何西阿贖回不貞之妻
1耶和華對何西阿說:「你要再去愛那個另有新歡的淫婦,像耶和華愛以色列人一樣愛她。儘管他們祭拜別的神明,喜愛葡萄餅,耶和華仍然愛他們。」 2於是,我用一百七十克銀子和一百五十公斤大麥贖回她, 3對她說:「你要和我住許多日子。這期間不可行淫,不可親近別的男人,我也不與你同房。」 4以色列人也要有許多日子沒有君王和首領,沒有祭祀和神柱,也沒有以弗得和家庭神像。 5之後,以色列人將回心轉意,尋求他們的上帝耶和華,歸向他們的君王大衛。在末後的日子,他們將懷著敬畏的心歸向耶和華,領受祂的恩惠。
ئاشتبوونەوەی هۆشەع لەگەڵ ژنەکەی
1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان3:1 نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان. خۆشدەوێت.»
2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ3:2 نزیکەی 330 کیلۆگرام. جۆ کڕیمەوە، 3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»
4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان3:4 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16:21-22.، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم3:4 ئێفۆد، لە دەرچوون 28:12دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام تەرافیم جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ. دەمێننەوە. 5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.