以賽亞書 44 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以賽亞書 44:1-28

以色列蒙揀選

1「我的僕人雅各

我所揀選的以色列啊,

現在你要留心聽。

2造你、使你在母胎中成形、

幫助你的耶和華說,

『我的僕人雅各

我所揀選的耶書崙44·2 耶書崙」是以色列的暱稱。啊,

不要害怕。

3我要用水澆灌乾渴之地,

使河流滋潤乾旱之土。

我要用我的靈澆灌你的後裔,

使我的福澤臨到你的子孫。

4他們要滋長如青草,

又如溪旁楊柳。』

5這個說,『我屬於耶和華』,

那個說,『我是雅各的子孫』,

還有人手上寫著,『耶和華之民』,

稱自己屬於以色列

6「耶和華,以色列的君王和救贖主,

萬軍之耶和華說,

『我是首先的,我是末後的,

除我以外再沒有真神。

7誰能與我相比?讓他告訴我。

自從我設立這古老的民族以來所發生的事和將要發生的事,

讓他告訴我。

8不要恐懼,不要害怕,

我不是早已告訴過你們嗎?

你們是我的證人。

除我以外還有真神嗎?

沒有,沒有別的磐石,

一個也沒有。』」

9製造偶像的真是無用,他們珍愛的偶像毫無價值。拜神像的人目盲眼瞎,愚昧無知,自找羞辱。 10製造神像、雕刻無益偶像的是誰? 11看啊,製造神像的工匠不過是人,他們必羞愧。讓他們一起來對質吧,他們必恐懼、羞愧。 12鐵匠把鐵塊放在炭火裡燒,用他強壯的臂膀揮動鐵錘把它打成偶像。他饑餓時就會無力,口渴時就會疲乏。 13木匠拉線測量木料,用筆勾出形狀,用圓規畫出模樣,仿照人的樣子用鑿子做成逼真的神像,放在廟宇裡。 14他砍伐香柏木,或從林中選取柏木和橡木。他栽種松樹,雨水使它長大。 15這樹可以用來作燃料,他取一些木料生火取暖、烤餅,又製成神像來祭拜,雕成偶像來叩拜。 16他用一半木頭烤肉,飽餐一頓,並用火取暖,說:「啊!我這裡有火,真暖和。」 17他用另一半木頭造了一個神,一個偶像,向它俯伏叩拜、禱告說:「你是我的神明,求你拯救我。」 18他們愚昧無知,因為眼睛被封住以致看不見,心竅被塞住以致不明白。 19他們無人思想,無人明白,無人醒悟說:「我用一半木頭當柴烤餅、烤肉吃,我豈能用另一半木頭造可憎的神像?我豈能向一塊木頭叩拜?」 20他們以灰為食,心智迷糊,走入歧途,不能自救,也不會說:「我右手拿的神像不是假的嗎?」

耶和華救贖以色列

21雅各啊,以色列啊,

要記住這些事,

因為你是我的僕人。

我造了你,你是我的僕人;

以色列啊,我不會忘記你。

22我除去了你的過犯和罪惡,

使它們如雲霧消散。

歸向我吧,因為我救贖了你。」

23諸天啊,歌唱吧!

因為耶和華成就了這事。

地的深處啊,歡呼吧!

眾山嶺和林中的樹木啊,

你們都要歌唱!

因為耶和華救贖了雅各

以色列彰顯了祂的榮耀。

24在母腹中造你、救贖你的耶和華說:

「我是創造萬物的耶和華,

我獨自鋪展穹蒼,開闢大地。

25我使假先知的預兆無法應驗,

使占卜者醜態百出;

我顛覆智者的知識,

使之愚不可及。

26我使我僕人的話應驗,

使我使者的計劃成就。

我說耶路撒冷必有人居住,

我說猶大的城邑必重建起來,

從廢墟中重建起來。

27我對深海說,『枯乾吧!

我要使你的河流乾涸』;

28我說塞魯士是我的牧人,

他必完成我的旨意,

他會下令重建耶路撒冷

降旨奠定聖殿的根基。

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 44:1-28

ئیسرائیلی هەڵبژێردراو

1«ئێستا یاقوبی بەندەم،

ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە.

2دروستکەر، یارمەتیدەرت،

شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

مەترسە یاقوبی بەندەم،

یەشوروونی44‏:2 یەشوروون: وشەیەکی عیبرییە بە واتای سەرڕاست یان دادپەروەر، لێرە مەبەست لە گەلی ئیسرائیلە.‏ هەڵبژاردەم،

3چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم و

لافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا،

ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم و

بەرەکەتم بەسەر توخمت.

4جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەن

وەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.

5ئەمەیان دەڵێت: ”من سەر بە یەزدانم،“

ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت،

ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت: ”بۆ یەزدانە“ و

بە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت.

یەزدان، نەک بت

6«یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە،

یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:

من سەرەتا و من کۆتاییم،

لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.

7کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات،

با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمم

لەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە و

داهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت،

با پێیان ڕابگەیەنن.

8مەتۆقن و مەترسن.

ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟

ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟

نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.»

9شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن،

شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن.

شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن و

نازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن.

10کێ شێوەی خودایەکی کێشاوە

یان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟

11ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن.

وەستاکانی لە مرۆڤن،

هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن،

پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن.

12ئاسنگەر بە ئامێرەکانی

پارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە.

بە چەکوش شێوەی دەکات،

بە هێزی بازووی دروستی دەکات.

برسی دەبێت هێزی نییە،

ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو.

13دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا،

نیشانی کرد بە نیشانکەر،

بە ئەسکەنە دروستی دەکات.

بە پرگال وێنەی دەکێشێت،

جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات،

وەک جوانی مرۆڤ

بۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت.

14دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە،

یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد،

بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات،

یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد.

15جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن،

لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە،

دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت.

بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات،

دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی.

16نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت،

لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات،

گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت.

هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها!

گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.»

17پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی،

ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات.

نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت:

«ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.»

18نازانن و تێناگەن،

چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین و

مێشکیان لە تێگەیشتن.

19لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە و

زانین و تێگەیشتنی نییە

هەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد،

بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم.

ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون،

بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟»

20لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد.

گیانی خۆی ڕزگار ناکات،

ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟»

21«ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب،

ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت،

شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت.

ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت.

22یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە،

گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان.

بگەڕێوە بۆ لام،

چونکە تۆم کڕییەوە.»

23ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛

ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن!

هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان،

ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە،

چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە و

لە ئیسرائیل شکۆدارە.

ئاوەدانی ئۆرشەلیم

24«یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،

ئەمە دەفەرموێت:

«من یەزدانم،

دروستکەری هەموو،

بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە،

زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو،

25نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە،

فاڵگرەوەم گێل کرد.

دانام گەڕاندەوە دواوە،

زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی.

26وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت،

پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات،

سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت: ”ئاوەدان دەبێتەوە،“

بە شارۆچکەکانی یەهوداش: ”بنیاد دەنرێنەوە،“

سەبارەت بە کەلاوەکانیش: ”نۆژەنیان دەکەمەوە،“

27بە دەریا دەڵێت: ”وشک بە،

منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“

28سەبارەت بە کۆرش44‏:28 بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 36‏:22‏ و 23.‏ دەڵێت: ”ئەو شوانی منە،

هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی.

سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت: ’با بنیاد بنرێتەوە،‘

بە پەرستگاش دەڵێت: ’با دابمەزرێتەوە.‘ “»