Slovo na cestu

Skutky 1:1-26

Lukáš pokračuje ve své zprávě

1Milý Teofile, také tuto druhou knihu věnuji tobě. V té první jsem se snažil zachytit vše, co Ježíš dělal a učil od počátku 2-3až do svého odchodu k Bohu. Tehdy dal také poslední pokyny o Duchu svatém úzkému kruhu svých učedníků. V období čtyřiceti dnů od své smrti a zmrtvýchvstání se s nimi setkával, dokázal jim, že je opravdu živ, a pověděl jim, že se vrátí, aby uskutečnil Boží záměr se světem. 4Když byli ještě pospolu, řekl jim, aby po jeho odchodu neopouštěli Jeruzalém, ale čekali tam, až Bůh vyplní svůj slib. 5Vysvětlil jim: „Jan křtil vodou, ale vás Bůh v nejbližších dnech pokřtí svým svatým Duchem.“

6Učedníci se ho také otázali: „Pane, teď už konečně vezmeš do ruky vládu nad Izraelem?“ 7Odpověděl: „Není vaše starost, kdy to bude! Nechte to na Bohu, který jedná podle svých rozhodnutí. 8Teď dostanete Ducha svatého a s ním zvláštní sílu k tomu, abyste se stali mými vyslanci nejen v Jeruzalémě, ale v celém Judsku, v Samařsku a po celém světě.“ 9Potom byl před jejich očima zdvižen vzhůru a zakryt oblakem. 10Když se upřeně dívali za ním, objevili se vedle nich dva muži v bílém 11a oslovili je: „Galilejci, co tu tak stojíte a díváte se do oblak? Ježíš od vás odešel do nebe, aby se jednou vrátil stejným způsobem.“

Ježíšovo přání: vydat o něm svědectví

12To se stalo na Olivové hoře, jen asi čtvrt hodiny cesty od Jeruzaléma. 13Vrátili se do města, kde v horní místnosti domu bydleli společně Petr, Jakub, Jan, Ondřej, Filip, Tomáš, Bartoloměj, Matouš, Jakub – syn Alfeův, Šimon Zélot a Juda – syn Jakubův. 14Ti všichni se jednomyslně a vytrvale modlívali a s nimi ještě některé ženy, Ježíšova matka Marie a Ježíšovi bratři.

Matěj je zvolen, aby nahradil Jidáše

15Na jednom shromáždění, kde se sešlo asi sto dvacet Ježíšových následovníků, vystoupil Petr a řekl: 16-17„Bratři, Jidáš byl jeden z nás, dvanácti apoštolů. Dostal stejné pověření jako my, a přece se propůjčil k tomu, že přivedl na Ježíše stráž, aby ho zatkla. Pak se sám zprovodil ze světa tak hrozným způsobem, že mu až vyhřezly vnitřnosti. 18-19Za jeho zrádcovskou odměnu byl koupen pozemek, kterému dnes jeruzalémští obyvatelé říkají ‚Hakeldama‘ – Krvavé pole. Tak se naplnila předpověď Bible. To Duch svatý vložil Davidovi do úst slova o Jidášovi, 20která jsou zaznamenána v Žalmech: ‚ať zpustne jeho dům, ať v něm nikdo nebydlí,‘ a jinde: ‚…jeho pověření ať převezme jiný.‘ 21Je tedy nutné nahradit Jidáše. Vyberme muže, který s námi následoval Pána Ježíše po celou dobu od chvíle, 22kdy ho pokřtil Jan, a byl s ním až do jeho odchodu do nebe. Takový ať se spolu s námi stane jedním ze svědků Ježíšova zmrtvýchvstání.“

23Vybrali dva takové: Josefa Barsabáše, kterému se říkalo Justus, a Matěje. 24Potom se modlili: „Ty, Pane, znáš srdce každého člověka. Ukaž, kterého z těchto dvou jsi vybral, 25aby byl tvým apoštolem místo Jidáše, který zradil.“ 26Dali jim vytáhnout los, a ten označil Matěje. Tak se tedy připojil k jedenácti apoštolům.

Kurdi Sorani Standard

کردار 1:1-26

بەرزکردنەوەی عیسا بۆ ئاسمان

1بەڕێز ساوفیلۆس، لە پەڕتووکی یەکەممدا دەربارەی هەموو ئەوەی کە عیسا دەستی کرد بە ئەنجامدان و فێرکردنی نووسیومە، 2هەتا ئەو ڕۆژەی تێیدا بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە ئەو نێردراوانەی ڕاسپارد کە هەڵیبژاردن. 3دوای ئازارچێژتنی بە چەندین بەڵگە بە زیندوویی خۆی پیشاندان، لە ماوەی چل ڕۆژدا بۆیان دەرکەوت و سەبارەت بە شانشینی خودا بۆیان دوا. 4کاتێک پێکەوە نانیان دەخوارد، ڕایسپاردن: «ئۆرشەلیم بەجێمەهێڵن، بەڵکو چاوەڕێی بەڵێنەکەی باوک بکەن کە لە منەوە بیستتان. 5یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە پاش چەند ڕۆژێکی کەم لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن1‏:5 یۆنانی: باپتیزۆ‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏

6ئەوانەی پێکەوە کۆببوونەوە لێیان پرسی: «ئەی خاوەن شکۆ، لەم کاتەدا پاشایەتی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنیتەوە؟»

7وەڵامی دانەوە: «بۆتان نییە ئەو کات و سەردەمانە بزانن کە باوک بە دەسەڵاتی خۆی دایناون. 8بەڵام کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.»

9ئەمەی فەرموو و ئەوانیش تەماشایان دەکرد، بەرزکرایەوە، هەورێک لەبەرچاویان شاردییەوە.

10کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. 11پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.»

هەڵبژاردنی یەکێک لە جێی یەهوزا

12ئینجا لەو کێوەی پێی دەگوترا زەیتوون گەڕانەوە ئۆرشەلیم کە بەقەد ڕۆیشتنێکی شەممە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو.1‏:12 ئەو دووریەیە کە جولەکەیەک بۆی هەیە لە ڕۆژی شەممەدا بیبڕێ. ئەویش تەنها (1100 مەترە)، چونکە وەک نەریتێکی ئایینی ڕۆژی شەممە بۆ پشوودانە.‏ 13کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون:

پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب،

ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس،

بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی،

شیمۆنی دڵگەرم1‏:13 یۆنانی: زێلۆتێس‏، پارتێکی ڕادیکالی جولەکە بوو، مەتا 10‏:4‏.‏ و یەهوزای برای یاقوب.

14هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی.

15ڕۆژێکیان پەترۆس کە لەنێوان نزیکەی سەد و بیست باوەڕداردا بوو، هەستا و گوتی: 16«خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. 17بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.»

18(یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لەناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. 19هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.)

20پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە:

«[با ماڵەکەی چۆڵ بێت،

کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!]1‏:20 زەبوورەکان 69‏:25.‏

هەروەها:

[با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.]1‏:20 زەبوورەکان 109‏:8.‏

21کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، 22هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.»

23جا دووانیان هێنایە پێشەوە: یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. 24نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە، 25تاکو شوێنی ئەو خزمەت و نێردراویێتییە بگرێتەوە، کە یەهوزا لێی لادا، بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی خۆی.» 26ئینجا تیروپشکیان بۆ کردن و تیروپشکەکە مەتیاسی گرتەوە، لەگەڵ یازدە نێردراوەکە ژمێردرا.