
Daily Manna for Friday, January 15, 2021
Daily Manna is a daily Bible devotional service provided by Biblica. The Scripture is provided in many forms and is new every day. It is a great way to receive the encouragement and hope found in the Word of God.
مەرقۆس 3:13-19
عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس.
ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد:
شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس،
یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتە کوڕانی هەورەتریشقە،
هەروەها ئەندراوس،
فیلیپۆس،
بەرتۆلماوس،
مەتا، تۆماس،
یاقوبی کوڕی حەلفی،
تەداوس،
شیمۆنی کانەوی و
یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.