Słowo Życia

1 Koryntian 1:1-31

Pozdrowienie

1Ja, Paweł, powołany przez Boga na apostoła Chrystusa Jezusa, wraz z Sostenesem, uczniem Pana, 2piszę do kościoła Bożego w Koryncie. Zostaliście wybrani przez Chrystusa Jezusa, wezwani przez Niego i—razem ze wszystkimi innymi wyznawcami naszego wspólnego Pana—oddzieleni dla Boga.

3Niech Bóg, nasz Ojciec, i Pan, Jezus Chrystus, obdarzają was swoją łaską i pokojem!

Podziękowanie

4Wciąż nieustannie dziękuję Bogu za was i za łaskę, którą okazał wam dzięki Chrystusowi. 5On sprawił, że możecie mówić o Nim i rozumieć sprawy duchowe. 6On też wzmocnił waszą wiarę w Niego. 7Nie brakuje wam również żadnego duchowego daru w tym okresie oczekiwania na Jego powrót. 8A On będzie wzmacniał was aż do końca, abyście w dniu Jego powrotu byli bez zarzutu. 9Bóg jest wierny i dokona tego—bo to On powołał was do przyjaźni ze swoim Synem, Jezusem Chrystusem, naszym Panem.

Podziały w kościele

10Wzywam was, przyjaciele, w imieniu naszego Pana, abyście żyli w zgodzie. Unikajcie podziałów, bądźcie jednomyślni i miejcie wspólny cel. 11Piszę o tym, ponieważ od domowników Chloe dowiedziałem się o waszych kłótniach. 12Mam na myśli to, że mówicie o sobie: „Ja jestem uczniem Pawła”, „Ja—Apollosa”, „Ja—Piotra”, „A ja należę do samego Chrystusa”. 13Czy Chrystusa można podzielić? Czy ja zostałem za was ukrzyżowany? Czy w moim imieniu zostaliście ochrzczeni? 14Jestem wdzięczny Bogu za to, że oprócz Kryspusa i Gajusa nikogo z was nie ochrzciłem. 15Nikt więc nie może powiedzieć, że ochrzciłem go w swoim imieniu. 16Ochrzciłem jeszcze rodzinę Stefanasa, ale więcej nikogo sobie nie przypominam. 17Chrystus nie posłał mnie bowiem, abym chrzcił, lecz abym głosił dobrą nowinę—i to nie w wielkich słowach, aby ludzka błyskotliwość nie przyćmiewała mocy krzyża Chrystusa.

Chrystus—mądrość i moc Boga

18Dla tych, którzy idą na potępienie, wiara w śmierć Jezusa na krzyżu jest głupotą. Ale dla nas, przyjmujących zbawienie, krzyż jest przejawem mocy samego Boga. 19Czytamy o tym w Piśmie:

„Zniszczę mądrość mędrców

i odrzucę ludzką błyskotliwość”.

20Gdzie są ci wszyscy mędrcy, uczeni i wybitni znawcy spraw tego świata? Czy Bóg nie udowodnił, że cała ta wielka mądrość jest zwykłą głupotą? 21Skoro mądry świat nie poznał mądrego Boga, postanowił On, przez głupie opowiadanie dobrej nowiny, zbawić tych, którzy uwierzą. 22Żydzi żądają znaku z nieba, Grecy szukają mądrości, 23a my opowiadamy o Chrystusie, który został ukrzyżowany. Dla pierwszych jest to skandal, dla drugich—nonsens. 24Ale dla nas, powołanych zarówno spośród Żydów, jak i Greków, jest On Mesjaszem—mocą i mądrością samego Boga. 25To bowiem, co jest dla Boga głupstwem, góruje nad mądrością człowieka, a to, co jest dla Boga słabością, przewyższa ludzką siłę.

26Zauważcie, przyjaciele, że niewielu spośród was uchodzi za mądrych, posiada władzę lub szlachetne pochodzenie. 27Bóg świadomie wybrał tych, których świat uważa za głupich, słabych i nieważnych, aby zawstydzić mądrych, silnych i ważnych. 28On wybrał tych, którzy w oczach świata są nikim, aby pokazać marność tych, którzy myślą, że są kimś. 29W ten sposób pozbawił ludzi powodów do dumy. 30To przecież dzięki Bogu żyjecie teraz w Chrystusie Jezusie! I to On jest naszą mądrością, prawością, świętością i zbawieniem—wszystko to mamy od Boga. 31Pismo mówi: „Jedynym powodem do dumy jest nasz Pan”.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم کۆرنسۆس 1:1-31

1لە پۆڵس، ‏بانگکراو لەسەر خواستی خودا، تاکو ببێت بە نێردراوی عیسای مەسیح، هەروەها لە سۆستانیسی برامانەوە،

2بۆ کڵێسای خودا لە شاری کۆرنسۆس، ئەوانەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پیرۆزکراون و بانگکراون بۆ پیرۆزبوون، لەگەڵ ئەوانەی لە هەموو شوێنێکدا بە ناوی عیسای مەسیحی گەورەمانەوە نزا دەکەن، کە گەورەی ئێمە و ئەوانیشە:

3با نیعمەت1‏:3 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

4سەبارەت بە ئێوە هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم، بۆ ئەو نیعمەتەی خودا کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێتان دراوە. 5بەهۆی ئەوەوە لە هەموو بوارێکەوە دەوڵەمەند بوون، لە هەموو وتە و زانینێک. 6خودا بەو شێوەیە شایەتی ئێمە بۆ مەسیح لە ئێوەدا دەچەسپێنێت. 7بۆیە لە هیچ بەهرەیەک کەموکوڕیتان نییە، هەروەها بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی گەورەمان بن. 8ئەوەی هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی گەورەماندا بێ گلەیی بن. 9خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی گەورەمان.

ناکۆکی نێوان باوەڕداران

10ئەی خوشکان و برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی گەورەمان لێتان دەپاڕێمەوە کە هەمووتان یەک هەڵوێست بن، دووبەرەکی لەنێوانتاندا نەبێت، بەڵکو هەمووتان یەک بیر و ڕاتان هەبێت. 11ئەی برایانم، چونکە ماڵی خلۆیی هەواڵیان دامێ ناکۆکی لەنێوانتاندا هەیە. 12مەبەستم ئەمەیە: یەکێکتان دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، یەکێکی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، یان «من هی پەترۆسم1‏:12 یۆنانی: کێفاس‏.‏»، یان «من هی مەسیحم.»

13ئایا مەسیح بەشکراوە؟ یان پۆڵس لە پێناوتاندا لە خاچ دراوە؟ یان بە ناوی پۆڵس لە ئاو هەڵکێشران؟ 14سوپاس بۆ خودا کەستانم لە ئاو هەڵنەکێشا، کریسپۆس و گایۆس نەبێت، 15نەوەک یەکێک بڵێت بە ناوی منەوە لە ئاو هەڵکێشراوە. 16هەروەها ستیفاناس و خاووخێزانەکەیم لە ئاو هەڵکێشاوە، جگە لەمانە نازانم کەسی دیکەم لە ئاو هەڵکێشابێت، 17چونکە مەسیح نەیناردووم بۆ لەئاوهەڵکێشان، بەڵکو بۆ مزگێنیدان، ئەمەش نەک بە دانایی و قسەی زیرەکانە، نەوەک هێزی خاچی مەسیح پووچەڵ بێتەوە.

مەسیح دانایی و توانای خودایە

18پەیامی خاچ بۆ لەناوچووان گێلایەتییە، بەڵام بۆ ئێمەی ڕزگاربووان هێزی خودایە. 19لەبەر ئەوەی نووسراوە:

[دانایی داناکان لەناودەبەم،

تێگەیشتنی تێگەیشتووان بەلاوە دەنێم.]1‏:19 ئیشایا 29‏:14.‏

20کوا دانا؟ کوا مامۆستای تەورات؟ کوا کەسی بە دەموزاری ئەم دنیایە؟ ئایا خودا دانایی ئەم جیهانەی نەکردووەتە گێلایەتی؟ 21خودا بە دانایی خۆی، مەبەستی بوو کە خەڵک بیناسێت، نەک لە ڕێگەی دانایی جیهانەوە، بەڵکو خودا ویستی لە ڕێگەی مزگێنییەوە باوەڕداران ڕزگار بکات، ئەو مزگێنییەی خەڵکانێک بە گێلایەتی دەزانن. 22جولەکە داوای نیشانە دەکەن و یۆنانی هەوڵی دانایی دەدەن، 23بەڵام ئێمە مەسیحی لەخاچدراو جاڕدەدەین، بۆ جولەکە کۆسپە و بۆ نەتەوەکان گێلایەتییە، 24بەڵام بۆ بانگکراوان، جولەکە و ناجولەکە، مەسیح هێزی خودا و دانایی خودایە، 25چونکە گێلایەتی خودا لە مرۆڤ داناترە، لاوازی خودا لە مرۆڤ بەهێزترە.

26ئەی خوشک و برایان، بیربکەنەوە چۆن بوون کاتێک خودا بانگی کردن. بەپێی پێوانە مرۆییەکان کەمتان دانا بوون، هەروەها کەم کەستان توانادار و لە بنەماڵەی ناودار بوون. 27بەڵام خودا ئەوانەی هەڵبژارد کە بەلای جیهانەوە گێلن، تاکو داناکان شەرمەزار بن، لاوازەکانی هەڵبژارد تاکو بەهێزەکان شەرمەزار بن. 28خودا پایەنزمەکانی جیهان و ڕق لێبووەوە و ئەوانەی هەڵبژارد کە هیچ نەبوون، تاکو ئەوانە لەناوببات کە خۆیان بە شت دەزانن، 29تاکو هیچ مرۆڤێک1‏:29 یۆنانی: جەستەیەک.‏ لەبەردەم خودا شانازی نەکات. 30بەڵام ئێوە بەهۆی خوداوە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونە یەک، کە خودا بۆ ئێمەی کرد بە دانایی و ڕاستودروستی و پیرۆزکردن و کڕینەوە.1‏:30 واتە مەسیح ئێمەی لە مردن کڕییەوە.‏ 31تاکو وەک ئەوەی نووسراوە: [ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.]1‏:31 یەرمیا 9‏:24.‏