Левит 12 – CARS & KSS

Священное Писание

Левит 12:1-8

Очищение после родов

1Вечный сказал Мусе:

2– Скажи исраильтянам: «Женщина, которая забеременела и родила сына, будет нечиста семь дней, как во время месячных. 3На восьмой день мальчику должно быть сделано обрезание. 4Затем женщина должна ждать тридцать три дня, чтобы очиститься от кровотечения после родов. Пусть она не прикасается к священным предметам и не ходит в святилище, пока не пройдут дни очищения. 5Если она родит дочь, то будет нечиста две недели, как во время месячных. Затем она должна ждать шестьдесят шесть дней, чтобы очиститься от кровотечения.

6Когда дни очищения за сына или дочь пройдут, пусть она принесёт священнослужителю к входу в шатёр встречи годовалого ягнёнка для всесожжения и молодого голубя или горлицу в жертву за грех. 7Он принесёт их в жертву Вечному, чтобы очистить её, и она очистится от кровотечения после родов.

Таковы правила для женщины, родившей мальчика или девочку. 8Если ей не по средствам принести ягнёнка, то пусть принесёт двух горлиц или двух молодых голубей: одного – для всесожжения, а другого – для жертвы за грех. Священнослужитель очистит её, и она станет чиста».

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 12:1-8

پاکبوونەوەی ژنان لەدوای منداڵبوون

1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ئەگەر ژنێک سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو، ئەوا بەپێی ڕێوڕەسم بۆ حەوت ڕۆژ گڵاو12‏:2 لە پەیمانی کۆن خوێن بە پیرۆز هەژمارد کراوە، بەڵام کاتێک ئافرەت دەکەوتە سووڕی مانگانە و خوێنی لێ دەرچوو، ئەو ماوەیە ئافرەتەکە بە گڵاو هەژمارد دەکرا. خۆشبەختانە لە پەیمانی نوێ بەهۆی عیسای مەسیحەوە بە پاک دادەنرێت. بڕوانە مەرقۆس 7‏:17‏-23.‏ دەبێت، هەروەک لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی گڵاو دەبێت. 3لە ڕۆژی هەشتەمدا کۆرپەکە خەتەنە دەکرێت، 4ئینجا دایکەکە سی و سێ ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە هەتا لە خوێن لێچوونەکەی پاک ببێتەوە، بەر هیچ شتێکی پیرۆز ناکەوێت و بۆ پیرۆزگا ناچێت، هەتا ڕۆژانی پاکبوونەوەی تەواو دەبێت. 5ئەگەر کچی بوو، ئەوا دوو هەفتە پاک نابێت، هەروەک لە خوێنلێچوونی بێت، ئینجا شەست و شەش ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە، هەتا لە زەیستانییەکەی12‏:5 زەیستانی: منداڵبوون نابێتە هۆی گڵاوی، بەڵام مەبەستی پاکبوونەوەیە لە خوێنی زەیستانی.‏ پاک ببێتەوە.

6«”کاتێک ڕۆژانی پاکبوونەوەی12‏:6 مریەم لە کاتی لەدایکبوونی عیسا ئەم نەریتەی جێبەجێ کرد، بڕوانە لۆقا 2‏:22‏-24.‏ تەواو بوو، ئەگەر کوڕی بووبێت یان کچ، ئەوا بەرخێکی یەک ساڵە وەک قوربانی سووتاندن و بێچووە کۆترێک یان کوکوختییەک وەک قوربانی گوناه12‏:6 قوربانی گوناه: پێشکەشکردنی قوربانی لە پێناو گوناه یاخود تاوان، کاریگەری هەیە لەسەر دووبارە گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ ناو ژیانی خواپەرستی.‏ دەهێنێتە بەر دەروازەی چادری چاوپێکەوتن بۆ کاهینەکە. 7ئەویش لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات و کەفارەتی بۆ دەکات، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم لە خوێن لێچوونەکەی پاک دەبێتەوە.12‏:7 لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە پیرۆزکراوە کە بەخشیویەتی. لەبەر ئەو هۆکارە بووە کە جولەکەکان ڕێگەیان نەدابوو بە خواردنی گۆشت کە خوێنی تێدابێت. (پەیدابوون 9‏:4‏) هەموو لێچوونێکی خوێنیش پێویست بوو بە باشترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. لەبەر ئەوە کوشتار و خوێنڕشتن بە کۆتایی پێهێنانی ژیان زانراوە، بۆیە لەلایەن یەزدانەوە پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە (پەیدابوون 9‏:5‏).‏

«”ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەو ژنەی کوڕ یان کچی دەبێت. 8بەڵام ئەگەر دەستکورت بوو بەرخێک بهێنێت، ئەوا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر، یەکێکیان بۆ قوربانی سووتاندن و ئەوی دیکە بۆ قوربانی گوناه، بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات و پاک دەبێتەوە.“»