ڕابەران 3 – KSS & NIRV

Kurdi Sorani Standard

ڕابەران 3:1-31

1ئەوانە ئەو نەتەوانەن کە یەزدان بەجێی هێشتن، بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکاتەوە، هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە شارەزاییان نەبوو دەربارەی هیچ کامێک لە جەنگەکانی کەنعان، 2جا ئەوەی تەنها بۆ فێرکردنی نەوەی ئیسرائیل کرد بۆ جەنگ، ئەوانەی کە پێشتر شارەزاییان لە جەنگ نەبوو، 3پێنج حوکمڕانەکەی فەلەستییەکان و هەموو کەنعانی و سەیدائی و حیڤییەکانی دانیشتووی زنجیرە چیای لوبنان، لە چیای بەعل‌حەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. 4ئەمانە بۆ تاقیکردنەوەی ئیسرائیل بوون، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان دەبن، ئەوانەی لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە باوباپیرانیان دابوو.

5ئیتر کوڕانی ئیسرائیل لەنێو کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکاندا نیشتەجێ بوون. 6کچەکانیان هێنان وەک ژن بۆ خۆیان و کچەکانی خۆشیان دا بە کوڕەکانی ئەوان و خوداوەندەکانی ئەوانیان پەرست.

عۆسنیێل

7جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. 8تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی3‏:8 ڕیشعاتەیم واتا دوو ئەوەندە بەدکار.‏ پاشای میسۆپۆتامیای3‏:8 میسۆپۆتامیا: عیبری (ئارامی دوو ڕووبار) بە واتای وڵاتی ئارام کە دەکەوێتە نێوان دجلە و فورات.‏ کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. 9ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. 10ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. 11چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد.

ئێهود

12دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری، لەبەر ئەوە عەگلۆنی پاشای مۆئابی زاڵ کرد بەسەر ئیسرائیل، چونکە لەبەرچاوی یەزدان بەدکارییان کرد. 13جا عەگلۆن عەمۆنی و عەمالێقییەکانی لە خۆی کۆکردەوە، چوو و ئیسرائیلی بەزاند، دەستی بەسەر شاری دار خورمادا گرت. 14ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەژدە ساڵ ژێردەستەی عەگلۆنی پاشای مۆئاب بوون.

15ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە، ئێهودی کوڕی گێرای بنیامینی، پیاوێکی چەپلەر3‏:15 چەپلەر: چۆپان، ئەوەی کار بە دەستی چەپ دەکات.‏ بوو. نەوەی ئیسرائیلیش سەرانەیان بە دەستی ئەودا نارد بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب. 16ئێهود شمشێرێکی دوو دەمی بۆ خۆی دروستکرد کە درێژییەکەی باڵێک3‏:16 نزیکی نیو مەتر.‏ بوو، لەژێر جلەکانییەوە لەسەر ڕانی ڕاستی لە خۆی بەست. 17سەرانەکەی بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب هێنا، عەگلۆنیش پیاوێکی زۆر قەڵەو بوو. 18کاتێک ئێهود لە ڕادەستکردنی سەرانەکەی بووەوە، هەڵگرانی سەرانەکەی ڕەوانە کرد. 19بەڵام ئەو لەلای بتەکانی گلگالەوە گەڕایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، پەیامێکی نهێنیم پێیە بۆت.»

ئەویش گوتی: «بێدەنگ بن!» ئینجا هەموو ئەوانەی لەلای وەستا بوون چوونە دەرەوە.

20ئیتر ئێهود هاتە ژوورەوە بۆ لای بۆ ژوورە فێنکەکەی سەرەوە کە لێی دانیشتبوو و بە تەنها هی خۆی بوو، ئێهود گوتی: «پەیامی خودام لەلایە بۆ تۆ.» ئەویش لەسەر کورسییەکە هەستا. 21ئێهودیش دەستی چەپی درێژکرد و شمشێرەکەی لە ڕانی ڕاستی کردەوە و کردی بە ورگی دا. 22دەسکەکەشی لەدوای تیخەکە چووە ناوەوە و تیخەکە لە پشتی دەرچوو. ئێهود شمشێرەکەی لە ورگی ڕانەکێشایەوە، پیوەکەی3‏:22 پیوەکە: واتا بەزەکە.‏ هاتەوە سەر شمشێرەکە و پیساییەکەی هاتە دەرەوە. 23ئینجا ئێهود چووە دەرەوە بۆ هەیوانەکە، دەرگاکانی سەرەوەی بەدوای خۆیدا داخست و کلیلی دان.

24لەدوای ئەوەی ڕۆیشت، خزمەتکارەکان هاتن و بینییان دەرگاکانی ژوورەکەی سەرەوە داخراوە، بۆیە گوتیان: «بێگومان لە ژوورە فێنکەکە لە ئاودەستە.» 25ئیتر چاوەڕێیان کرد هەتا نیگەران بوون. کاتێک بینییان دەرگاکانی سەرەوە ناکاتەوە، بۆیە دەستیان دایە کلیلەکە و کردیانەوە، بینییان گەورەکەیان لەسەر زەوی بە مردوویەتی کەوتووە.

26بەڵام کاتێک ئەوان لە چاوەڕوانی بوون ئێهود دەرباز بوو، بەلای بتەکانیاندا تێپەڕی و دەرباز بوو بۆ سێعیرا. 27کاتێک هات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم کەڕەنای لێدا و کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵی لە چیاکە هاتنە خوارەوە و ئەو لەپێشیانەوە بوو.

28پێی گوتن: «دوام بکەون، چونکە یەزدان دوژمنە مۆئابییەکانی ئێوەی خستە ژێر دەستتان.» ئەوانیش بەدوایدا هاتنە خوارەوە و تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردونیان گرت کە دەچووە مۆئاب و نەیانهێشت کەس تێبپەڕێت. 29لەو کاتەدا لە مۆئاب نزیکەی دە هەزار پیاویان کوشت، لە هەموو پاڵەوانێکی کەڵەگەت، کەس دەرباز نەبوو. 30مۆئابییەکان لەو ڕۆژەدا ژێردەستەی ئیسرائیل بوون، خاکەکەش هەشتا ساڵ لە ئاشتیدا بوو.

شەمگەر

31لەدوای ئێهود شەمگەری کوڕی عەنات بوو، کە شەش سەد پیاوی لە فەلەستییەکان بە گۆچانی گاوانی کوشت، هەروەها ئەویش ئیسرائیلی ڕزگار کرد.

New International Reader’s Version

Judges 3:1-31

1The Lord left some nations in the land. He left them to test the Israelites who hadn’t lived through any of the wars in Canaan. 2He wanted to teach the men in Israel who had never been in battle before. He wanted them to learn how to fight. 3So he left the five rulers of the Philistines. He left the people of Canaan and the people of Sidon. He left the Hivites living in the Lebanon mountains. They lived in the area between Mount Baal Hermon and Lebo Hamath. 4The Lord left those nations where they were to test the Israelites. He wanted to see whether they would obey his commands. He had given those commands through Moses to their people of long ago.

5So the Israelites lived among the Canaanites, Hittites, Amorites, Perizzites, Hivites and Jebusites. 6They married the daughters of those people. They gave their own daughters to the sons of those people. And they served the gods of those people.

Othniel

7The Israelites did what was evil in the sight of the Lord. They forgot the Lord their God. They served gods that were named Baal. They also served female gods that were named Asherah. 8So the Lord was very angry with Israel. He handed them over to the power of Cushan-Rishathaim, the king of Aram Naharaim. For eight years Israel was under his rule. 9They cried out to the Lord. Then he provided someone to save them. The man’s name was Othniel, the son of Kenaz. He was Caleb’s younger brother. 10The Spirit of the Lord came on Othniel. So he became Israel’s leader. He went to war. The Lord handed over to him Cushan-Rishathaim, the king of Aram. Othniel won the battle over him. 11So the land was at peace for 40 years. Then Othniel, the son of Kenaz, died.

Ehud

12Again the Israelites did what was evil in the sight of the Lord. So the Lord gave Eglon power over Israel. Eglon was the king of Moab. 13He got the Ammonites and Amalekites to join him. All of them came and attacked Israel. They captured Jericho. Jericho was also known as The City of Palm Trees. 14For 18 years the Israelites were under the rule of Eglon, the king of Moab.

15Again the Israelites cried out to the Lord. Then he provided someone to save them. The man’s name was Ehud, the son of Gera. Ehud was left-handed. He was from the tribe of Benjamin. The Israelites sent Ehud to Eglon, the king of Moab. They sent him to give the king what he required them to bring him. 16Ehud had made a sword that had two edges. It was about a foot and a half long. He tied it to his right leg under his clothes. 17Eglon, the king of Moab, was a very fat man. Ehud gave him the gift he had brought. 18After that, Ehud sent away those who had carried it. 19When he came to the place where some statues of gods stood near Gilgal, Ehud went back to Eglon. He said, “Your Majesty, I have a secret message for you.”

The king said to his attendants, “Leave us!” And all his attendants left him.

20Then Ehud approached him. King Eglon was sitting alone in the upstairs room of his palace. Ehud said, “I have a message from God for you.” So the king got up from his seat. 21Then Ehud reached out his left hand. He pulled out the sword tied to his right leg. He stuck it into the king’s stomach. 22Even the handle sank in after the blade. Eglon sagged and fell to the floor. Ehud didn’t pull out the sword. And the fat closed over it. 23Ehud went out to the porch. He shut the doors of the upstairs room behind him. Then he locked them.

24After he had gone, the servants came. They found the doors of the upstairs room locked. They said, “Eglon must be going to the toilet in the inside room of the palace.” 25They waited for a long time. They waited so long they became worried. But the king still didn’t open the doors of the room. So they took a key and unlocked them. There they saw their king. He had fallen to the floor and was dead.

26While Eglon’s servants had been waiting, Ehud had gotten away. He passed by the statues of gods and escaped to Seirah. 27There in the hill country of Ephraim he blew a trumpet. Then he led the Israelites down from the hills.

28“Follow me,” Ehud ordered. “The Lord has handed your enemy Moab over to you.” So they followed him down. They took over the only places where people could go across the Jordan River to get to Moab. They didn’t let anyone go across. 29At that time they struck down about 10,000 men of Moab. All those men were strong and powerful. But not even one escaped. 30That day Moab was brought under the rule of Israel. So the land was at peace for 80 years.

Shamgar

31After Ehud, Shamgar became the next leader. He was the son of Anath. Shamgar struck down 600 Philistines with a large, pointed stick used to drive oxen. He too saved Israel.