撒迦利亚书 11 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒迦利亚书 11:1-17

羊群必遭杀戮

1黎巴嫩啊,打开你的门吧,

好让火焰吞噬你的香柏树。

2松树啊,哀号吧,

因为香柏树已经倒下,

挺拔的树木已被毁坏。

巴珊的橡树啊,哀号吧,

因为茂密的树林已被砍倒。

3听啊,牧人在哀号,

因为他们肥美的草场已被毁坏。

听啊,狮子在吼叫,

因为约旦河畔的丛林已被毁坏。

4我的上帝耶和华说:“你去牧养这群待宰的羊吧。 5买羊宰羊的不受惩罚,卖羊的说,‘耶和华当受称颂!我发财了。’它们的牧人不怜悯它们。 6因此,我不再怜悯这地方的居民,我要使他们落在邻人及其君王手中,任这地方被摧毁,必不从敌人手中拯救他们。这是耶和华说的。”

7于是,我牧养这群最困苦的待宰之羊。我拿了两根杖,一根叫“恩惠”,一根叫“联合”,开始牧养羊群。 8我在一个月之内除掉了三个牧人。

然而,我厌烦羊群,他们也厌恶我。 9于是我说:“我不再牧养你们了。要死的就死吧,要灭亡的就灭亡吧,让剩下的互相吞吃吧。” 10然后,我拿起那根叫“恩惠”的杖,把它折断,以废除我与万民所立的约。 11约就在当天废除了,那些注视着我的困苦羊便知道这是上帝的话。

12我对他们说:“你们若认为好,就给我工钱,不然就算了。”于是,他们给了我三十块银子作工钱。 13耶和华对我说:“把这一大笔钱丢给窑户吧,这就是我在他们眼中的价值!”我便把三十块银子丢给圣殿中的窑户。 14我又把那根叫“联合”的杖折断,以断开犹大以色列之间的手足之情。

15耶和华又对我说:“你再拿起愚昧牧人的器具, 16因为我要使一位牧人在地上兴起,他不照顾丧亡的,不寻找失散的,不医治受伤的,不牧养健壮的,反而吃肥羊的肉,撕掉它们的蹄子。

17“丢弃羊群的无用牧人有祸了!

愿刀砍在他的臂膀和右眼上!

愿他的臂膀彻底枯槁,

他的右眼完全失明!”

Kurdi Sorani Standard

زەکەریا 11:1-17

1ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە،

تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات!

2ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت،

دارە گەورەکان تێکشکێنران!

ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن،

چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران!

3گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن،

چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون!

گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن،

چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون.

دوو شوان

4یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە. 5ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن: ”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“ شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.» 6یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.»

7ئەو مێگەلەم لەوەڕاند کە بۆ سەربڕینە، بە تایبەتی کڵۆڵترینی مەڕەکان. ئینجا دوو گۆچانم بۆ خۆم برد، یەکێکیانم ناو نا «پەسەندی» و ئەوی دیکەشم ناو نا «یەکگرتن» و مێگەلەکەم لەوەڕاند. 8لە یەک مانگدا هەر سێ شوانەکەم دەرکرد.

مێگەلەکە ڕقی لێم بووەوە، من ئارامیم لێیان نەما و 9فەرمووم: «ناتانلەوەڕێنم. ئەوەی مردار دەبێتەوە، با مردار ببێتەوە؛ ئەوەی لەناودەچێت، با لەناوبچێت؛ ئەوانەش کە دەمێننەوە، با گۆشتی یەکتری بخۆن.»

10ئینجا ئەو گۆچانەم برد کە ناوی «پەسەندی» بوو و شکاندم، تاکو ئەو پەیمانەم هەڵوەشێنمەوە کە لەگەڵ هەموو گەلاندا بەستم. 11لەو ڕۆژەدا پەیمانەکە هەڵوەشایەوە، بەو شێوەیە کڵۆڵترینی مەڕەکان، ئەوانەی چاویان تێبڕیبووم زانییان کە ئەوە فەرمایشتی یەزدان بووە.

12ئینجا پێم گوتن: «ئەگەر پێتان باشە، کرێیەکەم بدەنێ، ئەگەر نا لێیگەڕێن.» ئینجا سی پارچە زیوی کرێیەکەی منیان کێشا.

13یەزدان پێی فەرمووم: «فڕێیبدە بۆ گۆزەکەرەکە.» ئەو نرخە بەهادارەی کە منیان پێی هەڵسەنگاند! منیش سی پارچە زیوەکەم وەرگرت و فڕێمدا بۆ گۆزەکەرەکەی ناو ماڵی یەزدان.

14ئینجا گۆچانەکەی دیکەم شکاند، کە ناوی «یەکگرتن» بوو، تاکو برایەتی نێوان یەهودا و ئیسرائیل هەڵبوەشێنمەوە.

15جا یەزدانم پێی فەرمووم: «جارێکی دیکە کەلوپەلی شوانێکی گێل بۆ خۆت ببە، 16چونکە من شوانێک لە خاکەکە هەڵدەستێنمەوە کە گرنگی بە ونبووەکان نادات، لە ساواکان ناگەڕێت، بریندارەکان چارەسەر ناکات، ئەوانەی تەندروستییان باشە نایانلەوەڕێنێت، بەڵام گۆشتی قەڵەوەکان دەخوات و سمیان دەردێنێت.

17«قوڕبەسەر شوانی هیچوپووچ،

ئەوەی وازی لە مێگەلەکە هێناوە!

با شمشێر لەسەر قۆڵ و چاوی ڕاستی بێت!

با قۆڵی بە تەواوی وشک بێت و

چاوی ڕاستی بە تەواوی کۆرە بێت!»