Förbundet mellan Herren och Israel förnyas
1Josua samlade alla Israels stammar i Shekem tillsammans med alla äldste, ledare, domare och förmän och de kom och ställde sig inför Gud. 2Där höll Josua följande tal till dem:
”Så säger Herren, Israels Gud: ’Era förfäder, Terach, Abrahams och Nachors far, bodde för länge sedan öster om floden Eufrat och tillbad andra gudar. 3Men jag kallade er far Abraham bort från landet på andra sidan floden och ledde honom in i Kanaans land där han sedan flyttade omkring. Jag gav honom många ättlingar. Jag gav honom Isak 4och till Isak gav jag Jakob och Esau. Jag lät Esau få bosätta sig i Seirs bergsbygd, medan Jakob och hans släkt begav sig till Egypten.
5Jag sände Mose och Aron och lät mina plågor drabba Egypten. Därefter ledde jag ut er därifrån. 6Men när jag förde era förfäder ut ur Egypten och ni kom till Sävhavet, kom egypterna efter dem med hästar och vagnar och vagnskämpar ut i Sävhavet. 7Då ropade de till Herren och han lät ett mörker komma mellan dem och egypterna och lät havet vända tillbaka över egypterna, så att de alla drunknade. Ni såg själva vad jag gjorde med egypterna. Sedan bodde ni i öknen under en lång tid.
8Därefter förde jag er in i amoréernas land på andra sidan Jordan. De stred mot er, men jag gav dem i ert våld så att ni intog deras land och jag förgjorde dem åt er. 9Sedan började kung Balak från Moab att kriga mot Israel.24:9 Se 4 Mos 22–24. Han skickade efter Bileam, Beors son, för att han skulle förbanna er, 10men jag lyssnade inte på honom. Istället fick jag honom att välsigna er och så räddades ni undan kung Balak.
11Ni gick därefter över floden Jordan och kom till Jeriko. Männen i staden stred mot er och det gjorde också amoréerna, perisséerna, kanaanéerna, hettiterna, girgashéerna, hivéerna och jevuséerna. Men jag gav dem alla i ert våld. 12Jag sände missmod24:12 Se not till 2 Mos 23:28. framför er för att fördriva amoréernas båda kungar och deras folk. Det var inte era svärd eller bågar som gav er segern. 13Jag gav er ett land som ni inte hade kämpat för och städer som ni inte hade byggt upp, de städer där ni nu bor. Jag gav er vingårdar och olivplanteringar som ni inte hade planterat och som ni nu fick äta av.’
14Ni ska därför frukta Herren och tjäna honom troget och uppriktigt! Gör er en gång för alla av med de avgudar som era förfäder tillbad när de bodde på andra sidan floden Eufrat och i Egypten. Tjäna Herren! 15Men om ni inte vill tjäna Herren, bestäm då idag vem ni vill tjäna. Vill ni välja de gudar som era förfäder tillbad på andra sidan Eufrat eller kanske de amoreiska gudarna här i landet? Jag och min släkt tänker i alla fall tjäna Herren.”
Hela folket lovar att följa Herren
16Folket svarade då: ”Vi skulle aldrig kunna överge Herren och tjäna andra gudar. 17Herren är vår Gud, han som förde ut våra förfäder från slaveriet i Egypten och som gjorde så många stora tecken inför våra ögon. Det var han som beskyddade oss under vandringen och som bevarade oss när vi vandrade genom andra folks länder. 18Det var Herren som drev ut amoréerna och de andra folken som bodde här i landet. Vi vill också tjäna Herren. Han är vår Gud.”
19Men Josua svarade folket: ”Ni klarar inte av att tjäna Herren, för han är en helig och svartsjuk Gud. Han kommer inte att förlåta er olydnad och era synder. 20Om ni överger honom och tillber andra gudar, kommer han att låta det gå illa för er och förgöra er, fastän han har varit god mot er under en så lång tid.”
21”Vi vill tjäna Herren!” svarade folket. 22”Ni är själva vittnen till att ni valt Herren och vill tjäna honom”, sa Josua. ”Ja”, svarade de.
23”Förstör då alla avgudar ni äger”, sa Josua till dem. ”Håll er till Herren, Israels Gud, av hela ert hjärta!” 24”Ja, vi ska tjäna och lyda Herren, vår Gud”, försäkrade folket.
25Den dagen upprättade Josua ett förbund för folket i Shekem och han läste upp alla lagar och föreskrifter för folket.
26Josua antecknade allt detta i Guds lagbok. Sedan tog han en stor sten och reste upp den under den stora terebinten vid Herrens helgedom. 27”Den här stenen är ett vittne mot oss, den har hört allt vad Herren har sagt. Den kommer att vittna mot er om ni tar tillbaka era ord”, sa Josua till hela folket.
28Sedan skickade han hem folket till deras olika områden i landet.
29En tid därefter dog Josua, 110 år gammal. 30Han begravdes på sitt eget område i Timnat-Serach i Efraims bergsbygd på norra sidan av berget Gaash.
31Israel tjänade Herren under hela Josuas livstid och så länge de äldste levde som själva kände till hur mycket Herren gjort för Israel.
32Josefs ben, som Israels folk hade tagit med sig vid uttåget ur Egypten, begravdes i Shekem på den mark som Jakob hade köpt för 100 kesitor24:32 Kesitor var en viktenhet. Det är inte känt hur mycket de vägde. silver av sönerna till Hamor, Shekems far. Marken tillhörde det område som tilldelats Josefs stam.
33Även Elasar, Arons son, dog. Han begravdes i Giva, den stad som hans son Pinechas hade fått i Efraims bergsbygd.
تازەکردنەوەی پەیمانەکە لە شاری شەخەم
1ئینجا یەشوع هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلی لە شەخەم کۆکردەوە و پیرانی ئیسرائیل و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانی بانگکرد و ئەوانیش لەبەردەم خودا وەستان.
2یەشوع بە هەموو گەلی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرمووە: ”لە کۆنەوە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فوراتەوە نیشتەجێ بوون، تارەحی باوکی ئیبراهیم و باوکی ناحۆر خوداوەندی دیکەیان دەپەرست. 3بەڵام من ئیبراهیمی باوکتانم لەوبەری ڕووباری فورات برد و بەناو هەموو زەوی کەنعاندا گێڕام، نەوەکانی ئەوم زۆر کرد و ئیسحاقم دایێ، 4یاقوب و عیسۆشم دایە ئیسحاق، بەشە میراتی ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم دایە عیسۆ، بەڵام یاقوب و کوڕەکانی دابەزین بۆ میسر.
5«”لەدوای ئەوە موسا و هارونم نارد و خەڵکی میسرم تووشی بەڵا کرد بەگوێرەی هەموو ئەوەی لەناویدا کردم، ئینجا ئێوەم دەرهێنا، 6جا باوباپیرانتانم لە میسر دەرهێنا و چوونە ناو دەریاوە و میسرییەکانیش بە گالیسکە و ئەسپەوە بۆ دەریای سوور دوای باوباپیرانتان کەوتن. 7جا کە هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش تاریکاییەکی خستە نێوان ئێوە و میسرییەکانەوە و دەریاکەی بەسەریاندا هێنایەوە و دایپۆشین. ئێوە بە چاوی خۆتان بینیتان من لە میسر چیم کرد. پاشان ئێوە لە چۆڵەوانیدا ڕۆژانێکی زۆر مانەوە.
8«”ئینجا ئێوەم هێنایە ناو خاکی ئەمۆرییەکان، ئەوانەی لەوبەری ڕووباری ئوردوندا بەلای ڕۆژهەڵاتدا نیشتەجێ بوون و لە دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دا بەدەستتانەوە و دەستتان بەسەر خاکەکەیاندا گرت و لەبەردەمتان لەناوم بردن. 9ئینجا بالاقی کوڕی چیپوری پاشای مۆئاب هەستا و لە دژی ئیسرائیل جەنگا و بەلعامی کوڕی بەعۆری بانگکرد بۆ ئەوەی نەفرەتتان لێ بکات، 10بەڵام من ئامادە نەبووم گوێ لە بەلعام بگرم، بۆیە ئەویش چەند جارێک داوای بەرەکەتی بۆ کردن24:10 بڕوانە سەرژمێری بەشی 23 و 24. و بەو شێوەیە لە دەستی دەربازم کردن.
11«”ئینجا لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و هاتن بۆ ئەریحا و خەڵکی ئەریحاش، ئەمۆری و پریزی و کەنعانی و حیتی و گرگاشی و حیڤی و یەبوسییەکان لە دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دایە دەستتان و 12زەردەواڵەشم24:12 دەکرێت هێمایەک بێت بۆ ئەو ترس و لەرزەی خودا خستییە دڵیانەوە. بڕوانە دەرچوون 23:28 و دواوتار 7:20. لەپێشتانەوە نارد و هەردوو پاشای ئەمۆرییەکانم لەبەردەمتان دەرکرد، نە بە شمشێرەکەت و نە بە کەوانەکەت. 13ئینجا زەوییەکم پێدان کە پێوەی ماندوو نەبوون و چەند شارێک کە بنیادتان نەناوە و تێیدا نیشتەجێن و ڕەزەمێو و زەیتوونێکیش کە نەتانچاندووە و دەیخۆن.“
14«ئێستاش لە یەزدان بترسن و بە تەواوی و دڵسۆزییەوە بیپەرستن. ئەو خودایانەش لە خۆتان دابماڵن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات و لە میسر دەیانپەرست و یەزدان بپەرستن. 15بەڵام ئەگەر بەلاتانەوە خراپە یەزدان بپەرستن، ئەوا ئەمڕۆ بۆ خۆتان هەڵبژێرن کێ دەپەرستن، ئەگەر ئەو خوداوەندانە بن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات دەیانپەرستن یان خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی ئێوە لەناو خاکەکەیاندا نیشتەجێن. بەڵام من و بنەماڵەکەم یەزدان دەپەرستین.»
16جا گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «لە ئێمە بەدوور بێت واز لە یەزدان بهێنین و خوداوەندانی دیکە بپەرستین، 17چونکە یەزدانی پەروەردگارمان ئێمە و باوباپیرانمانی لە خاکی میسر، لە خاکی کۆیلایەتییەوە هێنایە دەرەوە و ئەو هەموو نیشانە گەورانەی لەبەرچاوماندا کرد. لە هەموو ئەو ڕێگایەی پێیدا ڕۆیشتین و لە کاتی تێپەڕینمان بەناو ئەو هەموو گەلانەدا پارێزگاری لێکردین. 18هەروەها یەزدان هەموو ئەو گەلانە و لەنێویشیاندا ئەمۆرییەکانی نیشتەجێی خاکەکەی لەبەردەممان دەرکرد، لەبەر ئەوە ئێمە یەزدان دەپەرستین، چونکە ئەو خودامانە.»
19یەشوعیش بە گەلی گوت: «ئێوە ناتوانن یەزدان بپەرستن، چونکە ئەو خودایەکی پیرۆز و خودایەکی ئیرەدارە24:19 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات.، لە یاخیبوون و گوناهەکانتان خۆش نابێت. 20ئەگەر واز لە یەزدان بهێنن و خوداوەندی بێگانە بپەرستن، ئەوا دەگەڕێتەوە و خراپتان بەسەردەهێنێت و کۆتاییتان پێ دەهێنێت، پاش ئەوەی چاکەی لەگەڵتاندا کرد.»
21گەلیش بە یەشوعیان گوت: «نەخێر! بەڵکو یەزدان دەپەرستین.»
22یەشوعیش پێی گوتن: «ئێوە شایەتن لەسەر خۆتان، کە ئێوە یەزدانتان بۆ خۆتان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بیپەرستن.»
ئەوانیش گوتیان: «ئێمە شایەتین.»
23«ئینجا ئێستا ئەو خوداوەندە بێگانانەی لەنێوتاندان دابماڵن و دڵتان بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بسپێرن.»
24گەلیش بە یەشوعیان گوت: «یەزدانی پەروەردگارمان دەپەرستین و گوێڕایەڵی ئەو دەبین.»
25ئینجا یەشوع لەو ڕۆژەدا پەیمانێکی لەگەڵ گەلدا بەست و لە شەخەمدا فەرز و یاسای بۆ دانان. 26یەشوع ئەم وشانەی لە پەڕتووکی تەوراتی خودا نووسی و بەردێکی گەورەی هێنا و لەژێر دار بەڕووەکەی لای پیرۆزگاکەی یەزدان چەقاندی.
27یەشوع بە هەموو گەلی گوت: «سەیر بکەن! ئەم بەردە دەبێتە شایەت بەسەرمانەوە، چونکە گوێی لە هەموو وشەکانی یەزدان بوو کە پێی فەرمووین، جا دەبێتە شایەت بەسەرتانەوە نەوەک نکۆڵی لە خودای خۆتان بکەن.»
28ئینجا یەشوع گەلی ڕەوانە کردەوە، هەرکەسە و بەرەو میراتەکەی خۆی.
ناشتنی یەشوع
29پاش ئەم شتانە یەشوعی کوڕی نونی بەندەی یەزدان لە تەمەنی سەد و دە ساڵی مرد. 30لە سنووری میراتەکەی خۆی لە تیمنەت سەرەح کە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمە لە باکووری کێوی گاعەش ناشتیان.
31نەوەی ئیسرائیلیش بە درێژایی سەردەمی یەشوع یەزدانیان دەپەرست، هەروەها بە درێژایی سەردەمی پیران کە لەدوای یەشوع تەمەنیان درێژەی کێشا و هەموو ئەو کارانەیان بینی کە یەزدانی مەزن بۆ ئیسرائیلی ئەنجام دا.
32ئێسکەکانی یوسفیش کە نەوەی ئیسرائیل لە میسرەوە هێنایانەوە، لە شەخەمدا ناشتیان لەناو ئەو پارچە کێڵگەیەی کە یاقوب لە نەوەی حەمۆری باوکی شەخەم بە سەد پارچە زیو کڕیبووی و بوو بە میرات بۆ نەوەی یوسف.
33ئینجا ئەلعازاری کوڕی هارون مرد و لە گیڤعا ناشتیان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بوو کە درابووە فینەحاسی کوڕی.