ژیرمەندی 12 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ژیرمەندی 12:1-14

1بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێت

لە سەردەمی گەنجیێتیت،

پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێت

یان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:

«خۆشییان تێدا نابینم،»

2پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر و

ڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،

پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛

3ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،

پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،

ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،

تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛

4کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن و

دەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛

ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،

هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛

5ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن و

لە ڕێگا تۆقیون،

کە بادەم چرۆ دەکات و

کوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت و

هیچ ئارەزوو نامێنێت.

ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت و

شینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.

6لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت و

قاپی زێڕین بشکێت؛

پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،

یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و

7خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،

ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.

8وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!

هەموو شتێک بێ واتایە!»

دەرئەنجامی بابەتەکە

9سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو. 10وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.

11وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە12‏:11 مەبەستی لە خودایە.‏ دراون. 12ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.

دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.

13هەموو شت ئێستا بیستراوە و

دەرئەنجامەکەی ئەوەیە:

لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،

چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.

14خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،

بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،

جا چاک بێت یان خراپ.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

传道书 12:1-14

1年轻时要记住你的创造主,不要等到衰老的岁月来临时才哀叹:“我的日子毫无乐趣。” 2那时,太阳、月亮、星星都暗淡无光,雨后乌云再现; 3守卫家园的手脚颤抖,强壮的身躯变得弯腰驼背;牙齿稀少,无法咀嚼;视力衰退,看不清楚; 4耳朵发背,听不到推磨声;小鸟一叫,人就起来;歌声沙哑,不再美妙; 5惧怕高处,走路战战兢兢;头发白如银杏,精力枯竭,欲望荡然无存;人都走向永远的归宿,吊丧的人往来于街上; 6银链断裂,金碗摔坏,泉旁的瓶子破碎,井口的轮子朽烂。 7那时尘土必归于尘土,灵也要归回赐灵的上帝。 8传道者说:“虚空的虚空,一切都是虚空。” 9传道者不但有智慧,还把知识传授给众人。他经过细心推敲和研究之后,编写了许多警世的箴言。 10传道者费尽心思寻找金玉良言,所写的都是正直诚实的道理。 11智者的言语好像赶牛的刺棍,他们收集的箴言像钉稳的钉子一样牢靠,都是一位牧者所赐的。 12我亲爱的儿子,还有一件事,你要听我的忠告:著书多,没有穷尽;读书多,身体疲劳。

13以上所说的,总而言之,就是要敬畏上帝,遵守祂的诫命,这是人的本分。 14因为人一切的行为,无论善恶,包括一切隐秘事,上帝都必审问。