开路先锋
1那时,施洗者约翰来到犹太的旷野传道,说: 2“悔改吧,因为天国临近了!” 3约翰就是以赛亚先知所说的那位,他说:“有人在旷野大声呼喊,‘预备主的道,修直祂的路。’”
4约翰身穿骆驼毛的衣服,腰束皮带,吃的是蝗虫、野蜜。 5那时,耶路撒冷、犹太各地和约旦河一带的人都来到约翰那里, 6承认他们的罪,在约旦河里接受他的洗礼。
7约翰看见很多法利赛人和撒都该人也来受洗,就对他们说:“你们这些毒蛇的后代!谁指示你们逃避那将临的烈怒呢? 8你们要结出与悔改相称的果子。 9不要心里说,‘我们是亚伯拉罕的子孙。’我告诉你们,上帝可以从这些石头中兴起亚伯拉罕的子孙。 10现在斧头已经放在树根上了,不结好果子的树都要被砍下,丢在火里。 11我用水为你们施洗,叫你们悔改。但在我之后,有位比我更有能力的要来,我连替祂提鞋都不配。祂要用圣灵和火为你们施洗。 12祂手拿簸箕,要把谷场清理干净,将麦子存入仓里,用不灭的火把糠秕烧尽。”
耶稣受洗
13后来,耶稣从加利利来到约旦河要约翰为祂施洗。 14约翰想要拦住祂,就说:“应该是你为我施洗才对,你反倒来找我?”
15耶稣回答说:“你就这样做吧!我们理当这样遵行上帝一切的要求。”于是约翰答应了。
16耶稣受了洗,刚从水里上来,天就开了。祂看见上帝的圣灵像鸽子一样降到祂身上, 17又有声音从天上传来:“这是我的爱子,我甚喜悦祂。”
حەزرەتی یەحیا
1هەر لەو ڕۆژانەدا، یەحیای لەئاوهەڵکێش3:1 یەحیا بەم نازناوە ناسراوە بەهۆی ئەوەی کە لە ڕووباری ئوردون ئەو خەڵکەی لە ئاو هەڵدەکێشا کە تۆبەیان دەکرد. یەحیا لە زمانی عیبریدا پێی دەگوترێت (یۆخەنا). لە دەشتی یەهودیا دەرکەوت و پەیامی خودای ڕادەگەیاند، 2دەیگوت: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.» 3یەحیا ئەو کەسەیە کە لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە دەربارەی گوتراوە:
﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:
«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»﴾3:3 ئیشایا 40:3
4جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، خواردنیشی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو. 5ئیتر خەڵکی ئۆرشەلیم و تەواوی یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردون هاتنە لای، 6دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران.
7کە بینی زۆر لە فەریسی3:7 مەزەبێکی جولەکە بوون، لە بەجێگەیاندنی تەورات توندڕەو بوون. و سەدوقییەکان3:7 مەزەبێکی جولەکە بوون کە زۆربەیان کاهین بوون، باوەڕیان بە فریشتە و هەستانەوە نەبوو. بۆ لەئاوهەڵکێشانەکەی3:7 یۆنانی: باپتسمە، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن). دێن، پێی گوتن: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ 8با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. 9پێتان وا نەبێت دەتوانن بەخۆتان بڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 10ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.
11«من بۆ تۆبەکردن لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەوەی لەدوای من دێت، لە من بەتواناترە، شایانی ئەوە نیم تەنانەت پێڵاوەکانیشی بۆ هەڵبگرم. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت3:11 بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆز.. 12شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی3:12 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش3:12 قەسەڵ لاسکە وشکەکەیە کە دوای دروێنە دەمێنێتەوە، کاتێک قەسەڵەکە دەکوترێت دەبێت بە کا. بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»
لەئاوهەڵکێشانی عیسا
13ئینجا عیسا لە ناوچەی جەلیلەوە هاتە سەر ڕووباری ئوردون، تاوەکو لەسەر دەستی یەحیا لە ئاو هەڵبکێشرێت. 14بەڵام یەحیا دەیویست ڕێی لێ بگرێت و دەیگوت: «من پێویستیم بەوەیە لەسەر دەستی تۆ لە ئاو هەڵبکێشرێم، کەچی تۆ دێیت بۆ لای من؟»
15عیساش وەڵامی دایەوە: «لە ئێستادا ڕێگا بدە بەم جۆرە بێت، چونکە ئاوا لە ئێمە دەوەشێتەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕاستودروستییەک3:15 مەبەست ئەوەیە کە دەبێت هەموو شتێک بەگوێرەی خواستی خودا پەیڕەو بکرێت. بێتە دی.» ئینجا ڕێی دا.
16هەرکە عیسا لە ئاو هەڵکێشرا، لە ئاوەکە هاتە دەرەوە. لەو ساتەدا ئاسمان کرایەوە و ڕۆحی خودای بینی وەک کۆترێک هاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. 17دەنگێکیش لە ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»