创世记 1 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 1:1-31

上帝创造天地

1太初,上帝创造了天地。 2那时,大地空虚混沌,还没有成形,黑暗笼罩着深渊,上帝的灵运行在水面上。 3上帝说:“要有光!”就有了光。 4上帝看光是好的,就把光和暗分开, 5称光为昼,称暗为夜。晚上过去,早晨到来,这是第一天1:5 这是第一天”或译“这是一天”。6上帝说:“水与水之间要有穹苍,把水分开。” 7果然如此。上帝开辟了穹苍,用穹苍将水上下分开。 8上帝称穹苍为天空。晚上过去,早晨到来,这是第二天。

9上帝说:“天空下面的水要聚在一处,使干地露出来。”果然如此。 10上帝称干地为陆地,称水汇聚的地方为海洋。上帝看了,感到满意。 11上帝说:“陆地要长出植物——各类结种子的菜蔬和结果子的树木,果子内都有籽。”果然如此, 12陆地长出了植物——各类结种子的菜蔬和结果子的树木,果子内都有籽。上帝看了,感到满意。 13晚上过去,早晨到来,这是第三天。

14上帝说:“天空要有光体,以区分昼夜,作记号,定节令,计算年日, 15发光普照大地。”果然如此。 16上帝造了两个大光体,较大的管白昼,较小的管黑夜,又造了星辰。 17上帝把这些光体摆列在天空,让它们发光普照大地, 18管理昼夜,分开明暗。上帝看了,感到满意。 19晚上过去,早晨到来,这是第四天。

20上帝说:“水中要充满各种动物,空中要有禽鸟飞翔。” 21上帝就造了海中的大鱼等各类水族和各类禽鸟。上帝看了,感到满意。 22上帝赐福给这一切生物,说:“水族要生养繁殖,充满海洋,禽鸟也要在地上多多地繁殖。” 23晚上过去,早晨到来,这是第五天。 24上帝说:“大地要繁衍各类动物——各类的牲畜、爬虫和野兽。”果然如此。 25上帝造了各类的野兽、牲畜和爬虫。上帝看了,感到满意。

上帝照自己的形象造人

26上帝说:“我们要照着我们的形象,按着我们的样子造人,让他们管理海里的鱼、空中的鸟和地上的牲畜及一切爬虫。” 27上帝就照着自己的形象造了人,祂照着自己的形象造了男人和女人。 28上帝赐福给他们,对他们说:“你们要生养众多,遍布地面,治理大地,管理海里的鱼、空中的鸟以及地上的各种动物。” 29上帝对人说:“看啊,我把地上所有结种子的菜蔬和所有树上有籽的果子都赐给你们作食物。 30我把植物赐给所有地上的走兽、空中的飞鸟及地上的爬虫作食物。”果然如此。 31上帝看了,感到非常满意。晚上过去,早晨到来,这是第六天。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 1:1-31

سەرەتای بەدیهێنان

1لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەویی بەدیهێنا. 2زەویش بێ شێوە و بەتاڵ بوو، تاریکیش لەسەر ڕووی قووڵاییەکان بوو. ڕۆحی خوداش لەسەر ڕووی ئاوەکان دەجوڵایەوە.

ڕۆژی یەکەم: ڕووناکی

3خودا فەرمووی: «با ڕووناکی ببێت.» ئینجا ڕووناکی بوو. 4خوداش بینی کە ڕووناکییەکە باش بوو. ئیتر خودا ڕووناکییەکەی لە تاریکی جیا کردەوە. 5خودا ڕووناکییەکەی ناو نا «ڕۆژ» و تاریکییەکەی ناو نا «شەو.» ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی یەکەم بوو.

ڕۆژی دووەم: جیاکردنەوەی ئاوەکان

6خودا فەرمووی: «با بۆشاییەک1‏:6 بۆشاییەک: بۆشاییەکی لێککشاوە.‏ لەنێوان ئاوەکاندا ببێت، بۆ جیابوونەوەی ئاو لە ئاو.» 7جا ئاوا بوو. خودا بۆشاییەکەی دروستکرد و ئاوەکەی ژێر بۆشاییەکەی لە ئاوەکەی سەر بۆشاییە کراوەکە جیا کردەوە. 8خودا بۆشاییەکەی ناو نا «ئاسمان.» جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی دووەم بوو.

ڕۆژی سێیەم: وشکانی و سەوزایی

9خودا فەرمووی: «با ئاوەکانی ژێر ئاسمان لە یەک شوێن کۆببنەوە و وشکانی دەربکەوێت.» جا ئاوا بوو. 10خودا وشکانییەکەی ناو نا «زەوی». ئاوە کۆبووەوەکەشی ناو نا «دەریا». خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.

11ئینجا خودا فەرمووی: «با زەوی سەوزایی بەرهەم بهێنێت: ڕووەکی تۆودار و داری بەردار لەسەر زەوی، ئەوەی تۆوەکەی لەناو خۆیەتی، لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 12زەوی سەوزایی بەرهەم هێنا: ڕووەکی تۆودار لە جۆری خۆی و دار کە بەر دروستبکات و تۆوەکەی تێدابێت لە جۆری خۆی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 13جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی سێیەم بوو.

ڕۆژی چوارەم: مانگ و خۆر

14ئینجا خودا فەرمووی: «با لە بۆشایی ئاسماندا ڕووناکییەکان هەبن بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژ لە شەو، هەروەها بۆ نیشانکردنی وەرز و ڕۆژ و ساڵ. 15با ڕووناکییەکان لە بۆشایی ئاسماندا ببن، تاکو سەر زەوی ڕووناک بکەنەوە.» جا ئاوا بوو. 16هەروەها خودا دوو ڕووناکییە مەزنەکەی دروستکرد، ڕووناکییە گەورەکەیان بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ، ڕووناکییە بچووکەکەشیان بۆ فەرمانڕەوایەتی شەو، هەروەها ئەستێرەکانیش. 17خودا لە بۆشایی ئاسماندا بۆ ڕووناککردنەوەی سەر زەوی داینان، 18بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ و شەو و جیاکردنەوەی ڕووناکی لە تاریکی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 19جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی چوارەم بوو.

ڕۆژی پێنجەم: باڵندە و ماسی

20ئینجا خودا فەرمووی: «با ئاوەکان پڕ ببن لە ئاپۆرەی بوونەوەری زیندوو، با باڵندەش لە بۆشایی ئاسماندا بەسەر زەویدا بفڕێت.» 21ئیتر خودا بوونەوەرە مەزنەکانی دەریای بەدیهێنا، لەگەڵ هەموو زیندەوەرە جوڵاوەکانی ناو ئاوەکان کە لێی پڕبوون، بەپێی جۆرەکانیان، لەگەڵ هەموو باڵندەیەکی باڵداریش بەپێی جۆرەکانیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 22خودا بەرەکەتداری کردن و فەرمووی: «بەردار بن و زۆر بن و ئاوی دەریاکان پڕ بکەن، با باڵندەکانیش لەسەر زەوی زۆر ببن.» 23جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی پێنجەم بوو.

ڕۆژی شەشەم: ئاژەڵ و مرۆڤ

24خودا فەرمووی: «با زەوی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆری خۆیان بەرهەم بهێنێت. ئاژەڵی ماڵی و خشۆکی زەوی و ئاژەڵی کێوی، هەریەکەیان لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 25خودا ئاژەڵی کێوی بەپێی جۆری خۆیان دروستکرد، ئاژەڵی ماڵیش بەپێی جۆری خۆیان و هەموو خشۆکێکیش لەسەر زەوی بەپێی جۆری خۆیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.

26ئینجا خودا فەرمووی: «با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت. با دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی ماڵی و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن.»

27خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا،

لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا،

بە نێر و مێ بەدیهێنان.

28خودا بەرەکەتداری کردن و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفتانەوە. دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و بەسەر هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا کە لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە.»

29ئینجا خودا فەرمووی: «هەموو ڕووەکی تۆودار کە لە سەرتاسەری ڕووی زەوییە داومە بە ئێوە، لەگەڵ هەموو دارێکیش کە بەری هەیە و تۆوی خۆی تێدایە. بۆ ئێوە دەبنە خۆراک. 30بۆ هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو بوونەوەرێکی خشۆکی سەر زەوی، هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە، هەموو ڕووەکی سەوزم بۆ خۆراک پێداون.» جا ئاوا بوو.

31خودا بینی هەموو ئەوەی کە دروستی کردبوو زۆر باش بوو. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی شەشەم بوو.