列王紀上 14 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀上 14:1-31

亞希雅對耶羅波安的預言

1那時,耶羅波安的兒子亞比雅病了, 2耶羅波安就吩咐妻子:「你喬裝改扮使人認不出你是我妻子,然後去示羅找那位預言我做王的先知亞希雅3你要帶十個餅、一些薄餅和一瓶蜂蜜去,他將告訴你孩子的病情會怎樣。」

4耶羅波安的妻子就照他的話做,前往示羅,來到亞希雅家。那時亞希雅因年紀老邁,眼睛已失明。 5耶和華預先告訴亞希雅說:「耶羅波安的妻子會喬裝成別的婦女,前來問你有關她兒子的病情,你要如此如此回答她。」

6她剛進門,亞希雅聽見她的腳步聲就說:「耶羅波安的妻子啊,你進來吧,為什麼喬裝改扮呢?我奉命告訴你一個噩耗。 7你回去告訴耶羅波安,『以色列的上帝耶和華說,我從百姓中擢升你,立你做我以色列子民的王。 8我把國從大衛家奪走賜給你,你卻沒有像我僕人大衛那樣遵守我的誡命,全心聽從我,做我視為正的事, 9反而比前人行惡更甚,為自己設立其他神明,鑄造神像,惹我發怒,把我拋在腦後。 10所以,我要降禍給耶羅波安家,從以色列剷除耶羅波安家所有的男子,不論是奴隸還是自由人。我要像清除糞便一樣,把耶羅波安家焚燒淨盡。 11耶羅波安家人中,死在城中的必被狗吃,死在田野的必被鳥吃。這是耶和華說的。』

12「現在你回家去吧,你一進城,孩子就會死。 13以色列會為他哀悼,把他埋葬。耶羅波安家人中只有他將得到安葬,因為以色列的上帝耶和華在他身上看見了良善。 14耶和華必為自己立一位君王統治以色列,他必剷除耶羅波安家。現在就是時候了。 15耶和華將擊打以色列人,使他們像水中的蘆葦一樣顫抖不已。耶和華將把以色列人從祂賜給他們祖先的佳美之地連根拔起,拋散到幼發拉底河的彼岸,這都是因為他們製造亞舍拉神像,惹耶和華發怒。 16因為耶羅波安犯罪作孽,使以色列人陷入罪中,耶和華必拋棄以色列。」

17耶羅波安的妻子動身回到得撒,剛邁過家門檻,孩子就死了。 18以色列人埋葬了他,為他哀悼,正應驗了耶和華藉祂僕人亞希雅先知說的話。

19耶羅波安其他的事,不論文治武功,都記在以色列的列王史上。 20他做王二十二年,然後與祖先同眠。他兒子拿答繼位。

羅波安做猶大王

21所羅門的兒子羅波安猶大王。他四十一歲登基,在耶路撒冷,就是耶和華從以色列眾支派中選擇來立祂名的城執政十七年。羅波安的母親是亞捫拿瑪22猶大人做耶和華視為惡的事,他們的罪行比他們祖先所做的更惹耶和華發怒。 23他們在各高崗上、樹蔭下為自己建造邱壇,豎立神柱和亞舍拉神像, 24國中甚至男廟妓充斥。猶大人仿效耶和華在以色列人面前趕走的外族人,行各種可憎之事。

25羅波安王執政第五年,埃及示撒上來攻陷耶路撒冷26搶走了耶和華的殿和王宮裡所有的寶物,包括所羅門製造的金盾牌。 27羅波安王就造了銅盾牌代替那些金盾牌,交給看守宮門的護衛長看管。 28每次王進耶和華的殿,護衛軍就帶上盾牌,用完後放回護衛房。

29羅波安其他的事及其一切所作所為都記在猶大的列王史上。 30羅波安常常與耶羅波安爭戰。 31羅波安與祖先同眠後,葬在大衛城的祖墳裡。他母親是亞捫拿瑪。他兒子亞比央繼位。

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پاشایان 14:1-31

پەیامی ئاحییا لە دژی یارۆڤعام

1لەو کاتەدا ئەبیای کوڕی یارۆڤعام نەخۆش کەوت. 2یارۆڤعام بە ژنەکەی گوت: «هەستە و شێوەی خۆت بگۆڕە هەتا نەزانن کە تۆ ژنی یارۆڤعامیت و بڕۆ بۆ شیلۆ، ئەوەتا لەوێ ئاحییا پێغەمبەری لێیە، ئەو دەربارەی من گوتی کە دەبمە پاشای ئەم گەلە. 3لەگەڵ دەستت دە نان و هەندێک کێک و گۆزەیەک هەنگوین ببە و بڕۆ لای، ئەو پێت ڕادەگەیەنێت کوڕەکە چی لێدێت.» 4ژنەکەی یارۆڤعامیش بەو جۆرەی کرد و هەستا و چوو بۆ شیلۆ، چوو بۆ ماڵی ئاحییا.

ئاحییاش نەیدەتوانی ببینێت، چونکە بەهۆی پیرییەوە چاوەکانی کز ببوون. 5یەزدانیش بە ئاحییای فەرموو: «ئەوەتا ژنەکەی یارۆڤعام دێتە لات تاکو شتێکت لەبارەی کوڕەکەیەوە لێ بپرسێت، چونکە نەخۆشە. تۆش لە وەڵامدا ئەمە و ئەوەی پێ بڵێ. کە دێتە ژوورەوە، خۆی بە کەسێکی دیکە نیشان دەدات.»

6ئەوە بوو کە ئاحییا گوێی لە دەنگی پێی بوو لە دەرگاکەوە دەهاتە ژوورەوە، گوتی: «ژنەکەی یارۆڤعام، وەرە ژوورەوە. بۆچی وا شێوەی خۆتت گۆڕیوە؟ من نێردراوی هەواڵێکی ناخۆشم بۆ تۆ. 7بڕۆ و بە یارۆڤعام بڵێ: یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”لەنێو گەل پایەبەرزم کردیت و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم. 8پاشایەتییەکەم لە بنەماڵەی داود سەندەوە و دامە تۆ، تۆش وەک داودی بەندەم نەبوویت، ئەوەی کاری بە ڕاسپاردەکانم کرد و ئەوەی بە هەموو دڵییەوە دوام کەوت، بۆ ئەوەی تەنها ئەوەی لەبەرچاومدا ڕاستە بیکات. 9بەڵام تۆ لە هەموو ئەوانەی پێش خۆت زیاتر خراپەت کرد و چوویت خودای دیکەت لەگەڵ بتە داڕێژراوەکان بۆ خۆت دروستکرد، تاکو پەستم بکەیت، هەروەها منیشت پشتگوێ خست.

10«”لەبەر ئەوە، بنەماڵەی یارۆڤعام تووشی کارەسات دەکەم. هەموو نێرینەیەکی بنەماڵەی یارۆڤعام لە ئیسرائیل بنبڕ دەکەم، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. پاشماوەی بنەماڵەی یارۆڤعام دەسووتێنم، هەروەک چۆن تەپاڵە هەتا تەواو دەبێت دەسووتێنرێت. 11هەرکەسێکی یارۆڤعام لەناو شار بمرێت سەگ دەیخوات و هەرکەسێکیش لە دەشتودەر بمرێت باڵندەی ئاسمان دەیخوات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە!“

12«تۆش هەستە و بگەڕێوە ماڵەکەت، کە پێ دەخەیتە ناو شارەکە کوڕەکەت دەمرێت. 13هەموو ئیسرائیلیش شیوەنی بۆ دەگێڕن و دەینێژن، چونکە تەنها ئەم لە نەوەی یارۆڤعام دەچێتە ناو گۆڕ، لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە هەموو بنەماڵەی یارۆڤعام تەنها لە ئەودا چاکەی بینی.

14«یەزدان خۆی پاشایەک بۆ ئیسرائیل دادەنێت کە ماڵی یارۆڤعام بنبڕ دەکات. ئەمە ڕۆژەکەیە! بەڵێ، ئەمە ڕۆژەکەیە. 15یەزدان لە ئیسرائیلیش دەدات، وەک قامیشێک کە چۆن لەناو ئاو دەلەرێتەوە. ئیسرائیل لەم زەوییە چاکە ڕیشەکێش دەکات کە داویەتییە باوباپیرانیان و بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات پەرتەوازەیان دەکات، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێراکانیان14‏:15 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11‏:5‏.‏ دروستکرد و یەزدانیان پەست کرد. 16خودا ئیسرائیل ڕادەست دەکات بەهۆی گوناهەکانی یارۆڤعام و گوناهەکانی ئیسرائیل کە ئەو هۆکاری ئەنجامدانیان بوو.»

17ئینجا ژنەکەی یارۆڤعام هەستا و ڕۆیشت، چوو بۆ تیرزە. کاتێک گەیشتە بەردەرگای ماڵ کوڕەکە مرد. 18ناشتیان و هەموو ئیسرائیل شیوەنی بۆ گێڕا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی بەندەی خۆی، ئاحییای پێغەمبەرەوە فەرمووی.

19ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعامیش کە چۆن جەنگاوە و چۆن پاشایەتی کردووە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 20یارۆڤعام بیست و دوو ساڵ پاشایەتی کرد، ئینجا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. ئیتر نادابی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە یەهودا

21ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، کە نەعمای عەمۆنی دایکی بوو، لە تەمەنی چل و یەک ساڵی لە یەهودا بوو بە پاشا. حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی یەزدان لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵیبژارد تاکو ناوی خۆی تێدا دابنێت.

22گەلی یەهوداش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، ئینجا بەو گوناهانەی کە کردیان لە باوباپیرانیان زیاتر ئیرەیی یەزدانیان وروژاند. 23هەروەها ئەوانیش نزرگەی سەر بەرزایی و بەردی تەرخانکراو14‏:23 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16‏:21‏-22.‏ و ستوونە ئەشێراکانیان لەسەر هەر گردێکی بەرز و لەژێر هەر دارێکی سەوز بۆ خۆیان دامەزراند. 24تەنانەت پیاوی لەشفرۆشیش لە نزرگەکانی خاکەکە هەبوو، هەموو نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەیان کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وەدەرینان.

25لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم. 26گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، هەموو قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد، کە سلێمان دروستی کردبوون. 27لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. 28هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان.

29ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ڕەحەڤەعام و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 30بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. 31ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەلای ئەوان لە شاری داود بە خاک سپێردرا، نەعمای عەمۆنی دایکی بوو. ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.