哥林多後書 11 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

哥林多後書 11:1-33

保羅與假使徒

1請你們多包涵,聽我說幾句愚妄話吧!我知道你們一定會包容我。 2我要求你們忠貞不渝,正如上帝要求祂的子民忠貞不渝一樣。因為我曾把你們當作貞潔的少女許配給一位丈夫——基督。 3但我真怕你們會像被狡猾的蛇欺騙的夏娃一樣,思想受迷惑,失去了對基督純真專一的心。 4有人來傳另一位耶穌——與我們所傳的不同,或要你們接受另一個靈——與你們所接受的不同,或要你們相信另一種福音——與你們所相信的不同,你們竟欣然容忍。 5我想,我一點也不比那些「超級使徒」差。 6我雖然不善辭令,但我認識真理。這一點,我在各樣的事上已經向你們證明了。

7我為了把福音白白地傳給你們,甘願卑微,以擢升你們,我這樣做有罪嗎? 8我「搶奪」其他教會,拿了他們的資助,來服侍你們。 9我在你們那裡經濟拮据的時候,沒有拖累過你們任何人,因為馬其頓來的弟兄姊妹補足了我的缺乏。我沒有在任何方面成為你們的負擔,將來也不會成為你們的負擔。 10我憑我心中基督的真理說,亞該亞地區無人會阻止我這樣誇口。 11為什麼呢?難道我不愛你們嗎?上帝知道我愛你們!

12我現在所做的,將來還會繼續做下去,為了要斷絕那些投機分子的機會,使他們無法吹噓自己的職分與我們一樣。 13其實這些人是假使徒,為人詭詐,冒充基督的使徒。 14這不足為奇,因為連撒旦都裝成光明的天使, 15牠的爪牙若冒充公義的僕人,又何足為奇呢?他們最終必得到應得的報應。

保羅的諸多苦難

16我再說,誰也別把我當作傻瓜。如果你們真的當我是傻瓜,就把我當傻瓜看待吧!好讓我也能說幾句自誇的話。 17我這樣說,並不是主的意思,而是像一個傻瓜一樣誇口。 18既然許多人憑血氣誇口,我當然也可以誇口。 19因為你們這些聰明人竟然甘願忍受那些傻瓜, 20就算有人奴役、剝削、利用、侮辱你們,打你們耳光,你們都能逆來順受! 21慚愧得很,我必須說,我們太軟弱了,做不出那樣的事!

然而,別人敢誇口的,讓我再講一句傻話,我也敢。 22他們是希伯來人,我也是。他們是以色列人,我也是。他們是亞伯拉罕的子孫,我也是。 23他們自稱是基督的僕人,我說句狂話,我更是!我比他們更辛苦,坐牢更多,身受更重的鞭打,經常出生入死。 24我被猶太同胞鞭打了五次,每次三十九鞭11·24 三十九鞭」希臘文是「四十鞭減一鞭」。25羅馬人用棍打了三次,被人用石頭打了一次,遇到船難三次,曾在大海上漂浮了一天一夜。 26我常常四處奔波,遭遇江河的危險、盜賊的威脅、同胞的威脅、外族的威脅,城中的危險,曠野的危險,海上的危險和假信徒的威脅。 27我勞碌困苦,不得安眠,又饑又渴,挨餓受凍,赤身露體。 28此外,我還掛慮眾教會的事,天天承受著壓力。 29有誰軟弱,我不感同身受呢?有誰失足犯罪,我不心急如焚呢?

30如果一定要誇耀,我情願誇耀自己的軟弱。 31主耶穌的父——永受稱頌的上帝知道我不撒謊。 32大馬士革的時候,亞哩達王手下的總督吩咐人把守城門,要逮捕我。 33我只好藏在筐子裡,被人從城牆上的窗戶縋下去,才逃出了他的魔掌。

Kurdi Sorani Standard

دووەم کۆرنسۆس 11:1-33

پۆڵس و نێردراوە درۆزنەکان

1هیوادارم بەرگەی هەندێک گێلایەتی من بگرن، هەرچەندە بەرگەشم دەگرن. 2بە ئیرەییەکی11‏:2 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە لادان لە فێرکردنی ئینجیل، چونکە خودا دەیەوێ تەنها ئەو بپەرسترێت.‏ خوداییانە ئیرەییتان پێ دەبەم، چونکە لە پیاوێک نیشانم کردن، تاکو وەک پاکیزەیەکی پاک پێشکەشی مەسیحتان بکەم. 3بەڵام دەترسم، وەک مارەکە حەوای بە فێڵەکەی هەڵخەڵەتاند، بیری ئێوەش لەو دڵسۆزی و پاکییە بۆ مەسیح چەواشە بکرێت، 4چونکە ئەگەر یەکێک بێت و عیسایەکی دیکە11‏:4 بەکارهێنانی ناوی (عیسا)، بەڵام بە فێرکردنێکی جیاواز.‏ ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی ڕامانگەیاند، یان ڕۆحێکی دیکە وەربگرن جیاواز لەوەی وەرتانگرت، یان مزگێنییەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی وەرتانگرت، ئەوا بە ئاسانی وەریدەگرن.

5پێم وایە هیچم لەو «نێردراوە بەرزانە» کەمتر نییە. 6ئەگەر لە قسەکردندا زمان پاراو نەبم، خۆ زانیاریم هەیە، بەڵکو لە هەر لایەک و لە هەموو شتێک بۆ ئێوەمان دەرخست. 7یاخود گوناهم کردووە کە خۆمم نزم کردەوە تاکو ئێوە بەرز بنەوە، چونکە بەخۆڕایی مژدەی ئینجیلی خودام بۆ جاڕدان؟ 8کڵێساکانی دیکەم تاڵان کرد کە خەرجیم لێیان وەرگرت بۆ خزمەتەکەتان. 9کاتێک لەگەڵتان بووم و پێویستیم هەبوو، نەبوومە بار بۆ کەس، چونکە برایان لە مەکدۆنیاوە هاتن پێویستییەکانی منیان پڕکردەوە. لە هەموو شتێکدا خۆمم پاراست بۆ ئەوەی بارگرانی نەخەمە سەرتان و بەردەوام خۆمی لێ دەپارێزم. 10بە دڵنیاییەوە، هەروەک ڕاستی مەسیح لە مندایە، لە ناوچەکانی ئەخایا ئەم شانازیەم لێ ناسەنرێتەوە. 11بۆچی؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە ئێوەم خۆشناوێت؟ خودا دەزانێت خۆشمدەوێن.

12بەڵام ئەوەی دەیکەم، وا دەیکەم بۆ ئەوەی هەلی هەڵپەرستان ببڕم کە شانازی دەکەن و دەیانەوێت دەریبخەن گوایا ئەوان وەک ئێمەن، 13چونکە ئەمانە نێردراوی درۆزنن و کارگەری فێڵبازن، خۆیان لە شێوەی نێردراوی مەسیح دەردەخەن. 14سەیر نییە، چونکە شەیتان خۆی لە شێوەی فریشتەی ڕووناکی دەردەخات. 15کەواتە شتێکی سەیر نییە ئەگەر خزمەتکارانی خۆیان لە شێوەی خزمەتکاری ڕاستودروستی دەربخەن. دواڕۆژیان بەگوێرەی کرداریان دەبێت.

پۆڵس شانازی بە ئازارەکەیەوە دەکات

16دیسان دەیڵێمەوە: کەس بە گێلم نەزانێت، بەڵام ئەگەر بە گێلم دەزانن ئەوا وەک گێلێک بەرگەم بگرن، بۆ ئەوەی منیش تۆزێک شانازی بکەم. 17بە متمانەوە شانازی دەکەم، نەک بەو شێوەیەی کە مەسیحی باڵادەست قسە دەکات، بەڵکو وەک لە نەزانییەوە بێت. 18لەبەر ئەوەی زۆر کەس بەگوێرەی بنەمای جیهان شانازی بە خۆیانەوە دەکەن، منیش شانازی دەکەم. 19لەبەر ئەوەی خۆتان ئەوەندە دانان11‏:19 پۆڵس لێرەدا بەتەوسەوە (یان بە گاڵتەجاڕییەوە) قسە دەکات.‏، بە شادییەوە بەرگەی گێلەکان دەگرن. 20لە ڕاستیدا، ئەگەر یەکێک ئێوە بکاتە کۆیلە بەرگە دەگرن، ئەگەر یەکێک ماڵتان بخوات، ئەگەر یەکێک قۆرختان بکات بۆ خۆی، ئەگەر یەکێک خۆی بە گەورەتر بزانێت لە ئێوە، یاخود ئەگەر یەکێک لە ڕووتان بدات، بەرگە دەگرن! 21بە شەرمەزارییەوە دان بەوەدا دەنێم کە چەند لاواز بووین!

هەرچییەک ئەوان دەوێرن شانازی پێوە بکەن، هەروەها منیش دەوێرم، دەزانم کە گێلانە قسە دەکەم. 22ئایا ئەوان عیبرانین؟ منیش. ئایا ئیسرائیلین؟ منیش. ئایا نەوەی ئیبراهیمن؟ منیش. 23ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە. 24جولەکەکان بە قامچی پێنج جار چل قامچی کەم یەکیان لێداوم11‏:24 هەروەک لە دواوتار 25‏:1‏-3 دا هاتووە ئەوپەڕی لێدان (40) قامچییە و نابێ زیاتر بێ، 39 قامچییان لێداوە نەوەک لە ژماردن هەڵە بکەن و زیاتری لێ بدەن.‏، 25سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا11‏:25 لەو شوێنەی دەریادا کە وشکانی دیار نییە.‏ بەسەربرد. 26بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، 27بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینووێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. 28ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێساکان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. 29کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟

30ئەگەر پێویست بە شانازیکردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. 31خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. 32لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. 33بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.