历代志上 17 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

历代志上 17:1-27

上帝对大卫的应许

1大卫住进宫殿后,对拿单先知说:“你看,我住在香柏木建的王宫中,耶和华的约柜却在帐篷里。” 2拿单大卫说:“你有什么想法,就去做吧!因为上帝与你同在。”

3当晚,上帝对拿单说: 4“你去告诉我的仆人大卫,‘耶和华说,你不是为我建造殿宇的人。’ 5从我把以色列人带出埃及那天起直到今天,我从未住过殿宇,都住在四处迁移的帐篷里。 6在我与以色列人同行的日子,我从未责问任何我委派牧养我子民的士师,‘你为何不为我建造香柏木的殿宇呢?’

7“现在你要告诉我的仆人大卫,‘万军之耶和华说,你原本在草场牧羊,我召你来做我以色列子民的首领。 8无论你去哪里,我都与你同在,为你铲除所有仇敌。现在我要使你声名远播,与世上的伟人齐名。 9-10我必为我的以色列子民预备一个地方,栽培他们,使他们住在自己的家园,不再受惊扰,不会像从前我设立士师治理他们的时候那样受恶人压迫。我必制服你所有的仇敌,我耶和华向你宣告,我必建立你的王朝。 11你离世归到祖先那里的时候,我必使你的一位后裔继承你的王位,使他的国坚立。 12他要为我建造殿宇,我必使他王位永固。 13我要做他的父亲,他要做我的儿子。我的慈爱曾离开在你之前的扫罗王,但我的慈爱必不离开他。 14我要使他永远治理我的家和我的国。他的王位必永远稳固。’” 15拿单就把所听到的启示全部告诉大卫

大卫的祷告

16于是,大卫王走进会幕,在耶和华面前坐下,说:“耶和华上帝啊,我是谁?我的家算什么?你竟如此厚待我。 17上帝啊,不止如此,你还应许将来要恩待仆人的后裔。耶和华上帝啊,你视我为尊贵的人。 18你将尊荣加于仆人,我还能说什么?因为你了解仆人。 19耶和华啊,你按照自己的心意为仆人成就这大事,并显明出来。 20耶和华啊,我们从未听过有谁能与你相比,你是独一无二的上帝。 21世上有谁能与你的以色列子民相比?你从埃及救赎他们,让他们做你的子民,为他们驱逐外族人、行伟大奇妙的事,使自己声名远播。 22你让以色列人永远做你的子民,你耶和华做他们的上帝。

23“耶和华啊,愿你永远信守你对仆人和仆人家的应许,愿你成就自己的应许。 24这样,你的名必永远坚立,被尊崇,人们必说,‘以色列的上帝——万军之耶和华是以色列的上帝’,你仆人大卫的家必在你面前坚立。 25我的上帝啊,因为你曾启示仆人,说要为仆人建立王朝,仆人才敢这样向你祈求。 26耶和华啊,唯独你是上帝,你应许要将这福气赐给仆人。 27愿你赐福仆人的王朝,使它在你面前永远坚立。耶和华啊,你已赐下祝福,你的祝福是永远的!”

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 17:1-27

بەڵێنی خودا بۆ داود

1پاش ئەوەی داود لە کۆشکەکەی نیشتەجێ بوو، داود بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی پەیمانی یەزدانیش لەژێر چادردایە.»

2ناتانیش بە داودی گوت: «هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.»

3بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی خودا بۆ ناتان هات:

4«بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەو کەسە تۆ نیت کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت. 5لەو ڕۆژەوەی کە ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە چووم، هەر لەنێو چادری پەرستندا بووم. 6لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلەکەم بکەن، ’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘ “

7«ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم. 8لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین. 9شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە، 10وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە.

«”پێت ڕادەگەیەنم کە یەزدان خۆی ماڵت بۆ دروستدەکات. 11کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە کوڕەکانت دەبێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. 12ئەو ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەکەم. 13من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت، هەروەک چۆن دامماڵی لەوەی لەپێش تۆ بوو. 14بۆ هەتاهەتایەش لە ماڵەکەم و لەناو پاشایەتییەکەمدا دایدەنێم، هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەبێت.“»

15ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد.

نوێژی داود

16ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی:

«یەزدانی پەروەردگار، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟ 17ئەی خودایە، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئاییندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت. ئەی یەزدانی پەروەردگار، بە کەسێکی پایەبەرز داتنام و تەماشات کردم.

18«ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت کە بەندەکەتت پایەدار کردووە؟ چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت. 19ئەی یەزدان، تۆ لە پێناوی بەندەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەت کردووە، بۆ ئەوەی ئەم هەموو بەڵێنە گەورانە بزانرێن.

20«ئەی یەزدان، کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە. 21هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە. 22ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت بۆ هەتاهەتایە کردە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان.

23«ئەی یەزدان، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، با بۆ هەتاهەتایە بچەسپێت. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە، 24بیچەسپێنە، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە ناوت مەزن بێت و بگوترێت: ”یەزدانی سوپاسالاری خودای ئیسرائیل، خودای ئیسرائیلە!“ با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت.

25«ئەی خودای من، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد کە ماڵێکی بۆ بنیاد دەنێیت، لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی لەبەردەمتدا نزا بکات. 26ئەی یەزدان، تۆ خودایت، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە. 27ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدان، چونکە تۆ بەرەکەتدارت کردووە و بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتدار دەبێت.»