گۆرانی گۆرانییەکان 8 – KSS & JCB

Kurdi Sorani Standard

گۆرانی گۆرانییەکان 8:1-14

1بریا برای من بووای،

شیرەخۆری مەمکی دایکم!

ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،

بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.

2دەمبردیت،

دەمبردیتە ماڵی دایکم،

ئەوەی منی پەروەردە کردووە.

شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،

لە خۆشاوی هەنارەکەم.

3دەستی چەپی لەژێر سەرمە و

دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.

4ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم

کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن

هەتا خۆی حەز دەکات.

دەستەخوشکەکان

5ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت و

پاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟

ئەویندار

لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،

لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،

لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو.

6بمکە مۆر لەسەر دڵت،

مۆر لەسەر بازووت،

چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،

ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،

خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،

وەک ئاگرێکی بەهێزە.

7ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،

ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.

ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی

لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،

بە بێبەها دادەنرێت.

دەستەخوشکەکان

8خوشکێکی بچووکمان هەیە،

هێشتا مەمکی نەهاتووە.

چی بکەین بۆ خوشکمان،

ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟

9ئەگەر شوورا بێت،

قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.

ئەگەر دەرگا بێت،

بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین.

ئەویندار

10من شوورام و

مەمکەکانم وەک قوللەن،

بەم جۆرە لە چاوەکانی

پەسەندی بەدی دەکەم.

11سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعل‌هامۆن،

ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،

هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەی

هەزار شاقل8‏:11 نزیکەی 11,5 کیلۆگرام.‏ زیوی دەدا.

12بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛

ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،

دوو سەد شاقلیش8‏:12 دوو سەد شاقل نزیکەی 2,3 کیلۆگرام.‏ بۆ ڕەزەوانەکان.

دڵدار

13ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!

هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،

با گوێم لێت بێت.

ئەویندار

14ڕابکە، دڵدارەکەم،

وەک ئاسک بە

یان وەک کارمامز

لەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.

Japanese Contemporary Bible

雅歌 8:1-14

8

おとめ

1ああ、あなたが私のお兄さんだったらいいのに。

そうしたら、あなたに口づけしているのを

だれに見られても笑われませんから。

2あなたを実家にお連れして、

そこでいろいろ教わりたいことがあるのです。

また、香料を混ぜたぶどう酒、

甘いざくろの果実酒を差し上げたいのです。

3あの方の左手が私の頭の下にあり、

私を右手でしっかりと抱いてくださるとよいのに。

4エルサレムの娘さん、

どうか、あの方が十分に眠るまで起こさない、

と誓ってください。」

エルサレムの娘たち

5愛する人に寄りかかって、

荒野から上って来るのはだれでしょう。」

ソロモン王

「あなたの母が産みの苦しみをして、

あなたを産んだりんごの木の下で、

私はあなたの愛を呼び起こした。」

おとめ

6私をあなたの心に刻みつけて、

どんなことがあっても見捨てないでください。

愛は死のように強く、

ねたみは地獄のようにきびしいからです。

それは炎となって輝く、主の炎です。

7どんなに水をかけても、

愛の炎を消すことはできません。

洪水も、それを押し流すことはできません。

たとえ全財産をはたいてその愛を買おうとしても、

買うことができません。」

おとめの兄弟たち

8私たちには、まだ乳房がふくらんでいない妹がいます。

だれかが彼女に結婚を申し込んだらどうしよう。」

9彼女が純潔なら、励ましてあげよう。

しかしだらしないなら、男たちから切り離そう。」

おとめ

10私は純潔です。

もう乳房は成熟しています。

そのため、愛する方の目にとまり、

かわいがってもらいました。

11王様はバアル・ハモンに

ぶどう園を持っています。

それを土地の使用人に、

めいめい銀貨千枚で貸しています。

12でも、王様。

私のぶどう園の場合は、王様には銀貨千枚を差し上げ、

管理人には銀貨二百枚ずつを払います。

13庭園に住んでいる私の愛する方。

お仲間は、あなたの声に聞きほれています。

私にもぜひ聞かせてださい。

14愛する方、早く来て、険しい山の上のかもしかや、

若い雄鹿のようになってください。」