Daily Manna for Wednesday, January 13, 2021

Daily Manna is a daily Bible devotional service provided by Biblica. The Scripture is provided in many forms and is new every day. It is a great way to receive the encouragement and hope found in the Word of God.

Verse of the Day

مەرقۆس 3:7-12

عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە هەڵکشان، خەڵکێکی زۆر لە جەلیل و یەهودیاوە دوای کەوتن، هەروەها لە ئۆرشەلیم و لە ئادومیا و ئەوبەری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای، خەڵکێکی زۆر هەموو ئەو شتانەیان بیستبوو کە دەیکرد. ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان کە ئاشکرای نەکەن.