New International Version

John 9:1-41

Jesus Heals a Man Born Blind

1As he went along, he saw a man blind from birth. 2His disciples asked him, “Rabbi, who sinned, this man or his parents, that he was born blind?”

3“Neither this man nor his parents sinned,” said Jesus, “but this happened so that the works of God might be displayed in him. 4As long as it is day, we must do the works of him who sent me. Night is coming, when no one can work. 5While I am in the world, I am the light of the world.”

6After saying this, he spit on the ground, made some mud with the saliva, and put it on the man’s eyes. 7“Go,” he told him, “wash in the Pool of Siloam” (this word means “Sent”). So the man went and washed, and came home seeing.

8His neighbors and those who had formerly seen him begging asked, “Isn’t this the same man who used to sit and beg?” 9Some claimed that he was.

Others said, “No, he only looks like him.”

But he himself insisted, “I am the man.”

10“How then were your eyes opened?” they asked.

11He replied, “The man they call Jesus made some mud and put it on my eyes. He told me to go to Siloam and wash. So I went and washed, and then I could see.”

12“Where is this man?” they asked him.

“I don’t know,” he said.

The Pharisees Investigate the Healing

13They brought to the Pharisees the man who had been blind. 14Now the day on which Jesus had made the mud and opened the man’s eyes was a Sabbath. 15Therefore the Pharisees also asked him how he had received his sight. “He put mud on my eyes,” the man replied, “and I washed, and now I see.”

16Some of the Pharisees said, “This man is not from God, for he does not keep the Sabbath.”

But others asked, “How can a sinner perform such signs?” So they were divided.

17Then they turned again to the blind man, “What have you to say about him? It was your eyes he opened.”

The man replied, “He is a prophet.”

18They still did not believe that he had been blind and had received his sight until they sent for the man’s parents. 19“Is this your son?” they asked. “Is this the one you say was born blind? How is it that now he can see?”

20“We know he is our son,” the parents answered, “and we know he was born blind. 21But how he can see now, or who opened his eyes, we don’t know. Ask him. He is of age; he will speak for himself.” 22His parents said this because they were afraid of the Jewish leaders, who already had decided that anyone who acknowledged that Jesus was the Messiah would be put out of the synagogue. 23That was why his parents said, “He is of age; ask him.”

24A second time they summoned the man who had been blind. “Give glory to God by telling the truth,” they said. “We know this man is a sinner.”

25He replied, “Whether he is a sinner or not, I don’t know. One thing I do know. I was blind but now I see!”

26Then they asked him, “What did he do to you? How did he open your eyes?”

27He answered, “I have told you already and you did not listen. Why do you want to hear it again? Do you want to become his disciples too?”

28Then they hurled insults at him and said, “You are this fellow’s disciple! We are disciples of Moses! 29We know that God spoke to Moses, but as for this fellow, we don’t even know where he comes from.”

30The man answered, “Now that is remarkable! You don’t know where he comes from, yet he opened my eyes. 31We know that God does not listen to sinners. He listens to the godly person who does his will. 32Nobody has ever heard of opening the eyes of a man born blind. 33If this man were not from God, he could do nothing.”

34To this they replied, “You were steeped in sin at birth; how dare you lecture us!” And they threw him out.

Spiritual Blindness

35Jesus heard that they had thrown him out, and when he found him, he said, “Do you believe in the Son of Man?”

36“Who is he, sir?” the man asked. “Tell me so that I may believe in him.”

37Jesus said, “You have now seen him; in fact, he is the one speaking with you.”

38Then the man said, “Lord, I believe,” and he worshiped him.

39Jesus said,9:38,39 Some early manuscripts do not have Then the man said… 39 Jesus said, “For judgment I have come into this world, so that the blind will see and those who see will become blind.”

40Some Pharisees who were with him heard him say this and asked, “What? Are we blind too?”

41Jesus said, “If you were blind, you would not be guilty of sin; but now that you claim you can see, your guilt remains.

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 9:1-41

چاککردنەوەی کەسێکی بە زگماک نابینا

1کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. 2قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟»

3عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. 4هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. 5ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.»

6ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. 7پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتە نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە.

8ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» 9هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.»

هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.»

بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.»

10ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟»

11وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.»

12لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟»

گوتی: «نازانم.»

13جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. 14ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. 15لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.»

16هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.9‏:16 بەگوێرەی ڕاسپاردەی تەوراتی موسا نابێت لە ڕۆژی شەممە هیچ کارێک بکرێت، جولەکە زۆر بە توندی پەیڕەویان دەکرد. بڕوانە دەرچوون 20‏:8‏-11.‏»

بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان.

17دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟»

گوتی: «پێغەمبەرە.»

18ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. 19لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟»

20دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگماک نابینا بوو. 21بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» 22دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. 23لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.»

24دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.»

25کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.»

26لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟»

27وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟»

28جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. 29دەزانین خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.»

30کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. 31ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. 32هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. 33ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.»

34پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە9‏:34 دەرکردن لە کەنیشت و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو جولەکەیەک.‏.

35عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟»

36کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟»

37عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.»

38ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد.

39عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.»

40هەندێک فەریسی کە لەگەڵی بوون گوێیان لەمە بوو، لێیان پرسی: «ئایا ئێمەش کوێرین؟»

41عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن: ”دەبینین،“ لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.»