کردار 4 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

کردار 4:1-37

پەترۆس و یۆحەنا لە ئەنجومەنی باڵادا

1کاتێک پەترۆس و یۆحەنا قسەیان بۆ خەڵکەکە دەکرد، کاهینان و سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و سەدوقییەکان هاتنە لایان، 2زۆر لێیان پەست بوون، چونکە خەڵکیان فێردەکرد و دەیانگوت کە مردووان زیندوو دەبنەوە هەروەک چۆن عیسا زیندووبووەوە. 3بۆیە پەترۆس و یۆحەنایان گرت و لەبەر ئەوەی دەمەو ئێوارە بوو، هەتا بەیانی لە زیندانیان کردن. 4بەڵام زۆر لەوانەی گوێیان لە قسەکان بوو باوەڕیان هێنا و ژمارەی پیاوان گەیشتە پێنج هەزار.

5بۆ بەیانی پێشەوایان و پیران و مامۆستایانی تەورات لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، 6لەگەڵ حەنای سەرۆکی کاهینان و قەیافا و یۆحەنا و ئەسکەندەر و هەموو ئەوانەی لە تیرەی سەرۆکی کاهینان بوون. 7پەترۆس و یۆحەنایان لە ناوەڕاست ڕاگرت و پرسیاریان لێکردن: «بە چ هێزێک و بە چ ناوێک ئەمەتان کرد؟»

8لەو کاتەدا پەترۆس پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئەی پێشەوایانی گەل و ئەی پیران، 9ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر چاکەیەک کە بۆ پەککەوتەیەک کراوە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکەن و لێمان دەپرسن کە بە چی چاک بووەتەوە، 10ئەوا با لەلای هەمووتان و هەموو گەلی ئیسرائیل زانراو بێت، بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەیی، ئەم ئیفلیجە کە بەو تەندروستییە لەبەردەمتان ڕاوەستاوە چاک بووەوە، بە ناوی ئەو عیسایەی کە ئێوە لە خاچتان دا و خوداش لەناو مردووان هەڵیستاندەوە. 11ئەمە

«﴿ئەو بەردەیە کە ئێوەی وەستا ڕەتتان کردەوە،

ئەوەی بوو بە گرنگترین بەردی بناغە4‏:11 بەردێکی گەورەیە کە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت، لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.‏‏.﴾4‏:11 زەبوورەکان 118‏:22

12بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.»

13کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار4‏:13 دەرچووی قوتابخانەی ئایینی بۆ مامۆستایەتی تەورات نین.‏ و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون. 14بەڵام کاتێک ئەو پیاوەشیان بینی لەگەڵیان ڕاوەستابوو، ئەوەی چاک بووەوە، هیچیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە. 15ئەوسا فەرمانیان پێدان لە ئەنجومەنی باڵا4‏:15 ئەنجومەنی باڵای جولەکە کە لە یۆنانی پێی گوتراوە سەنهەدرین‏، باڵاترین دەسەڵاتی جولەکە بووە کە دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیاری ئایینی و شارستانی و تاوانبارکردنی هەبووە.‏ بچنە دەرەوە و لەناو خۆیاندا کەوتنە گفتوگۆ: 16«چی لەم پیاوانە بکەین؟ ئاشکرایە بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم کە نیشانەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی ئەمانەوە کراوە، ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین. 17بەڵام نەوەک زیاتر لەنێو گەل بڵاو بێتەوە، هەڕەشەیان لێ دەکەین ئیتر لەلای کەس باسی ئەم ناوە نەکەن.»

18ئینجا بانگیان کردن و فەرمانیان پێدان کە بە هیچ شێوەیەک بە ناوی عیسا دەم نەکەنەوە و کەسیش فێرنەکەن. 19بەڵام پەترۆس و یۆحەنا وەڵامیان دایەوە: «بەلای خوداوە کامیان دروستترە: گوێ لە ئێوە بگرین یان لە ئەو؟ ئێوە حوکم بدەن! 20بەڵام ئێمە ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە ناتوانین باسی نەکەین.»

21دوای هەڕەشەی زیاتر، بەریاندان. نەیانزانی چۆن سزایان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموو ستایشی خودایان دەکرد بەهۆی ئەوەی ڕوویدابوو، 22چونکە ئەو پیاوەی ئەم نیشانەی چاکبوونەوەی بەسەرهاتبوو لە چل ساڵ زیاتر بوو.

نوێژی باوەڕداران

23کە پەترۆس و یۆحەنا بەربوون، هاتنە لای هاوڕێیەکانیان و ئەو شتانەی کاهینانی باڵا و پیران پێیان گوتبوون بۆیان گێڕانەوە. 24کاتێک هاوڕێیەکانیان ئەمەیان بیست، هەموویان بە یەک دەنگ هاواریان بۆ خودا کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆی دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. 25لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز لەسەر زاری داودی باوکمان و بەندەی خۆت فەرمووت:

«﴿بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و

گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟

26پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،

سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە

لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی4‏:26 یۆنانی: کریستۆس‏. واتا مەسیح، هەروەها (دەستنیشانت کرد) لە ئایەتی 27، ئەوەی بە دەستی پێغەمبەر و بە ڕێگای چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی دەستنیشان کراوە، بڕوانە یەکەم ساموئێل 9‏:16؛ 16‏:12.‏‏.﴾4‏:26 زەبوورەکان 2‏:1‏-2

27لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. 28ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن. 29ئێستاش ئەی یەزدان، سەیری هەڕەشەکانیان بکە، توانای ئەوە بە خزمەتکارەکانت ببەخشە کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە بە وشەکانت بدوێن. 30دەستت درێژ بکە تاکو چاکبوونەوە و نیشانە و پەرجوو بە ناوی عیسای خزمەتکاری پیرۆزتەوە بکرێت.»

31کاتێک لە خودا دەپاڕانەوە، ئەو شوێنەی کە تێدا کۆببوونەوە هاتە لەرزین و هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز، بە چاونەترسییەوە پەیامی خودایان ڕادەگەیاند.

پێکەوە ژیان

32کۆمەڵی باوەڕداران یەک دڵ و گیان بوون، کەس نەیدەگوت ئەوەی هەیەتی هی خۆیەتی، بەڵکو لە هەموو شتێکدا هاوبەش بوون. 33نێردراوان بە هێزێکی گەورەوە شایەتی هەستانەوەی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا، نیعمەتێکی4‏:33 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. گەورەش بەسەر هەموویانەوە بوو. 34کەسی نەبوونیان تێدا نەبوو، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن کێڵگە و ماڵ بوون دەیانفرۆشت، پارەکەیان دەهێنا و 35لەبەرپێی نێردراوان دایاندەنا، ئەوانیش بەگوێرەی پێویستی کەسەکان دابەشیان دەکرد.

36یەکێک لەوان پیاوێک بوو بە ناوی یوسف کە لێڤییەکی قوبرسی بوو. نێردراوان پێیان دەگوت بەرناباس کە بە واتای «کوڕی هاندەر» دێت. 37کێڵگەیەکی هەبوو، فرۆشتی و پارەکەی هێنا، خستییە بەرپێی نێردراوان.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

使徒行傳 4:1-37

唯一的救主

1彼得約翰向百姓講道的時候,祭司、聖殿護衛長和撒都該人趕來了。 2因為彼得約翰宣講藉著耶穌死人可以復活,他們非常惱怒, 3下令拘捕二人,因天色已晚,就把他們扣押了一夜。 4但有許多聽道的人信了,男人的數目約有五千人。

5第二天,官長、長老和律法教師都聚集在耶路撒冷6大祭司亞那,以及該亞法約翰亞歷山大和大祭司的許多親族都在場。 7他們令使徒站在當中,質問道:「你們憑什麼權柄、以誰的名義這樣做?」

8那時彼得被聖靈充滿,對他們說:「各位百姓的官長和長老啊, 9如果因為那殘疾的乞丐得到醫治這件善事,你們今天來查問我們他是如何痊癒的, 10那麼,你們和所有以色列人都應當知道,他能健康地站在你們面前,全是靠拿撒勒人耶穌基督的名!你們把祂釘在十字架上,但上帝使祂從死裡復活了。

11『祂是你們工匠丟棄的石頭,

已成了房角石。』

12除祂以外,別無救主,因為普天之下沒有賜下別的名我們可以靠著得救!」

13在場的人看到彼得約翰的膽量,又知道他們原是沒有學問的平民百姓,都很驚奇。他們認出這些人跟隨過耶穌, 14又見那被醫好的瘸子站在他們旁邊,便無話可說, 15只好暫時把他們押下去,然後彼此商量說: 16「我們該怎樣處置這兩個人呢?整個耶路撒冷的居民都知道他們行了一個神蹟,我們無法否認。 17為了避免這件事傳得更廣,我們必須警告他們以後不許再對任何人傳講耶穌的事。」

18於是,他們又把使徒傳來,嚴令他們不許再奉耶穌的名講論或傳道。 19彼得約翰答道:「要我們聽從你們而不聽從上帝,這在上帝看來合理嗎?你們自己想想吧。 20我們耳聞目睹的,不能不說!」 21官長實在不知道如何懲治使徒,只好再三恐嚇之後把他們放了,因為百姓都為這個神蹟讚美上帝。 22在這次神蹟中蒙上帝醫治的那個人已經四十多歲了。

同心禱告

23彼得約翰被釋放之後,就去找其他信徒,把祭司長和長老的話都告訴大家。 24大家聽後,一同高聲向上帝禱告說:「主啊,你創造了天地、海洋和其中的萬物。 25你藉著聖靈感動你的僕人——我們的祖先大衛說,

『列國為何咆哮?

萬民為何枉費心機?

26世上的君王一同行動,官長聚集起來,

要抵擋主和祂所膏立的王。』

27「果然如此,希律本丟·彼拉多、外族人和以色列人都聚集在這城裡,要對抗你膏立的聖子4·27 聖子」或譯「聖僕」。耶穌, 28然而他們所做的只不過是你憑自己的能力和旨意所預定的。 29主啊,你看他們這樣恐嚇我們,求你幫助你的奴僕們坦然無懼地傳你的道。 30求你伸出手醫治疾病,藉著你聖子耶穌的名行神蹟奇事。」

31禱告完後,聚會的地方震動起來,他們都被聖靈充滿,放膽傳揚上帝的道。

共用一切

32當時所有信徒都同心合意,共用所有的東西,沒有人說他的財物只屬於自己。 33使徒充滿能力,繼續為主耶穌復活的事做見證,上帝也賜下極大的恩典給眾人。 34信徒都一無所缺,因為大家賣掉房屋田產,把所得的錢交給使徒, 35照各人的需要分配給各人。

36有個生在塞浦路斯利未人名叫約瑟,使徒叫他巴拿巴,意思是勸慰者。 37他賣掉自己的一塊田,把賣得的錢交給了使徒。