帖撒罗尼迦前书 4 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

帖撒罗尼迦前书 4:1-18

上帝喜悦的生活

1最后,弟兄姊妹,既然你们领受了我们的教导,知道怎样行才能讨上帝的喜悦,如你们现在所行的,我们靠着主耶稣恳求、劝勉你们要更加努力。 2你们都知道我们靠着主耶稣传给你们的诫命。 3上帝的旨意是要你们圣洁,远避淫乱的事, 4要你们人人都知道持守身体的圣洁和尊贵, 5不可荒淫纵欲,像那些不认识上帝的外族人一样。 6你们在这种事上不可越轨,亏负弟兄姊妹。我们曾经对你们说过,并且郑重地警告过你们,主必惩治犯这种罪的人。 7因为上帝呼召我们不是要我们沾染污秽,而是要我们圣洁。 8所以,人若拒绝遵行这命令,他不是拒绝人,而是拒绝赐圣灵给你们的上帝。

9关于弟兄姊妹彼此相爱的事,我就不必多写了,因为你们自己从上帝那里领受了要彼此相爱的教导。 10你们对马其顿全境的弟兄姊妹已经做到了这一点。不过,我劝各位要再接再厉。 11你们要立志过安分守己的生活,亲手做工,正如我们以前吩咐你们的。 12这样,你们可以得到外人的尊敬,不必依赖任何人。

复活的盼望

13弟兄姊妹,关于安息的信徒4:13 安息的信徒”希腊文是“睡了的人”,圣经常用“睡了”作为“死了”的委婉说法,参见约翰福音十一章11—14节。,我不愿意你们一无所知,免得你们像那些没有盼望的人一样悲伤。 14我们既然相信耶稣死了,又复活了,也要相信上帝必把那些安息的信徒和耶稣一同带来。

15我们把主耶稣的话告诉你们:主再来的那天,我们还活着的人不会比已安息的信徒先见到主。 16因为主必在号令声、天使长的呼喊声和上帝的号角声中亲自从天降临,已经离世的基督徒必先复活。 17然后,我们还活着的人要和他们一起被提到云里,在空中与主相会,永远和主在一起。 18所以你们要用这些话彼此鼓励。

Kurdi Sorani Standard

یەکەم سالۆنیکی 4:1-18

ژیانێک بۆ ڕازیکردنی خودا

1لە کۆتاییدا خوشکان، برایان، ئێمە فێرمان کردوون کە دەبێت چۆن بژین تاکو خودا ڕازی بکەن، وەک ئاواش دەژین، ئیتر داواتان لێ دەکەین و لێتان دەپاڕێینەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە تاکو زیاتر خۆتان تەرخان بکەن، 2چونکە دەزانن ئەو ڕاسپاردانە چی بوون کە بە دەسەڵاتی عیسای باڵادەست پێماندان.

3خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و 4هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت، 5نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛ 6هەروەها لەم بارەوە کەس بۆ مەرامی خۆی سوود لە برا و خوشکەکەی وەرنەگرێت، هەروەها خراپەیان بەرامبەر نەکەن، چونکە یەزدان تۆڵەی هەموو ئەمانە دەکاتەوە، وەک پێشتر پێمان گوتوون و ئاگادارمان کردوونەتەوە. 7خودا بانگی نەکردووین بۆ گڵاوی، بەڵکو بانگی کردووین تاکو بە پاک و پیرۆزی بژین. 8کەواتە ئەوەی ئەم فێرکردنە ڕەت بکاتەوە، مرۆڤ ڕەت ناکاتەوە بەڵکو خودا ڕەت دەکاتەوە، کە ڕۆحی پیرۆزی خۆی پێدان.

9دەربارەی خۆشەویستی برایانە، پێویست ناکات بۆتان بنووسم، چونکە خۆتان لە خوداوە فێربوون یەکتریتان خۆشبوێ. 10لەڕاستیدا، هەموو خوشک و برایانتان لە تەواوی مەکدۆنیا خۆشدەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەی خوشک و برایان، تکاتان لێ دەکەین کە زیاتر و زیاتر بەم شێوەیە بن. 11با ئامانجی ئێوە بەڕێکردنی ژیانێکی ئارام و هێمن بێت. سەرتان لە کاری خۆتاندا بێت و بە دەستی خۆتان کار بکەن، وەک ڕامانسپاردوون، 12تاکو بە لێوەشاوەیی بژین لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە و پێویستیتان بە کەس نەبێت.

هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ

13خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان4‏:13 نوستووان مەبەست لەوانەیە کە بە جەستە مردوون.‏ بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە. 14لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون. 15ئێمەش بەگوێرەی فێرکردنی مەسیح ئەمەتان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمەی زیندوو کە ماوین هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ، پێش نوستووان ناکەوین، 16چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی بە دەنگی بەرز فەرمان دەدات، بە دەنگی سەرۆکی فریشتەکان و بە کەڕەنای خودا، لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و یەکەم جار ئەو مردووانە هەڵدەستنەوە کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک4‏:16 لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏. 17ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا، ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین. 18بۆیە بەم قسانە یەکتری هانبدەن.