列王紀下 5 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀下 5:1-27

以利沙醫治乃縵

1乃縵亞蘭王的元帥,甚得亞蘭王器重,因為耶和華藉他使亞蘭人打了許多勝仗。他是英勇的戰士,只是患了痲瘋病。 2亞蘭人襲擊以色列時,曾擄回一個以色列少女,這少女做了乃縵妻子的婢女。 3有一天,她對主母說:「要是我主人去見撒瑪利亞的那位先知就好了!他一定能治好我主人的痲瘋病。」 4乃縵把這以色列少女的話告訴亞蘭王。 5亞蘭王說:「你去吧。我會寫信給以色列王的。」於是,乃縵帶了三百四十公斤銀子、七十公斤金子和十套衣服,啟程前往以色列6他帶給以色列王的信上寫著:「謹以此信介紹我的臣僕乃縵到你那裡,你要醫好他的痲瘋病。」 7以色列王讀完信後,就撕裂衣服說:「難道我是上帝嗎?我能操縱人的生死嗎?這人竟叫我醫好一個人的痲瘋病!他只是想找藉口攻打我。」

8上帝的僕人以利沙聽說以色列王撕裂了衣服,便派人去對王說:「你為什麼撕裂衣服呢?讓那人到我這裡來,我要讓他知道以色列有先知。」 9乃縵帶領車輛和馬匹到了以利沙的家,站在門口。 10以利沙派使者出去對乃縵說:「你到約旦河裡洗七次,你的皮膚就會復原,並得到潔淨。」 11乃縵卻怒沖沖地走了。他說:「我以為他一定會出來見我,為我站著求告他的上帝耶和華,用手在我的患處晃一晃,醫好我的痲瘋病。 12大馬士革亞波納河和法爾法河不比以色列所有的河都好嗎?難道我在那裡洗就不能得到潔淨嗎?」於是,他怒沖沖地轉身走了。 13他的僕人上前對他說:「我父啊,先知若吩咐你做一件大事,難道你會不去做嗎?何況他只是說你去洗洗就可以潔淨!」 14乃縵就去約旦河,照上帝僕人的話在河裡洗了七次,便潔淨了,皮膚變得像小孩子的一樣。

15乃縵率領全體隨從回到上帝的僕人那裡,站在他面前說:「如今我才知道,除了以色列,普天下沒有上帝。請你收下僕人的禮物。」 16以利沙說:「我憑我事奉的永活上帝起誓,我決不接受。」乃縵再三請求,他仍不肯接受。 17乃縵說:「如果你不肯接受禮物,請你容許僕人用兩頭騾子馱些泥土回去。從此以後,我不再獻燔祭或平安祭給其他神明,只獻給耶和華。 18但有一件事,願耶和華饒恕僕人。我主人進入臨門廟祭拜時,他會扶著我的手,這樣我也得隨著他彎腰。若我在臨門廟裡彎腰,願耶和華饒恕我。」 19以利沙對他說:「你安心地走吧。」

20乃縵剛走不遠,上帝僕人以利沙的僕人基哈西心想:「我主人沒有收亞蘭乃縵帶來的禮物就讓他走了。我憑永活的耶和華起誓,我一定要追上去,向他要點東西。」 21他便去追趕乃縵乃縵見後面有人趕來,就下車迎接他,問他:「一切都好嗎?」 22基哈西答道:「一切都好。我主人派我來告訴你,剛才有兩位年輕的先知從以法蓮山區來見他,請你賜給他們三十四公斤銀子和兩套衣服。」 23乃縵說:「請你拿走六十八公斤銀子吧!」並再三請他接受,然後把六十八公斤銀子裝進兩個袋子,連同兩套衣服,交給他的兩個僕人抬走,基哈西跟在他們後面。 24到了山岡,基哈西接過銀子和衣服,放進屋裡,便讓他們回去了。 25基哈西進去侍立在以利沙面前,以利沙問他:「基哈西,你剛才去哪裡了?」基哈西答道:「僕人哪裡也沒有去。」 26以利沙對他說:「那人下車回頭迎接你的時候,我的心不也在那裡嗎?現在豈是接受人家銀子、衣服、橄欖園、葡萄園、牛羊和僕婢的時候? 27因此,你和你的後代會永遠沾染乃縵的痲瘋病。」基哈西離開以利沙時,患了痲瘋病,皮膚像雪一樣白。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 5:1-27

چاککردنەوەی نەعمان لە نەخۆشی گولی

1نەعمانی سەرکردەی سوپای پاشای ئارام پیاوێکی مەزن بوو لەلای گەورەکەی و سەر بڵند بوو، لەبەر ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی ئەوەوە ڕزگاریی بە ئارام بەخشی. ئەم پیاوە پاڵەوانێکی بەهێز بوو، بەڵام گەڕوگول5‏:1 گەڕوگول: نەک تەنها گولی، بەڵام ئەم وشەیە بۆ چەند نەخۆشییەکی جیاوازی پێست بەکارهاتووە.‏ بوو.

2چەند چەتەیەک لە ئارامییەکان بۆ تاڵان چووبوون و لە خاکی ئیسرائیلەوە کچێکی هەرزەکاریان لەگەڵ خۆیان هێنابووەوە، خزمەتی ژنەکەی نەعمانی دەکرد. 3کچە بە خانمەکەی گوت: «خۆزگە گەورەم پێغەمبەرەکەی سامیرەی دەبینی! ئەو لە گولییەکەی چاکی دەکردەوە.»

4نەعمان چوو بۆ لای گەورەکەی و قسەکەی کچە ئیسرائیلییەکەی پێ ڕاگەیاند. 5پاشای ئارامیش گوتی: «کەواتە بڕۆ، منیش نامەیەک بۆ پاشای ئیسرائیل دەنێرم.» ئینجا نەعمان ڕۆیشت، لەگەڵ دەستی دە تالنت5‏:5 دە تالنت: نزیکەی 340 کیلۆگرام.‏ زیو و شەش هەزار شاقل5‏:5 شەش هەزار شاقل: نزیکەی 70 کیلۆگرام.‏ زێڕ و دە قات جلی برد. 6نامەکەی بۆ پاشای ئیسرائیل هێنا، تێیدا نووسرابوو: «لەگەڵ ئەو نامەیە نەعمانی خزمەتکارم دەنێرمە لات، لە گولییەکەی چاکی بکەرەوە.»

7هەرکە پاشای ئیسرائیل نامەکەی خوێندەوە، جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و گوتی: «ئایا من خودام هەتا بمرێنم و زیندوو بکەمەوە؟ بۆچی ئەمە پیاوێکی بۆ ناردووم تاکو لە گولییەکەی چاکی بکەمەوە؟ بزانن و سەیر بکەن چۆن شەڕم پێ دەفرۆشێت!»

8کاتێک ئەلیشەعی پیاوی خودا بیستییەوە پاشای ئیسرائیل جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕیوە، ناردی بۆ لای پاشا و گوتی: «بۆچی جلەکانت لەبەر خۆتدا دادڕیوە؟ با بێتە لای من و بزانێت کە پێغەمبەرێک لە ئیسرائیل هەیە.» 9ئینجا نەعمان بە ئەسپ و گالیسکەکانییەوە هات و لە بەردەرگای ماڵی ئەلیشەع وەستا. 10ئەلیشەعیش نێردراوێکی ناردە لای و گوتی: «بڕۆ لە ڕووباری ئوردون حەوت جار خۆت بشۆ، گۆشتەکەت چاک دەبێتەوە و پاک دەبیتەوە.»

11بەڵام نەعمان بە تووڕەییەوە ڕۆیشت و گوتی: «وام دانا کە دێتە دەرەوە بۆ لام و ڕادەوەستێت، بە ناوی یەزدانی پەروەردگاریەوە دەپاڕێتەوە و دەستی بەسەر شوێنەکەدا دەهێنێت و گەڕوگولییەکە چاک دەبێتەوە. 12ئایا ئەڤانا و پەڕپەڕ، دوو ڕووبارەکەی دیمەشق، لە هەموو ئاوەکانی ئیسرائیل چاکتر نین؟ ئایا نەمدەتوانی خۆمیان تێدا بشۆم و پاک ببمەوە؟» لەبەر ئەوە ئاوڕی دایەوە و بە تووڕەییەوە ڕۆیشت.

13خزمەتکارەکانی نەعمان هاتنە پێشەوە و پێیان گوت: «ئەی باوکمان، ئایا ئەگەر پێغەمبەرەکە شتێکی گەورەی پێت بگوتایە، نەتدەکرد؟ بەڵام چەند ئاسانترە کە گوتی: ”خۆت بشۆ و پاک ببەوە!“» 14ئیتر چووە خوارەوە و بەپێی قسەی پیاوەکەی خودا، حەوت جار خۆی لە ڕووباری ئوردون نوقوم کرد، گۆشتەکەی گەڕایەوە وەک گۆشتی کوڕێکی گەنج و پاک بووەوە.

15ئینجا نەعمان لەگەڵ هەموو لەشکرەکەی گەڕایەوە بۆ لای پیاوەکەی خودا. لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «ئێستا دەزانم کە لە هەموو جیهان هیچ خودایەک نییە بێجگە لە خودای ئیسرائیل. ئێستاش ئەم دیارییە لە خزمەتکارەکەت وەربگرە.»

16پێغەمبەرەکە وەڵامی دایەوە: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی دەیپەرستم، وەریناگرم.» ئینجا زۆری لێکرد هەتا وەریبگرێت، بەڵام ڕازی نەبوو.

17نەعمان گوتی: «ئەگەر وەریناگریت، کەواتە ڕێم پێبدە باری دوو هێستر خۆڵ لەگەڵ خۆم ببەم، لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت جارێکی دیکە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو بۆ هیچ خودایەکی دیکە بێجگە لە یەزدان ناکات. 18بەڵام با لە شتێک یەزدان لە خزمەتکارەکەت خۆشبێت: کاتێک گەورەکەم دەچێتە پەرستگای ڕیمۆن بۆ ئەوەی کڕنۆش ببات، پشت بە من دەبەستێت، دەبێ منیش لەگەڵ ئەو کڕنۆش ببەم، با یەزدان لەو شتەی خزمەتکارەکەت خۆشبێت.»

19ئەلیشەعیش گوتی: «بەخێر بچیت.»

دوای ئەوەی نەعمان ڕۆیشت و کەمێک لێی دوور کەوتەوە، 20گێحەزیی خزمەتکاری ئەلیشەعی پیاوی خودا گوتی: «گەورەم ڕازی نەبوو ئەو شتە لە نەعمانی ئارامی وەربگرێت کە هێنا بووی، بەڵام بە یەزدانی زیندوو من بەدوایدا ڕادەکەم و شتێکی لێ وەردەگرم.»

21ئیتر گێحەزی دوای نەعمان کەوت، کاتێک نەعمان بینی بەدوایدا ڕادەکات، لە گالیسکەکە دابەزی و بەرەوپیری چوو و گوتی: «ها خێرە؟»

22گێحەزیش گوتی: «خێرە، گەورەم منی ناردووە بۆ ئەوەی پێت بڵێم: ”دوو گەنج لە کۆمەڵی پێغەمبەرانەوە هاتوونەتە لام، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە. تالنتێک5‏:22 تالنتێک: نزیکەی 34 کیلۆگرام.‏ زیو و دوو دەستە جلیان پێبدە.“»

23نەعمانیش گوتی: «فەرموو دوو تالنت زیو ببە.» زۆری لە گێحەزی کرد و دوو تالنت زیو لە دوو توورەکە لەگەڵ دوو قات جلی دایە دەست دوو خزمەتکاری خۆی، هەڵیانگرت و لەپێش گێحەزییەوە ڕۆیشتن. 24کە گەیشتنە گردەکە، گێحەزی شتەکانی لێ وەرگرتن و خستییە ماڵەوە، خزمەتکارەکانی بەڕێکرد و گەڕانەوە.

25کاتێک گێحەزی هات و لەبەردەم گەورەکەی ڕاوەستا، ئەلیشەع لێی پرسی: «ئەی گێحەزی، لەکوێ بوویت؟»

ئەویش وەڵامی دایەوە: «خزمەتکارەکەت بۆ هیچ جێگایەک نەچووە.»

26بەڵام ئەلیشەع پێی گوت: «ئایا ڕۆحم لەگەڵتدا نەبوو کاتێک پیاوەکە لە گالیسکەکە دابەزی بۆ ئەوەی بەرەوپیرت بێت؟ ئێستا کاتی وەرگرتنی زیو و جلوبەرگە؟ یان وەرگرتنی باخی زەیتوون و ڕەز و مەڕ و مانگا و کۆیلە و کەنیزەیە؟ 27گەڕوگولییەکەی نەعمان هەتاهەتایە بە خۆت و نەوەکانتەوە دەنووسێت و لە کۆڵتان نابێتەوە.» ئیتر گێحەزی بە گەڕوگولی لەبەردەم ئەلیشەع چووە دەرەوە، وەک بەفر سپی بوو.