以赛亚书 32 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 32:1-20

公义的君王

1看啊,必有一位君王以公义治国,

官员们必秉公施政。

2每人都像躲避狂风暴雨的庇护所,

如荒漠中的溪流,

又似干旱之地遮荫的大磐石。

3人们的眼睛必不再迷蒙,

耳朵必能听见。

4急躁的人必慎思明辨,

口吃的人必说话清楚流利。

5愚昧人必不再被奉为尊贵之人,

恶棍必不再受尊重。

6因为愚昧人说愚昧话,

心里邪恶,行事不义,

亵渎耶和华,

使饥饿的人没饭吃,

使口渴的人没水喝。

7恶棍们手段邪恶,

用阴谋诡计和谎言毁灭困苦的人,

即使穷人的诉求有理也是枉然。

8高尚的人计划高尚的事,

在高尚的事上持之以恒。

9生活安逸的妇女啊,

来听我的声音!

无忧无虑的女子啊,

要侧耳听我的言语!

10无忧无虑的女子啊,

再过一年多,

你们必因恐惧而战抖。

那时,必没有葡萄可摘,

没有果子可收。

11生活安逸的妇女啊,战抖吧!

无忧无虑的女子啊,颤栗吧!

你们要脱下衣服,

腰束麻布,

12为美好的田地和硕果累累的葡萄树捶胸痛哭吧!

13为我百姓那长满荆棘和蒺藜的土地,

为那曾经充满欢乐的城邑和家庭哀哭吧!

14王宫必被遗弃,

繁荣的城邑必荒芜,

山冈和瞭望塔必永远成为野驴的乐园、羊群的草场。

15等到圣灵从上面浇灌我们的时候,

旷野要变为沃野,

沃野上庄稼茂密如林。

16那时,公平必充满旷野,

公义必遍布沃野。

17公义必带来平安,

公义所结的果子是永远的和平与安宁。

18我的子民必住在平安之地、

安稳之处、平静之所。

19但冰雹必扫平森林,荡平城邑。

20你们这些在河边撒种、自由地牧放牛驴的人有福了!

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 32:1-20

شانشینی ڕاستودروستی

1ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و

میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،

2مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و

وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،

وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و

وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.

3چاوی بینەران کز نابێت و

گوێی گوێگرەکان دەبیستێت.

4دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و

زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.

5ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،

بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»،

6چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و

دڵیشی خراپە دەکات،

بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،

لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،

بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و

تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.

7ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و

پیلانی بەدکاری دەگێڕێت،

هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات

ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.

8بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و

لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.

ئافرەتانی ئۆرشەلیم

9ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،

هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!

ئەی کیژە دڵنیاکان،

گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!

10ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ

لەرز دەتانگرێت،

چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و

کۆکردنەوە نایەت.

11ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!

ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!

جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،

گوش لە کەمەرتان ببەستن.

12لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،

بۆ ڕەزی بەردار،

13بۆ خاکی گەلەکەم

دڕکوداڵ دەڕوێت،

بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،

بۆ شارە گەشاوەکە.

14بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،

شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،

قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،

دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،

15هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،

جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و

باخیش بە دارستان دادەنرێت.

16جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و

ڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت.

17جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و

کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.

18ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و

لە نشینگەی ئاسوودەیی و

شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.

19تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،

شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،

20بەڵام خۆزگە بە خۆتان

کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و

گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.