以西結書 38 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以西結書 38:1-23

對歌革的預言

1耶和華對我說: 2「人子啊,你要面向瑪各地區的歌革,就是米設土巴的首領,說預言斥責他, 3告訴他,主耶和華這樣說,『米設土巴的首領歌革啊,我要與你為敵。 4我要把你調轉過來,用鉤子鉤住你的腮,把你和你那些全副武裝、拿著大小盾牌、揮動刀劍的軍隊、馬匹和騎兵都拖出來。 5你的軍隊中有拿著盾牌、戴著頭盔的波斯人、古實人和人, 6還有歌篾的軍隊和從遙遠的北方來的陀迦瑪軍隊。許多國家的軍隊都與你在一起。

7「『你和你的聯軍都要預備好,你要做他們的統帥。 8再過多日,你必被徵召出戰。在以後的歲月,你將去攻打一片從戰爭中恢復的土地,以色列久已荒涼的山上有從各國招聚來的百姓。他們從列國中被領回來,如今都在那裡安然居住。 9你和你的軍隊以及各國的聯軍一起上來,如暴風來臨,又如密雲覆蓋大地。』

10「『主耶和華說,「那時你必心起歹念,籌畫惡謀。 11你必說,我要攻打那沒有圍牆和城門保護的鄉村,毀滅那毫無戒備、安然居住的百姓。 12我要搶掠他們的財物,下手攻擊那曾是廢墟的城邑和從各國歸來的百姓。他們住在世界的中心,牲畜貨物甚多。 13示巴人、底但人以及他施的客商和首領都必問,你是來搶掠嗎?你聚集軍隊是來搶奪金銀財寶,擄掠牲畜和貨物嗎?」』

14「人子啊,你要發預言告訴歌革,主耶和華這樣說,『到那天,當我的以色列子民安然居住的時候,難道你會不知道嗎? 15你召集各國聯軍,組成龐大的軍隊,騎著馬從遙遠的北方來。 16歌革啊,你必如密雲一樣遮天蔽日,前來攻擊我的以色列子民。將來,我要領你來攻擊我的土地,我要在列國面前藉著你彰顯我的聖潔,使他們認識我。』

17「主耶和華說,『歌革啊,我從前藉我的僕人——以色列的先知所預言的那位就是你,那時他們預言我要領你上來攻擊以色列18歌革上來攻擊以色列的時候,我必發烈怒。這是主耶和華說的。 19我要在義憤和烈怒中宣告,那天在以色列必有大地震。 20海裡的魚,空中的鳥,田野的走獸,地上的一切動物和人類都要在我面前戰慄。山嶺必倒塌,懸崖必崩裂,牆垣必坍塌。 21我要在我的山嶺上叫刀劍攻擊歌革人,使他們自相殘殺。這是主耶和華說的。 22我要用瘟疫、殺戮、暴雨、冰雹、烈火和硫磺懲罰他們和他們的聯軍。 23我要彰顯我的權能和聖潔,使各國的人都認識我。這樣他們就知道我是耶和華。』

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 38:1-23

فەرمایشتێک سەبارەت بە گۆگ

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە گۆگ بکە لە خاکی ماگۆگ، ئەو کە سەرۆکی میرانی مەشەک و توبالە، پێشبینی لەسەر بکە و 3بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. 4ڕووت وەردەگێڕم و ئەڵقە دەکەمە شەویلگەت و خۆت و هەموو سوپاکەت دەردەکەم، بە ئەسپ و ئەسپ سوارەوە، هەموویان چەکدارن، ئاپۆرەیەکی مەزن بە قەڵغانی گەورە و بچووکەوە، هەموو شمشێر بەدەستن. 5فارس و کوش و پووت، هەریەکە بە قەڵغان و کڵاوی ئاسنینەوە لەگەڵیان دەبن. 6هەروەها گۆمەر و هەموو لەشکرەکانی، بێت‌تۆگەرماش لەوپەڕی باکوور بە هەموو لەشکرەکەیەوە، گەلانێکی زۆر لەگەڵ تۆدا دەبن.

7«”لە سەرپێ بە و خۆت ئامادە بکە، تۆ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەت کە لێت کۆبوونەتەوە، ببە سوپاسالاریان. 8لەدوای ڕۆژانێکی زۆر بۆ جەنگ بانگ دەکرێیت، لە ساڵانی داهاتوودا هێرش دەبەیتە سەر ئەو خاکەی کە لەدوای جەنگ ئاوەدان بووەتەوە، خاکێک کە گەلەکەی لە چەند نەتەوەیەکی زۆر کۆکرانەوە، بۆ ئەوەی هەموو بە ئارامی لە چیاکانی ئیسرائیلدا نیشتەجێ بن، کە ماوەیەکی دوورودرێژ وێرانە بوون. 9تۆش خۆت و لەشکرەکانت و گەلانێکی زۆر کە لەگەڵ تۆن سەردەکەون، وەک گەردەلوول بەرەو پێش دەچیت، دێیت و وەک هەورێک زەوی دادەپۆشیت.

10«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا شتی خراپ بەبیرتدا دێت و پیلان دەگێڕیت. 11دەڵێیت: ’دەچمە سەر خاکێک کە گوندەکانی بێ شووران؛ هێرش بۆ سەر خەڵکێکی ئاشتیخواز و ئاسوودە دەبەم، هەموو بەبێ شوورا نیشتەجێن، نە دەروازە و نە شمشیرەیان38‏:11 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏ هەیە. 12تاڵانی و ڕاووڕووت دەکەم، دەستدرێژی دەکەمە سەر شارە کاولە ئاوەدانکراوەکان و ئەو گەلەی کە لەنێو نەتەوەکانەوە کۆکراونەتەوە، کە لە چەقی خاکەکەدا نیشتەجێن، کە خاوەن ئاژەڵ و سەروەت و سامانن.‘ 13شەبا و دیدان و بازرگانەکانی تەرشیش و هەموو بەچکە شێرەکانی پێت دەڵێن: ’ئایا بۆ ڕاووڕووت و تاڵانی هاتوویت؟ ئایا ئاپۆرەی سوپاکەتت کۆکردەوە بۆ بردنی زێڕ و زیو، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئاژەڵ و کەلوپەلدا بگریت، بۆ ڕاووڕووتێکی گەورە؟‘ “

14«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و بە گۆگ بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا، کاتێک ئیسرائیلی گەلم بە ئاسوودەیی نیشتەجێن، ئایا ئاگات لێ نییە؟ 15لە شوێنی خۆتەوە لەوپەڕی باکوورەوە دێیت، گەلانێکی زۆرت لەگەڵە، هەموو ئەسپ سوارن، ئاپۆرەیەکی خەڵک و لەشکرێکی زۆر. 16وەک هەورێک زەوی داپۆشێت، سەردەکەویتە سەر ئیسرائیلی گەلم. ئەی گۆگ، لە ڕۆژانی داهاتوودا، دەتهێنمە سەر خاکەکەم هەتا نەتەوەکان بمناسن، کاتێک لەبەرچاویان لە ڕێگەی تۆوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم!

17«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەوەی کە لە ڕۆژگاری کۆندا لەسەر زمانی بەندەکانم، پێغەمبەرانی ئیسرائیلەوە باسم کردیت؟ ئەوانەی لەو ڕۆژگارانەدا بۆ ساڵانێک پێشبینییان کرد، کە من تۆ دەهێنمە سەریان. 18لەو ڕۆژەدا، لە ڕۆژی هاتنی گۆگ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، تووڕەییم دێتە جۆش. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 19لە ئیرەیی خۆم و لە ئاگری تووڕەییمدا، قسەم کرد کە لەو ڕۆژەدا بوومەلەرزەیێکی گەورە لە خاکی ئیسرائیلدا دەبێت. 20جا ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و گیانلەبەرانی دەشتودەر و خشۆکەکان کە لەسەر زەوی دەخشێن و هەموو ئەو خەڵکەی لەسەر ڕووی زەوین لەبەردەمی من دەلەرزن. چیاکان سەرەوژێر دەکرێن، هەڵدێرەکان دەڕووخێن، هەموو شووراکان دەکەونە سەر زەوی. 21لە هەموو چیاکانم بانگی شمشێر دەکەم بۆ سەر گۆگ، جا شمشێری هەریەکەیان لە دژی براکەی دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 22بە دەرد و خوێن سزای دەدەم، بارانی بە لێشاو و تەرزەی بەردین و ئاگر و گۆگرد دەبارێنم، بەسەر خۆی و لەشکرەکەی و ئەو گەلە زۆرەی کە لەگەڵیدان. 23بەم شێوەیە گەورەیی و پیرۆزیم دەردەخەم، لەلای زۆربەی نەتەوەکان خۆم دەناسێنم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.“