New International Version

Romans 11:1-36

The Remnant of Israel

1I ask then: Did God reject his people? By no means! I am an Israelite myself, a descendant of Abraham, from the tribe of Benjamin. 2God did not reject his people, whom he foreknew. Don’t you know what Scripture says in the passage about Elijah—how he appealed to God against Israel: 3“Lord, they have killed your prophets and torn down your altars; I am the only one left, and they are trying to kill me”11:3 1 Kings 19:10,14? 4And what was God’s answer to him? “I have reserved for myself seven thousand who have not bowed the knee to Baal.”11:4 1 Kings 19:18 5So too, at the present time there is a remnant chosen by grace. 6And if by grace, then it cannot be based on works; if it were, grace would no longer be grace.

7What then? What the people of Israel sought so earnestly they did not obtain. The elect among them did, but the others were hardened, 8as it is written:

“God gave them a spirit of stupor,

eyes that could not see

and ears that could not hear,

to this very day.”11:8 Deut. 29:4; Isaiah 29:10

9And David says:

“May their table become a snare and a trap,

a stumbling block and a retribution for them.

10May their eyes be darkened so they cannot see,

and their backs be bent forever.”11:10 Psalm 69:22,23

Ingrafted Branches

11Again I ask: Did they stumble so as to fall beyond recovery? Not at all! Rather, because of their transgression, salvation has come to the Gentiles to make Israel envious. 12But if their transgression means riches for the world, and their loss means riches for the Gentiles, how much greater riches will their full inclusion bring!

13I am talking to you Gentiles. Inasmuch as I am the apostle to the Gentiles, I take pride in my ministry 14in the hope that I may somehow arouse my own people to envy and save some of them. 15For if their rejection brought reconciliation to the world, what will their acceptance be but life from the dead? 16If the part of the dough offered as firstfruits is holy, then the whole batch is holy; if the root is holy, so are the branches.

17If some of the branches have been broken off, and you, though a wild olive shoot, have been grafted in among the others and now share in the nourishing sap from the olive root, 18do not consider yourself to be superior to those other branches. If you do, consider this: You do not support the root, but the root supports you. 19You will say then, “Branches were broken off so that I could be grafted in.” 20Granted. But they were broken off because of unbelief, and you stand by faith. Do not be arrogant, but tremble. 21For if God did not spare the natural branches, he will not spare you either.

22Consider therefore the kindness and sternness of God: sternness to those who fell, but kindness to you, provided that you continue in his kindness. Otherwise, you also will be cut off. 23And if they do not persist in unbelief, they will be grafted in, for God is able to graft them in again. 24After all, if you were cut out of an olive tree that is wild by nature, and contrary to nature were grafted into a cultivated olive tree, how much more readily will these, the natural branches, be grafted into their own olive tree!

All Israel Will Be Saved

25I do not want you to be ignorant of this mystery, brothers and sisters, so that you may not be conceited: Israel has experienced a hardening in part until the full number of the Gentiles has come in, 26and in this way11:26 Or and so all Israel will be saved. As it is written:

“The deliverer will come from Zion;

he will turn godlessness away from Jacob.

27And this is11:27 Or will be my covenant with them

when I take away their sins.”11:27 Isaiah 59:20,21; 27:9 (see Septuagint); Jer. 31:33,34

28As far as the gospel is concerned, they are enemies for your sake; but as far as election is concerned, they are loved on account of the patriarchs, 29for God’s gifts and his call are irrevocable. 30Just as you who were at one time disobedient to God have now received mercy as a result of their disobedience, 31so they too have now become disobedient in order that they too may now11:31 Some manuscripts do not have now. receive mercy as a result of God’s mercy to you. 32For God has bound everyone over to disobedience so that he may have mercy on them all.

Doxology

33Oh, the depth of the riches of the wisdom and11:33 Or riches and the wisdom and the knowledge of God!

How unsearchable his judgments,

and his paths beyond tracing out!

34“Who has known the mind of the Lord?

Or who has been his counselor?”11:34 Isaiah 40:13

35“Who has ever given to God,

that God should repay them?”11:35 Job 41:11

36For from him and through him and for him are all things.

To him be the glory forever! Amen.

Kurdi Sorani Standard

ڕۆما 11:1-36

پاشماوەیەک بە نیعمەت هەڵبژێردراون

1لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین. 2خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە: 3[ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.]11‏:3 یەکەم پاشایان 19‏:10‏،14‏.‏ 4بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ [حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.]11‏:4 یەکەم پاشایان 19‏:18.‏ 5لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون. 6بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.

7کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون، 8وەک نووسراوە:

[خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ،

چاوی داونەتێ پێی نەبینن و

گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.]11‏:8 دواوتار 29‏:4، ئیشایا 29‏:10.‏

9داودیش دەڵێت:

[با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە،

کۆسپ و سزا بۆیان.

10با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،

هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.]11‏:10 زەبوورەکان 69‏:22‏،23‏.‏

ڕزگاربوونی ناجولەکەکان

11دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل. 12جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟

13ئەی نەتەوەکان، قسەتان بۆ دەکەم: شانازی بە خزمەتەکەمەوە دەکەم، چونکە نێردراوم بۆ نەتەوەکان، 14تاکو ئیرەیی هاوڕەچەڵەکەکانم بجوڵێنم و هەندێکیان ڕزگار بکەم، 15چونکە ئەگەر ڕەتکردنەوەیان ئاشتبوونەوەی جیهان بێت، ئەی پەسەندکردنیان چی دەبێت، ئەگەر ژیانەوەی مردووان نەبێت؟ 16ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.

17بەڵام ئەگەر هەندێک لق بڕانەوە، تۆش لە دارەکە موتوربە کرایت کە زەیتوونێکی کێویت و بەمە لە ڕەگ و شیری زەیتوونەکە بەشدار بوویت، 18شانازی بەسەر لقەکانەوە مەکە. ئەگەر شانازی دەکەیت، بزانە کە تۆ ڕەگەکە هەڵناگریت، بەڵکو ئەوە هەڵتدەگرێت. 19ئیتر دەڵێی: «لقەکان بڕانەوە تاکو من موتوربە بکرێم.» 20ڕاستە. ئەوان لەبەر بێباوەڕی بڕانەوە، تۆش بە باوەڕ جێگیر بوویت. لەخۆبایی مەبە، بەڵکو بترسە، 21چونکە ئەگەر خودا بەزەیی بە لقە سروشتییەکاندا نەیەتەوە، ئەوا بەزەیی بە تۆشدا نایەتەوە.

22لەبەر ئەوە نەرمونیانی و توندی خودا لەبەرچاو بگرە: توندی بۆ ئەوانەیە کە کەوتن، بەڵام نەرمونیانی بۆ تۆیە ئەگەر لە نەرمونیانییەکەی جێگیر بیت، ئەگینا تۆش دەبڕدرێیتەوە. 23ئەوانیش ئەگەر لە بێباوەڕی جێگیر نەبن موتوربە دەکرێنەوە، چونکە خودا دەتوانێت موتوربەیان بکاتەوە. 24ئەگەر تۆ بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونێکی کێوی بڕابیتەوە و بە پێچەوانەی سروشت لە دار زەیتوونێکی چاک موتوربە کرایت، ئاخۆ چەند زیاتر ئەوانەی بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونەکەی خۆیان موتوربە دەکرێن.

بەزەیی خودا بۆ هەمووانە

25ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە. 26بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە:

[ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت،

خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.

27ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان

کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.]11‏:27 ئیشایا 59‏:20‏،21 و 27‏:9 و یەرمیا 31‏:33‏،34‏.‏

28بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن11‏:28 دوژمنی خودان.‏، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن، 29چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە. 30هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن، 31ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون. 32خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە.

33ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا!

حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و

ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.

34[کێ بیری یەزدانی زانی؟

یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟]11‏:34 ئیشایا 40‏:13.‏

35[کێ شتێکی پێ بەخشیوە

تاکو پێی بدرێتەوە؟]11‏:35 ئەیوب 41‏:11.‏

36چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.

هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.