民数记 15 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

民数记 15:1-41

献祭的条例

1耶和华对摩西说: 2“你把以下条例告诉以色列人。

“你们进入耶和华赐给你们的那片土地后, 3要用牛羊作火祭献给耶和华,作蒙耶和华悦纳的馨香之祭。不管是献燔祭、平安祭、还愿祭、自愿献的祭还是节期的祭,都当如此。 4献祭者要同时将一公斤细面粉调上一升油作素祭献给耶和华。 5无论燔祭还是平安祭,每献一只羊羔,要同时献上一升酒作奠祭; 6每献一只公绵羊,要同时将两公斤细面粉调上一点二升油作素祭献上, 7还要献一点二升酒作奠祭。这是蒙耶和华悦纳的馨香之祭。 8如果用公牛作燔祭、平安祭、还愿祭或别的祭献给耶和华, 9就要同时将三公斤细面粉调上两升油作素祭献上, 10还要献上两升酒作奠祭。这是蒙耶和华悦纳的馨香之祭。

11“献公牛、公绵羊、绵羊羔或山羊羔时,都要这样办理。 12无论献多少牲畜,每只都要这样办理。 13以色列人献上蒙耶和华悦纳的馨香火祭时,都要这样办理。 14住在你们中间的外族人,不管是暂住还是世代居住的,若愿意献上蒙耶和华悦纳的馨香火祭,也要这样办理。 15以色列人和寄居的外族人都要遵守上面的条例,永世不变。你们在耶和华面前怎样做,外族人也要怎样做。 16你们和寄居的外族人要遵行一样的条例和规定。”

17耶和华对摩西说: 18“你把以下条例告诉以色列人。

“你们到达耶和华领你们去的地方, 19吃当地的出产时,要拿出一份作举祭献给耶和华。 20你们要用初熟的麦子磨面做饼,当作举祭献上,好像献麦场的举祭一样。 21你们世世代代都要用初熟的麦子磨面,当作举祭献给耶和华。

22“如果你们无意间违背了耶和华借摩西吩咐你们遵守的命令, 23就是吩咐你们从祂颁布之日起要世世代代遵守的命令, 24如果是因会众的无知而造成过失,全体会众就要献上一头公牛犊作燔祭,作蒙耶和华悦纳的馨香之祭,同时按规定献上素祭和奠祭,外加一只公山羊作赎罪祭。 25祭司要为以色列全体会众赎罪,这样他们就得到了赦免,因为是无心之过,并且他们已经向耶和华献上火祭和赎罪祭。 26这样,以色列全体会众和寄居的外族人都必蒙赦免,因为无心之过牵涉到所有的人。

27“倘若是个人无意间犯了罪,他就要献上一只一岁的母山羊作赎罪祭。 28祭司要为这无意间犯罪的人在耶和华面前赎罪,使他获得赦免。 29无论是以色列人或是寄居的外族人,凡是犯无心之过的都要按这规例办理。 30但不管是以色列人还是外族人,若故意妄为,亵渎了耶和华,都要被铲除, 31因为他藐视耶和华的话,违背耶和华的命令,必须被铲除,罪责自负。”

处死违犯安息日者

32以色列人在旷野的时候,发现有人在安息日捡柴, 33他们就把捡柴的人带到摩西亚伦和全体会众那里, 34把他关起来,因为不知道如何处置他。 35耶和华对摩西说:“必须处死那人,全体会众要在营外用石头打死他。” 36于是,全体会众照耶和华对摩西的吩咐,把他拉到营外,用石头打死了他。

衣服穗子的条例

37耶和华对摩西说: 38“你要吩咐以色列人世世代代在衣角缝上穗子,穗子上系一条蓝色细带。 39穗子是用来提醒他们要遵行我的一切命令,不要随从自己心中和眼目的情欲,以免玷污自己。 40这样,你们就会记得遵守我的一切命令,做你们上帝的圣洁之民。 41我是你们的上帝耶和华,我把你们从埃及领出来,是要做你们的上帝。我是你们的上帝耶和华。”

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 15:1-41

پێشکەشکراوەکانی دیکە

1یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ناو خاکی نیشتەجێبوونتان کە من پێتانی دەدەم و 3قوربانی بە ئاگرتان بۆ یەزدان کرد لە گا یان بەران، جا قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینی ئازاد15‏:3 بەخشینی ئازاد: بڕوانە دەرچوون 35‏:29 و 36‏:3.‏ یان لە جەژنەکانتان بۆ ئەو بۆنەی کە یەزدان پێی خۆشە، 4ئەوەی قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش کرد، پێشکەشکراوی دانەوێڵەش لە باشترین ئارد دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە چارەکە هەینێک لە زەیت پێشکەش دەکات. 5شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو چارەکە هەینێک ئامادە بکە، لەسەر قوربانی سووتاندنەکە یان قوربانییە سەربڕدراوەکە بۆ یەک بەرخ.

6«”بەڵام لەگەڵ بەران، پێشکەشکراوی دانەوێڵە لە باشترین ئارد دوو دەیەکی ئێفەیەک15‏:6 دوو دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی 4,5 لیتر.‏ شێلراو بە سێیەکی هەینێک15‏:6 سێیەکی هەینێک: نزیکەی 1,2 لیتر، لێرە و لە ئایەتی 7.‏ لە زەیت دەکەیت و 7شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو سێیەکی هەینێک، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە پێشکەش دەکرێت.

8«”ئەگەر جوانەگایەکت کردە قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، 9ئەوا لەگەڵ جوانەگاکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە سێ دەیەکی ئێفەیەک15‏:9 سێ دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی 6,5 لیتر.‏ لە باشترین ئاردی شێلراو بە نیو هەین15‏:9 نیو هەین: نزیکەی دوو لیتر، لێرە و لە ئایەتی دە.‏ زەیت پێشکەش دەکەیت و 10نیو هەین شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 11ئاوا بۆ گایەک یان بەرانێک یان بەرخ یان کارەبزن دەکرێت، 12ئاوا دەکەن بەگوێرەی ژمارەیان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەیان.

13«”هەر هاوڵاتییەک بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە ئاوا دەکات. 14ئەگەر نامۆیەک لەنێوتان نیشتەجێ بوو، یان هەرکەسێکی دیکە لەنێوتان نیشتەجێیە، نەوە دوای نەوە ویستی قوربانی بە ئاگر بکات، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دەبێت وەک ئێوە بیکات. 15کۆمەڵ بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا بژیێت، یەک فەرزی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە. نامۆکەش وەک ئێوە دەبێت لەبەردەم یەزدان، 16یەک فێرکردن و یەک یاسا دەبێت بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا دەژیێت.“»

17هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 18«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە من ئێوەی بۆ دەبەم، 19جا کاتێک لە نانی خاکەکە دەخۆن ئەوا پێشکەشکراو بۆ یەزدان دەبەخشن. 20لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان کولێرەیەک دەکەنە پیتاک وەک پێشکەشکراوی جۆخین15‏:20 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏ دەیبەخشن. 21نەوە لەدوای نەوە لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان بەخشین بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن.

پێشکەشکراوەکان بۆ گوناهکردنی بێ ئەنقەست

22«”ئەگەر بەبێ ئەنقەست15‏:22 بەبێ ئەنقەست: ئەگەر کەسێک لە سنووری ئەندازەی ڕێپێدراودا گوناهی کرد چ لە ڕێگەی گوێ پێنەدان و نەزانینەوە بێت. ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەبێت لە ڕێگەی قوربانی بۆ گوناه. هەروەها ئەگەر کەسێک تووشی گڵاوبوون بووبێت ئەوا بە هەمان شێوە پاک دەبێتەوە. بڕوانە لێڤییەکان 4‏:2‏.‏ هەموو ئەم فەرمانانەتان بەجێنەهێنا کە یەزدان بە موسای سپارد، 23هەموو ئەوەی یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردوون، لەو ڕۆژەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردووە و بەردەوام نەوە دوای نەوە، 24ئەگەر بەبێ ئەنقەست و بێ بوونی زانیاری کۆمەڵ ئەمە ئەنجام درا، ئەوا بەپێی فەرزەکان هەموو کۆمەڵ جوانەگایەک لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو دەکەنە قوربانی سووتاندن، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، لەگەڵ گیسکێکی نێرینە وەک قوربانی گوناه. 25جا کاهین کەفارەت بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت، چونکە بەبێ ئەنقەست بووە. جا ئەگەر قوربانییەکەیان وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان هێنا و قوربانییەکەی گوناهیان بۆ بەردەم یەزدان هێنا لەبەر بێئاگاییەکەیان، 26ئەوا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، چونکە هەموو گەل بەبێ ئەنقەست تێوەگلاون.

27«”ئەگەر یەک کەس بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، ئەوا بزنێکی یەک ساڵە پێشکەش دەکات وەک قوربانی گوناه. 28کاهین لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە بێئاگا بوو کاتێک گوناهی بەبێ ئەنقەست کرد، کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 29بۆ هاوڵاتی لە نەوەی ئیسرائیل و بۆ ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت، یەک یاسا دەبێت بۆ ئەوەی بەبێ ئەنقەست گوناهی کردبێت.

30«”بەڵام ئەو کەسەی هاوڵاتی بێت یان نامۆ بە دەستی ئەنقەست گوناه بکات، ئەو کەسە کفری بەرامبەر بە یەزدان کردووە، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی دادەبڕدرێت، 31چونکە سووکایەتی بە فەرمایشتی یەزدان کردووە و فەرمانی ئەوی شکاندووە، بێگومان ئەو کەسە دادەبڕدرێت و ئۆباڵی خۆی لە ملی خۆی.“»

شکاندنی یاسای شەممە

32کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی بوون پیاوێکیان بینی لە ڕۆژی شەممەدا داری کۆدەکردەوە، 33جا ئەوانەی بینییان دار کۆدەکاتەوە بردیانە بەردەم موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ. 34ئینجا لە بەندیخانەیان دانا، چونکە ئاشکرا نەبوو بوو چی لێ دەکرێت. 35جا یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت، لە دەرەوەی ئۆردوگا هەموو کۆمەڵ بەردبارانی دەکەن.» 36جا هەموو کۆمەڵ بردیانە دەرەوەی ئۆردوگا و بەردبارانیان کرد و مرد، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

گوڵنگ لەسەر جلوبەرگ

37هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 38«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”با گوڵنگ لە لچکی15‏:38 لاولوێچ یان لچک مەبەست لە سەرگۆشەی قوماشە یان جل و بەرگ.‏ جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. 39کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، 40هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن. 41من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا ببێت بە خوداتان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»