Słowo Życia

2 Koryntian 1:1-24

Pozdrowienie

1Ja, Paweł, powołany przez Boga na apostoła Chrystusa Jezusa, wraz z Tymoteuszem, uczniem Pana, piszę do kościoła Bożego w Koryncie oraz do wszystkich świętych w całej Achai. 2Niech Bóg, nasz Ojciec, i Jezus Chrystus, nasz Pan, obdarzają was swoją łaską i pokojem!

Bóg dodaje nam otuchy

3Jakże wspaniały jest Bóg, Ojciec Jezusa Chrystusa, naszego Pana, będący źródłem miłości i zachęty! 4To On w każdej trudnej sytuacji dodaje nam otuchy, abyśmy i my mogli dodawać otuchy tym, którzy znajdują się w jakimś trudnym położeniu. 5Im więcej cierpimy dla Chrystusa, tym większego doznajemy od Niego pokrzepienia. 6Przykrości, które nas spotykają, służą waszej zachęcie i zbawieniu. A pocieszenie, którego doznajemy, jest zachętą również dla was, abyście wytrwale znosili cierpienia, podobnie jak my. 7W pełni ufamy wam, bo wiemy, że doświadczacie tych samych cierpień i doznajecie tej samej pociechy, co my.

8Przyjaciele, chcemy, abyście wiedzieli o trudnościach, z jakimi borykaliśmy się w prowincji Azja. Byliśmy nimi przytłoczeni ponad nasze siły i nie wiedzieliśmy, czy wyjdziemy z nich z życiem. 9Stanąwszy w obliczu śmierci, zrozumieliśmy jednak, że nie mamy polegać na sobie, ale na Bogu. On może przecież nawet ożywić umarłych! 10To On ocalił nas od śmierci i wierzymy, że nadal będzie nas chronił, 11bo o to właśnie do Niego się modlicie. Wielu ludzi będzie więc dziękować Bogu za wszystko, czego dla nas dokonał w odpowiedzi na wasze modlitwy.

Zmiana planów Pawła

12Mamy ogromną satysfakcję z tego, że w stosunku do wszystkich ludzi—także do was—zawsze postępowaliśmy otwarcie i uczciwie. Nie polegaliśmy bowiem na własnej mądrości, ale na łasce Boga. 13A teraz nie piszemy wam nic, czego nie bylibyście w stanie zrozumieć i zaakceptować. Mam nadzieję, że w pełni to przyjmiecie. 14Częściowo zresztą już uznaliście, że przed Panem, w dniu Jego powrotu, będziemy wszyscy nawzajem z siebie dumni—wy z nas, a my z was.

15Z taką myślą zamierzałem już wcześniej was odwiedzić, abyście ponownie doznali radości. 16Chciałem zatrzymać się u was udając się do Macedonii, a także w drodze powrotnej, abyście mogli mnie wyprawić do Judei.

Powody zwłoki

17Czy byłem lekkomyślny, mając taki zamiar? Czy zmieniając go, postąpiłem jak ludzie, którzy mówią „tak”, a myślą „nie”? 18Bóg mi świadkiem, że nigdy was nie okłamaliśmy!

19Jezus Chrystus, Syn Boży, o którym opowiadałem wam razem z Tymoteuszem i Sylwanem, nigdy nie kłamał i Jego „tak” zawsze znaczyło „tak”. 20On jest spełnieniem wszystkich obietnic Boga. A my, potwierdzając to, oddajemy Bogu chwałę. 21To On przecież dodał nam sił, wzmocnił naszą więź z Chrystusem i wybrał nas. 22On również oznaczył nas jako swoją własność—dał nam do serc Ducha Świętego jako gwarancję przynależności do Niego.

23Bóg mi świadkiem, że chciałem zaoszczędzić wam przykrości i tylko z tego powodu nie przybyłem jeszcze do Koryntu. 24Nie chodzi przecież o to, żebyśmy udowadniali wam, że mamy nad wami władzę i możemy nauczać was, jak należy wierzyć. Chcemy przecież współdziałać z wami i pragniemy waszej radości, której podstawą jest wiara w Chrystusa.

Kurdi Sorani Standard

دووەم کۆرنسۆس 1:1-24

1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە،

بۆ کڵێسای خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا:

2با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

خودای دڵنەواییکار

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی گەورەمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، 4ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان، 5چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین. 6ئەگەر تووشی تەنگانە دەبین ئەوا بۆ دڵنەوایی و ڕزگاریتانە، ئەگەر دڵنەوایی کرابین ئەوا بۆ دڵنەواییتانە، ئەوەی کاریگەرە لە ئێوەدا دانبەخۆداگرتنە بۆ هەمان ئەو ئازارانەی کە ئێمەش دەیچێژین. 7جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان.

8خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. 9بەڵکو لە خۆماندا هەستمان کرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵام بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. 10ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات، 11ئێوەش بە پاڕانەوەکانتان یارمەتیدەرن بۆ ئێمە، تاکو خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئێمە لەسەر ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە سوپاسی خودا بکەن، بەهۆی پاڕانەوەی خەڵکێکی زۆر.

پۆڵس پلانەکەی دەگۆڕێت

12ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا. 13شتێکی دیکەتان بۆ نانووسین جگە لەوەی بیخوێننەوە یان لێی تێبگەن. هیوادارم تاکو بە تەواوی لە ئێمە تێبگەن، 14وەک هەندێک لێمان تێگەیشتن، تاکو شانازی ئێوە بین، وەک ئێوەش شانازی ئێمەن، لە ڕۆژی عیسای خاوەن شکۆمان.

15جا بەم دڵنیاییەوە بە نیاز بووم کە یەکەم جار بێمە لاتان، تاکو دووبارە نیعمەتتان بۆ بێت، 16بەرەو مەکدۆنیا بە لاتاندا تێپەڕم و لە مەکدۆنیاوە دیسان بێمەوە لاتان، ئێوەش بۆ یەهودیا بەڕێم بکەن. 17کە بە نیازی ئەمە بووم، ئایا بە ڕاڕایی جوڵامەوە؟ یاخود بە شێوەیەکی دنیایی پلانەکانم داناوە، کە لە کاتێکدا دەڵێم: «بەڵێ، بەڵێ» و «نەخێر، نەخێر»؟

18بەڵام هەروەک چۆن خودا دڵسۆزە، وتەکانمان بۆ ئێوە هەم «بەڵێ» و هەم «نەخێر» نییە. 19عیسای مەسیحی کوڕی خودا، کە بەهۆی من و سیلا1‏:19 یۆنانی: سیلوانۆس‏.‏ و تیمۆساوسەوە لەنێوتاندا مزگێنی درا، «بەڵێ» و «نەخێر» نەبوو، بەڵام لەلایەن ئەوەوە هەر «بەڵێ» بووە. 20بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا. 21بەڵام ئەوە خودایە کە دەستنیشانی کردووین، هەروەها بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمە لەگەڵ ئێوەدا دەچەسپێنێت. 22خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.

23خوداش دەکەمە شایەت لەسەر خۆم، بەزەییم پێتان هاتەوە کە نەهاتمەوە کۆرنسۆس. 24نەک بەسەر باوەڕتان سالار بین، بەڵکو هاوکارین بۆ خۆشیتان، چونکە بە باوەڕ چەسپاون.