Daily Manna for Wednesday, September 11, 2019

Daily Manna is a daily Bible devotional service provided by Biblica. The Scripture is provided in many forms and is new every day. It is a great way to receive the encouragement and hope found in the Word of God.

Verse of the Day

پەندەکانی سلێمان 1:7-19

لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،
    بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.

ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
    فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
    گەردانەن بۆ ملت.

ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،
    ڕازی مەبە.
ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،
    بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،
    بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،
وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و
    بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.
هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و
    ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.
پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،
    بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»
ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،
    پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان.
چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،
    بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.
چونکە بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ
    لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.
بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،
    خۆیان ماتداوە بۆ گیانی خۆیان.
ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،
    سەری خاوەنی دەخوات.