以賽亞書 38 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以賽亞書 38:1-22

希西迦患病

1那些日子,希西迦病危,亞摩斯的兒子以賽亞先知前來對他說:「耶和華說,『你要交待後事,因為你要死了,你的病不能康復。』」 2希西迦把臉轉向牆,向耶和華禱告,說: 3「耶和華啊,求你顧念我怎樣全心、忠誠地事奉你,做你視為善的事。」希西迦痛哭起來。 4耶和華對以賽亞說: 5「你去告訴希西迦,『你祖先大衛的上帝耶和華說,我聽見了你的禱告,也看見了你的眼淚,我要使你的壽命增加十五年。 6我要從亞述王手中拯救你和這城,我要保護這城。』」 2138·21-22 這兩節在原文抄本是放在本章末尾,不過這可能是在謄抄過程中放錯位置。其實這兩節經文放在6節和7節之間最為自然,就如在列王紀下一樣,參見列王紀下20·7-8以賽亞說:「拿一塊無花果餅貼在王的瘡上,他就會痊癒。」 22希西迦問:「有什麼兆頭能證明我可以再上耶和華的殿嗎?」

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 38:1-22

نەخۆشی حەزقیا

1لەو ڕۆژانەی38‏:1 مەبەست لەو ڕۆژانەیە پێش ڕووداوەکانی بەشی 36.‏ حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»

2حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد، 3گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.

4جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی: 5«بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و 6فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.

7«”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا: 8ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.

9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:

10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا

من دەچم بۆ جیهانی مردووان،

چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»

11گوتم: «یەزدان نابینم

لە خاکی زیندوواندا،

لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەم

لەسەر ڕووی زەوی.

12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت

وەک خێوەتی شوانان،

وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە و

لە تەونەکەمدا بڕیمەوە،

شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.

13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،

بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،

شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.

14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،

وەکو کۆتر دەگمێنم،

چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.

وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»

15ئیتر چی بڵێم؟

ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.

بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆم

لەبەر تاڵاوی گیانم.

16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،

ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.

تۆ منت چاککردەوە و

ژیانت پێ بەخشیم.

17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە

تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.

لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت

لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،

چونکە هەموو گوناهەکانی منت

فڕێدایە پشت خۆتەوە.

18جیهانی مردووان سوپاست ناکات و

مردووانیش ستایشت ناکەن،

هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن

هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.

19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،

باوکان دڵسۆزی تۆ

بە منداڵەکانیان دەناسێنن.

20یەزدان ڕزگارم دەکات،

هەموو ڕۆژانی ژیانمان

مۆسیقا دەژەنین

لە پەرستگای یەزدان.

21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»

22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»