Bibelen på hverdagsdansk

Ezras Bog 1:1-11

Kyros sender judæerne hjem for at genopbygge templet

1I det første år Kyros1,1 Kyros var konge over Persien 559-530 f.Kr. var konge i Persien, opfyldte Herren det løfte, han havde givet sit folk gennem profeten Jeremias. Han talte til Kyros, som derefter udsendte en skriftlig meddelelse, der skulle læses op i hele hans rige:

2Kyros, konge af Persien, bekendtgør herved, at Himlens Gud, som har givet mig herredømmet over alle jordens riger, nu har pålagt mig at bygge ham et tempel i Jerusalem i Judas land. 3De af jer, der hører til Herrens folk, kan nu frit vende tilbage til Jerusalem og genopbygge Herrens tempel, for han er Israels Gud, og han bør tilbedes i Jerusalem. Må jeres Gud være med jer. 4De, som bor i nærheden af nogle af de tilbageværende fra dette folk, skal hjælpe dem på vej ved at give dem sølv og guld, forsyninger til rejsen og husdyr såvel som offergaver til Herrens tempel i Jerusalem.

5Og Gud vakte en hjemlængsel hos lederne for Judas og Benjamins stammer og hos præsterne og levitterne, så mange gjorde sig parat til at vende tilbage til Jerusalem for at genopbygge templet. 6Deres naboer hjalp dem med sølv, guld, forsyninger og husdyr, og de gav dem gaver med til templet.

7Kong Kyros befalede desuden sin skatmester Mitredat at hente alle de kostbarheder, som kong Nebukadnezar i sin tid havde taget fra templet i Jerusalem og placeret i sit eget gudetempel. 8Mitredat skulle så overgive det hele til Sheshbatzar, der var leder for Judas folk. 9Det drejede sig om 30 guldbakker, 1000 sølvbakker, 29 offerknive, 1030 guldskåle, 410 mindre sølvskåle samt 1000 diverse redskaber. 11I alt fik Sheshbatzar overdraget 5400 ting af guld og sølv, som han skulle tage med sig fra Babylon til Jerusalem.

Kurdi Sorani Standard

عەزرا 1:1-11

پشتگیری کۆرش بۆ گەڕانەوەی ڕاپێچکراوەکان

1لە ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشای فارس، بۆ بەدیهێنانی پەیامی یەزدان کە لەسەر زاری یەرمیاوە فەرمووبووی، یەزدان ڕۆحی کۆرشی پاشای فارسی هەژاند. ئینجا بانگەوازێکی بەناو هەموو شانشینەکەیدا ڕاگەیاند، هەروەها بە نووسراویش فەرمانی دا:

2«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت:

«”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم. 3کێ لە ئێوە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با خودای خۆی لەگەڵ بێت و بەرەو ئۆرشەلیمی یەهودا بڕوات، پەرستگاکەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێتەوە. ئەو ئەو خودایەیە کە لە ئۆرشەلیمە. 4هەرکەسێکیش لە هەر شوێنێک کە تێیدا ئاوارەیە و ماوەتەوە، با دانیشتووانی شوێنەکەی بە زێڕ و زیو و کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی یارمەتی بدەن، لەگەڵ ئەو بەخشینە ئازادانەی1‏:4 بەخشینە ئازاد: بڕوانە دەرچوون 35‏:29 و 36‏:3.‏ کە دەیبەخشن بۆ پەرستگای خودا لە ئۆرشەلیم.“»

5ئینجا گەورەی بنەماڵەکانی یەهودا و بنیامین لەگەڵ کاهین و لێڤییەکان، هەموو ئەوانەی خودا ڕۆحی هەژاندن، هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆرشەلیم تاکو لەوێ ماڵەکەی یەزدان بنیاد بنێنەوە. 6هەموو دراوسێکانیان بە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو، بە کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی و بە دیاری نایاب یارمەتییان دان، سەرباری هەموو بەخشینە ئازادەکان. 7کۆرشی پاشاش قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی دەرهێنا، ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە دەریهێنابوون و لە پەرستگای خوداوەندەکەی خۆی داینابوو. 8کۆرشی پاشای فارس لەسەر دەستی میترەداتی خەزنەدار دەریهێنا و بۆ شێشبەچەری میری یەهودای ژماردن.

9ئەمەش ژمارەکەیانە:

سی لەگەنی زێڕین و هەزار لەگەنی زیوین؛

بیست و نۆ تاوەی زیوین؛

10سی پەرداخی زێڕین لەگەڵ چوار سەد و دە پەرداخی زیوین؛

هەزار پارچە قاپوقاچاغی دیکە.

11هەموو ئەو قاپوقاچاغەنەی لە زێڕ و زیو بوون، پێنج هەزار و چوار سەد پارچە بوون. لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپێچکراوەکان لە بابلەوە بۆ ئۆرشەلیم شێشبەچەر هەموو ئەمانەی لەگەڵ خۆی هێنا.