出埃及記 20 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

出埃及記 20:1-26

十誡

1以下是上帝的訓示:

2「我是你的上帝耶和華,曾把你領出埃及,使你不再受奴役。

3「除我以外,你不可有別的神。

4「不可為自己雕刻神像,不可仿照任何飛禽走獸或水族的樣子造神像, 5不可跪拜它們,也不可供奉它們,因為我——你的上帝耶和華痛恨不貞,我必追討背棄我之人的罪,從父到子直到三四代。 6但那些愛我、遵守我誡命的人,我必以慈愛待他們,直到千代。

7「不可妄用你上帝耶和華的名,違者必被耶和華定罪。

8「要記住安息日,守為聖日。 9你一週可工作六天, 10但第七天是你的上帝耶和華的安息日,這一天你和兒女、僕婢、牲畜及你那裡的外族人不可做任何工。 11因為耶和華用六天造了天、地、海和其中的萬物,第七天便休息了,所以耶和華賜福這日,把它定為聖日。

12「要孝敬父母,以便在你的上帝耶和華賜給你的土地上享長壽。

13「不可殺人。

14「不可通姦。

15「不可偷盜。

16「不可作偽證陷害人。

17「不可貪戀別人的房屋,不可貪戀別人的妻子、僕婢、牛驢或其他任何物品。」

18那時雷電交加,號角嘹亮,山上冒煙,百姓看見此情景,都嚇得渾身顫抖,不敢挨近。 19他們對摩西說:「求你跟我們說話,我們必聽從。不要讓上帝直接跟我們說話,恐怕我們會喪命!」 20摩西對百姓說:「不用害怕,上帝降臨是要試驗你們,好讓你們時時敬畏祂,不致犯罪。」

21百姓都站得遠遠的,摩西獨自走進上帝所在的密雲中。 22耶和華吩咐摩西以色列百姓說:「既然你們已經親眼看見我從天上向你們說話, 23除了敬拜我之外,不可為自己製造金銀神像。 24你們要為我築一座土壇,把你們的牛羊獻在壇上作燔祭和平安祭。凡是我使自己的名號被尊崇的地方,我會親臨那裡賜福給你們。 25你們若為我築石壇,不可用鑿刻的石頭,因為用工具鑿刻的石頭會玷污祭壇。 26不可踩著臺階登我的祭壇,免得露出你們的下體。

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 20:1-26

دە ڕاسپاردەکە

1خودا هەموو ئەم فەرمایشتانەی بە گەل فەرموو:

2«من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە.

3«هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت.

4پەیکەر20‏:4 تاشینی پەیکەر، بە مەبەستی پەرستن وەک بت، بڕوانە بەشی 32.‏ بۆ خۆتان دروستمەکەن، نە لە هیچ شێوەیەکی ئەوانەی لە ئاسمانن لە سەرەوە، نە ئەوانەی لەسەر زەوین لە خوارەوە، نە ئەوانەی لەناو ئاون لەژێر زەوییەوە. 5کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن، چونکە منی یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارم20‏:5 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات.، سزای گوناهی باوکان لەسەر نەوەکانیشان جێبەجێ دەکەم هەتا نەوەی سێیەم و چوارەمی ناحەزەکانم، 6بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران لە خۆشەویستانم دەردەخەم، ئەوانەی گوێڕایەڵی ڕاسپاردەکانم دەبن.

7ناوی یەزدانی پەروەردگارتان بۆ شتی پووچ مەهێنن20‏:7 بەکارهێنانی ناوی خودا بە کەمتەرخەمی، بۆ نموونە هەر بە سەرزارەکی بگوترێت: بەخوا، وەڵڵا.‏، چونکە ئەو کەسانە لەلای یەزدان ئەستۆپاک نابن کە بۆ شتی پوچەڵ ناوی دەهێنن.

8ڕۆژی شەممەتان20‏:8 ڕۆژی پشوودان. بڕوانە 16‏:23.‏ لە یاد بێت، تاکو بە پیرۆزی ڕایبگرن. 9شەش ڕۆژ ئیش دەکەن و هەموو کارەکەتان دەکەن، 10بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێک مەکەن. خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەر و ئاژەڵەکانتان و ئەو نامۆیەی لەناو دەروازەی شارەکەتانە هیچ کارێک مەکەن، 11چونکە یەزدان لە شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە دروستی کردن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەمدا پشووی20‏:11 وشەی شەباتی عیبری لە بنەڕەتدا بە واتای دەستهەڵگرتن لە کارێک لەدوای تەواوکردنی کارەکە دێت، هەروەها بە واتای پشوودان دێت.‏ دا، لەبەر ئەمە یەزدان ڕۆژی شەممەی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد.

12ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.

13مەکوژن20‏:13 مەکوژن: مەبەست بە ئەنقەست یان بە تووڕەیی. بڕوانە بەشی 21‏:12‏-17 و دواوتار 4‏:41‏-42.‏.

14داوێنپیسی مەکەن.

15دزی مەکەن.

16بە درۆ شایەتی لەسەر کەس مەدەن.

17چاو مەبڕنە ژنی کەس. چاو مەبڕنە ماڵ و خزمەتکار و کارەکەر و گا و مانگا و گوێدرێژی هیچ کەسێک و هەر شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.»

18کاتێک هەموو گەل بروسک و کێوەکەیان بینی دووکەڵی دەکرد، گوێیان لە هەورەتریشقە و دەنگی کەڕەنا بوو، لەرزین و لە دوورەوە وەستان. 19بە موساشیان گوت: «تۆ لەگەڵمان بدوێ و گوێ دەگرین. با خودا لەگەڵمان نەدوێت، نەوەک بمرین.»

20موساش بە گەلی گوت: «مەترسن. خودا هاتووە بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە، تاکو ترسی ئەوتان لەبەرچاو بێت و گوناه نەکەن.»

21گەل لە دوورەوە وەستان و موساش لە تەمە چڕەکە نزیک بووەوە، کە خودای لێ بوو.

پەیکەر و قوربانگا

22یەزدان بە موسای فەرموو: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت: ”ئێوە بینیتان کە لە ئاسمانەوە لەگەڵتان دوام. 23هیچ خوداوەندێک دروستمەکەن لەتەنیشت من بێت، بتی زیو و بتی زێڕ بۆ خۆتان دروستمەکەن.

24«”بە خۆڵ قوربانگام بۆ دروستدەکەیت و قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیت20‏:24 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏ لە مەڕ و بزن و گاگەلەکەت لەسەری سەردەبڕیت، لە هەموو ئەو شوێنانە وا دەکەم ناوم بێتەوە یاد، دێمە لات و بەرەکەتدارت دەکەم. 25ئەگەر بە بەرد قوربانگات بۆ دروستکردم، با بەردەکان تاشراو نەبن، چونکە هەر قەڵەم و چەکوشێکی بخەیتە سەر ئەوا گڵاوی دەکەیت. 26بە پەیژە سەرمەکەوە سەر قوربانگاکەم نەوەک ڕووتیت لەسەری دەربکەوێت.“