Słowo Życia

Mateusza 2:1-23

Odwiedziny mędrców

1Jezus urodził się w miasteczku Betlejem, w Judei, za panowania króla Heroda. Właśnie w tym czasie przybyli do Jerozolimy mędrcy ze Wschodu.

2—Gdzie znajduje się nowo narodzony Król Żydów?—pytali. —Ujrzeliśmy u nas, na Wschodzie, Jego gwiazdę i przybyliśmy złożyć Mu hołd.

3Wiadomość o tym bardzo zaniepokoiła Heroda i całą Jerozolimę. 4Zwołał więc wszystkich najwyższych kapłanów oraz przywódców religijnych i pytał, gdzie ma się narodzić Mesjasz.

5—W Betlejem w Judei—odpowiedzieli mu. —Bo tak napisał prorok

6„A ty, Betlejem w Judzie,

wcale nie jesteś najgorsze wśród miast Judy,

gdyż z ciebie pochodzić będzie Władca,

który będzie pasterzem mojego ludu—Izraela”.

7Wtedy Herod potajemnie wezwał do siebie mędrców i dowiedział się, kiedy ujrzeli gwiazdę. 8Następnie skierował ich do Betlejem mówiąc:

—Idźcie i dokładnie wypytujcie o dziecko. Gdy je znajdziecie, powiadomcie mnie, abym i ja mógł złożyć mu hołd.

9Po rozmowie z królem mędrcy wyruszyli w drogę. Znowu ukazała się im gwiazda, którą zobaczyli na Wschodzie, i prowadziła ich. W końcu zatrzymała się nad miejscem, gdzie znajdowało się Dziecko. 10Widok gwiazdy napełnił ich ogromną radością. 11Gdy weszli do domu, zobaczyli Dziecko i Jego matkę, Marię. Pokłonili Mu się nisko, otworzyli szkatułki z kosztownościami i ofiarowali Mu w darze złoto, kadzidło oraz mirrę. 12Później we śnie otrzymali nakaz, by nie wracać do Heroda. Dlatego inną drogą udali się do swojego kraju.

Ucieczka do Egiptu

13Gdy oddalili się, również Józefowi we śnie ukazał się anioł Pana:

—Wstawaj, Józefie!—powiedział. —Weź Dziecko oraz Jego matkę i uciekaj do Egiptu. Czekaj tam, aż dam ci znać. Herod bowiem szuka Jezusa i chce Go zabić.

14Jeszcze tej nocy Józef wstał i wyruszył razem z Marią i Dzieckiem do Egiptu. 15Pozostał tam aż do śmierci króla Heroda—w ten sposób miały się spełnić słowa Pana wypowiedziane przez proroka: „Z Egiptu wezwałem mojego Syna”.

16Herod zorientował się, że mędrcy go zawiedli, i wpadł w gniew. Wysłał żołnierzy, którzy w Betlejem i całej okolicy pozabijali wszystkich chłopców do drugiego roku życia—od mędrców bowiem wiedział, w jakim wieku jest dziecko. 17Tak spełniło się proroctwo Jeremiasza:

18„Krzyk rozlega się w Rama,

słychać tam płacz i rozpacz.

To Rachel opłakuje swoje dzieci

i nie daje się pocieszyć,

bo już ich nie ma”.

Powrót do Nazaretu

19Po śmierci Heroda anioł Pana ponownie ukazał się we śnie Józefowi, przebywającemu w Egipcie.

20—Wstawaj, Józefie!—powiedział. —Weź Dziecko i Jego matkę i ruszajcie do Izraela, bo umarli już ci, którzy chcieli Je zabić.

21Józef wstał, wziął Dziecko oraz Jego matkę i wyruszył do ziemi izraelskiej. 22W drodze dowiedział się, że w Judei panuje Archelaos, syn Heroda. Bał się więc tam wracać. Otrzymał jednak we śnie kolejne polecenie i udał się do Galilei. 23Tam osiedlił się w Nazarecie. I znowu spełniła się zapowiedź proroków, mówiąca, że Mesjasz będzie nazwany Nazarejczykiem.

Kurdi Sorani Standard

مەتا 2:1-23

مۆغەکان سەردانی مەسیح دەکەن

1لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا2‏:1 لە پەیمانی کۆن ناوی یەهودا بووە.‏، لە سەردەمی شا هێرۆدس2‏:1 شا هێرۆدس: هێرۆدسی گەورە لە 37‏–4 پ. ز. پاشای یەهودیا بوو.‏، هەندێک مۆغ2‏:1 بە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت مەغۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زەردەشتی بوون کە ئەستێرەناسیش بوون.‏ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، 2پرسییان: «کوا ئەوەی لەدایک بووە کە پاشای جولەکەیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.»

3کاتێک شا هێرۆدس ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. 4هەموو کاهینانی2‏:4 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏ باڵا و مامۆستایانی تەوراتی2‏:4 مالم.‏ گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» 5وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحم لە یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە2‏:5 مەبەست لە پێغەمبەر میخایە.‏ ئاوای نووسیوە:

6«[بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا،

کەمتر نیت لە فەرمانڕەواکانی یەهودا،

چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت،

شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.]2‏:6 میخا 5‏:2»

7هێرۆدسیش بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. 8ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.»

9لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئەستێرەکەی لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت هەتا لەسەر ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێبوو ڕاوەستا. 10بە بینینی ئەستێرەکە زۆر شادمان بوون، 11چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوین و کڕنۆشیان بۆ برد و گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان2‏:11 موڕ: بەکاردەهێنرا لە ئامادەکردنی تەرم بۆ ناشتن، بڕوانە یۆحەنا 19‏:39‏.‏ بە دیاری پێشکەش کرد. 12ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.

هەڵاتن بەرەو میسر

13کە ڕۆیشتن، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە منداڵەکە و دایکی ببە و ڕاکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس خەریکە بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.» 14ئەویش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت. 15هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، هەتا ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە2‏:15 مەبەست لە پێغەمبەر هۆشەعە.‏ فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: [لە میسرەوە بانگی کوڕەکەی خۆمم کرد.]2‏:15 هۆشەع 11‏:1‏.‏

16کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خوارتر لە بێت‌لەحم و دەوروبەری کوشت. 17ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی:

18[دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا،

گریان و شیوەنێکی گەورە،

ڕاحێل2‏:18 ڕاحێل یەکێکە لە ژنەکانی حەزرەتی یاقوب، دایکی یوسف و بنیامینە، لێرەدا هێمایە بۆ دایکە بنیامینییەکان.‏ بۆ منداڵەکانی دەگریێت،

ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت،

چونکە نەماون.]2‏:18 یەرمیا 31‏:15

گەڕانەوە بۆ شاری ناسیرە

19کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و 20گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی بۆ ژیانی منداڵەکە دەگەڕان مردن.»

21ئەویش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. 22بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. 23جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، هەتا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەران گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.]