马太福音 19 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 19:1-30

论休妻

1耶稣说完这番话,就离开加利利来到约旦河对岸的犹太地区。 2有一大群人跟着祂,祂就在那里医好了他们的病。

3有几个法利赛人到耶稣那里想试探祂,便问祂:“丈夫可以用任何理由休妻吗?”

4耶稣回答说:“你们没有读过吗?太初,造物主造了男人和女人,并且说, 5‘因此,人要离开父母,与妻子结合,二人成为一体。’ 6这样,夫妻不再是两个人,而是一体了。因此,上帝配合的,人不可分开。”

7他们追问:“那么,为什么摩西说,只要给妻子休书,就可以休她呢?”

8耶稣说:“因为摩西知道你们铁石心肠,所以才准你们休妻。但起初并不是这样。 9我告诉你们,除非是妻子不贞,否则,任何人休妻另娶,就是犯通奸罪19:9 有古卷在此处有“娶被休女子的人也犯了通奸罪”。。”

10门徒对耶稣说:“如果夫妻关系是这样,还不如不结婚。”

11耶稣说:“这话不是每个人都能接受的,只有那些得到这种恩赐的人才能接受。 12人不结婚的原因很多,有些是因为先天的缺陷,有些是被人阉了,也有些是为了天国而自己放弃结婚的权利。谁能接受,就让他接受吧。”

耶稣为小孩子祝福

13有人带着小孩子来见耶稣,请求耶稣为他们按手祷告,却受到门徒的责备。

14耶稣说:“让小孩子到我这里来,不要阻止他们,因为天国属于这样的人。” 15于是祂为他们按手祷告,然后才离开那里。

有钱的青年

16有一个人来请教耶稣:“老师,我该做什么善事才能获得永生呢?”

17耶稣说:“你为什么问我做什么善事?只有上帝是善的,你要得永生,就必须遵守祂的诫命。”

18那人问:“什么诫命呢?”

耶稣答道:“不可杀人,不可通奸,不可偷盗,不可作伪证, 19要孝敬父母,并且爱邻如己。”

20那青年说:“这些我早已遵守了,还缺什么呢?”

21耶稣告诉他:“如果你想做到纯全,就去变卖所有的产业,送给穷人,你就必有财宝存在天上,然后你来跟从我。” 22那青年听后,便忧伤地走了,因为他有许多产业。

23事后,耶稣对门徒说:“我实在告诉你们,有钱人进天国很困难。 24我再告诉你们,骆驼穿过针眼比有钱人进上帝的国还容易呢!”

25门徒听了,惊奇地问:“这样,谁能得救呢?”

26耶稣看着他们说:“对人而言,这不可能;但对上帝而言,凡事都可能。”

27彼得问道:“你看,我们已经撇下一切来跟从你了,将来会有什么奖赏呢?”

28耶稣说:“我实在告诉你们,到万物更新、人子坐在祂荣耀的宝座上时,你们这些跟从我的人也要坐在十二个宝座上,审判以色列的十二个支派。 29无论谁为我的名而撇下房屋、弟兄、姊妹、父母、儿女或田地,都要得到百倍的赏赐,而且承受永生。 30然而,许多为首的将要殿后,殿后的将要为首。”

Kurdi Sorani Standard

مەتا 19:1-30

ژنهێنان و تەڵاقدان

1کاتێک عیسا لەم قسانە بووەوە، جەلیلی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا، لەبەری ئەوبەری ڕووباری ئوردون. 2خەڵکێکی زۆر دوای کەوت، ئەویش لەوێ چاکیکردنەوە.

3هەندێک فەریسی هاتنە لای بۆ ئەوەی تاقیی بکەنەوە و گوتیان: «ئایا دروستە مێرد لەبەر هەر هۆیەک بێت ژنەکەی تەڵاق بدات؟»

4عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتاوە بەدیهێناوە ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان﴾19‏:4 پەیدابوون 1‏:27.‏؟ 5هەروەها فەرمووی: ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾19‏:5 پەیدابوون 2‏:24 6کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.»

7لێیان پرسی: «ئەی بۆچی موسا فەرمانی داوە پیاو تەڵاقنامە بە ژنەکەی بدات و لێی جودا ببێتەوە؟»

8پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان موسا ڕێی پێدان ژنەکانتان تەڵاق بدەن، ئەگینا لە سەرەتاوە وا نەبوو. 9بەڵام پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.»

10قوتابییەکانی پێیان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو لەگەڵ ژن وابێت، باشترە ژن نەهێنێت!»

11عیسا پێی فەرموون: «هەموو خەڵکی ناتوانن ئەم قسەیە پەسەند بکەن، تەنها ئەوانەی پێیان دراوە. 12خەساو هەن زگماکن، خەساویش هەن مرۆڤ خەساندویانن19‏:12 لەو سەردەمە هەندێک لە پیاوە گەورەکان کۆیلەکانی خۆیان دەخەساند، تەنها بۆ کارپێکردن تەرخان دەکران.‏، خەڵکیش هەیە بڕیاریان داوە لە پێناوی شانشینی ئاسمان وەک خەساو بژین19‏:12 باوەڕدار لە پێناوی خزمەتکردنی مەسیح بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە.‏. کێ دەتوانێت پەسەندی بکات، با پەسەندی بکات.»

عیسا منداڵان بەرەکەتدار دەکات

13ئینجا خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت و لە پێناویاندا نوێژ بکات، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن.

14بەڵام عیسا فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی ئاسمان هی وەک ئەمانەیە.» 15دەستی لەسەر دانان و لەوێ ڕۆیشت.

گەنجە دەوڵەمەندەکە

16ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟»

17عیسا وەڵامی دایەوە: «بۆچی لەبارەی چاکەوە پرسیارم لێ دەکەیت؟ تەنها یەکێک چاکە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت بچیتە ناو ژیانەوە، ڕاسپاردەکان بەجێبگەیەنە.»

18پێی گوت: «کامیان؟»

عیساش فەرمووی: «﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، 19ڕێزی دایک و باوکت بگرە،﴾19‏:19 دەرچوون 20‏:12‏-16 و دواوتار 5‏:16‏-20 هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾19‏:19 لێڤییەکان 19‏:18»

20گەنجەکەش پێی گوت: «هەموو ئەمانەم بەجێگەیاندووە، ئیتر لە چیم کەمە؟»

21عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر دەتەوێت کامڵ و تەواو بیت، بڕۆ هەرچیت هەیە بیفرۆشە و بیدە هەژاران، ئیتر گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت و وەرە دوام بکەوە.»

22بەڵام گەنجەکە کە ئەم قسەیەی بیست، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو.

23عیساش بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: بە زەحمەت دەوڵەمەند دەچێتە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 24دیسان پێتان دەڵێم: ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.»

25قوتابییەکان کە گوێیان لەمە بوو زۆر سەرسام بوون و گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟»

26عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «ئەمە بۆ مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.»

27ئینجا پەترۆس وەڵامی دایەوە و پێی گوت: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین، ئێمە چیمان بۆ دەبێت؟»

28عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە نوێبوونەوەدا19‏:28 مەبەست لە کاتی ڕۆژی زیندووبوونەوەیە، کە هەموو شتێک سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە.‏، کاتێک کوڕی مرۆڤ لەسەر تەختی شکۆمەندی خۆی دادەنیشێت، ئێوەش کە دوام کەوتوون لەسەر دوازدە تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. 29هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. 30بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.»