Daily Manna for Tuesday, February 23, 2021

Daily Manna is a daily Bible devotional service provided by Biblica. The Scripture is provided in many forms and is new every day. It is a great way to receive the encouragement and hope found in the Word of God.

Verse of the Day

فیلیپی 2:14-18

هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، تاکو بێ گلەیی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.