؛ 12بە هەمان شێوە درێژی باڵی کەڕوبەکەی دووەم پێنج باڵ بوو و بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت و باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو و بەر باڵی کەڕوبەکەی یەکەم دەکەوت. 13باڵەکانی ئەم دوو کەڕوبە کرابوونەوە و بیست باڵ درێژ بوون، لەسەر پێیەکانیان ڕاوەستا بوون و ڕووشیان ڕووەو هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە بوو.

14پەردەکەی لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری تۆخ و کەتانی ناسک دروستکرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر چنی.

15لەبەردەم پپرۆزگاکەدا دوو کۆڵەکەی دروستکرد کە درێژی هەریەکەیان سی و پێنج باڵ3‏:15 سی و پێنج باڵ: نزیکەی 16 مەتر.‏ بوو و ئەو تاجەی کە لەسەر هەر یەکێکیان بوو پێنج باڵ بوو. 16زنجیری هۆنییەوە و لەسەر سەری دوو کۆڵەکەکە داینان، سەد هەناریشی دروستکرد و بە زنجیرەکانەوە هەڵیواسین. 17دوو کۆڵەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکە ڕاگرت، یەکێکیان لەلای باشوور و ئەوی دیکەیان لەلای باکوور، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناو نا یاکین3‏:17 یاکین: واتا (بنیاد دەنێت).‏ و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناو نا بۆعەز3‏:17 بۆعەز: واتا (ئەو هێز و توانای تێدایە).‏.