نەحەمیا 5 – KSS & NUB

Kurdi Sorani Standard

نەحەمیا 5:1-19

یارمەتی نەحەمیا بۆ هەژاران

1هاواری ژن و پیاوەکان لەدەست برا جولەکەکانیان بەرزبووەوە. 2هەبوو دەیانگوت: «کوڕ و کچەکانمان زۆرن و لێمانگەڕێن دانەوێڵە ببەین، هەتا بخۆین و بژین.»

3هەبوو دەیانگوت: «لەو قاتوقڕییەدا کێڵگە و ڕەز و ماڵەکانمان بە بارمتە دەدەین بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە.»

4هەروەها هەبوو دەیانگوت: «زیومان قەرز کردووە هەتا باجی کێڵگە و ڕەزەکانمان بدەینە پاشا. 5ئێستاش هەرچەندە ئێمە لە گۆشت و خوێنی یەکین و منداڵەکانی ئەوان و ئێمە وەک یەکن، بەڵام ئێمە زۆر لە کوڕ و کچەکانمان دەکەین ببن بە کۆیلە، هەندێک لە کچەکانمان بوونەتە کۆیلە و ئێمەش هیچ دەسەڵاتێکمان نییە، چونکە کێڵگە و ڕەزەکانمان هی کەسانی دیکەن.»

6زۆر تووڕە بووم کاتێک گوێم لە هاوارەکەیان و ئەو قسانە بوو، 7لەبیری خۆمدا لێکم دایەوە و مشتومڕم لەگەڵ خانەدان و کاربەدەستەکان کرد و پێم گوتن: «ئێوە سوو لە براکانتان وەردەگرن!» ئینجا کۆمەڵێکی گەورەم لە دژیان کۆکردەوە و 8پێم گوتن: «ئێمە بەپێی توانامان برا جولەکەکانمان ئەوانەی بە ناجولەکەکان فرۆشرا بوون کڕیونەتەوە، کەچی ئێوە براکانتان دەفرۆشن و پاشان بە ئێمە دەفرۆشرێنەوە!» ئینجا لاڵ بوون و یەک وشەیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە.

9گوتم: «ئەوەی ئێوە دەیکەن کارێکی باش نییە. ئایا پێویست نییە ئێوە بە لەخواترسییەوە هەڵسوکەوت بکەن بۆ ئەوەی ئەو نەتەوە ناجولەکانەی کە دوژمنمانن گاڵتەمان پێ نەکەن؟ 10من و براکانم و خزمەتکارەکانم بە هەمان شێوە زیو و دانەوێڵەمان بە قەرز داونەتێ، تکایە ئیتر با واز لەم سووە بهێنین! 11هەر ئەمڕۆ کێڵگە و ڕەز و باخە زەیتوون و ماڵەکانیان و یەک لە سەدی ئەو زیو و دانەوێڵە و شەرابە نوێیە و ئەو زەیتەی کە لێتان وەرگرتوون، بۆیانی بگێڕنەوە.»

12ئەوانیش گوتیان: «دەیگەڕێنینەوە و داوایان لێ ناکەین، ئاوا دەکەین وەک ئەوەی تۆ گوتت.»

ئینجا کاهینەکانم بانگکرد، خانەدان و کاربەدەستەکانیشم سوێند دا کە ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکەن. 13پاشان پشتێنەکەمم تەکاند و گوتم: «خودا هەرکەسێک ئاوا بتەکێنێت کە ئەم بەڵێنە نەهێنێتە دی، با ئاوا لە ماڵەکەی و لە ڕەنجەکەی تەکێنراو و بەتاڵ بێت.»

ئینجا هەموو کۆمەڵەکە گوتیان: «ئامین» و ستایشی یەزدانیان کرد، گەل ئەم بەڵێنەیان پەیڕەو کرد.

14هەروەها لەو ڕۆژەوە کە فەرمانم پێ کرا ببمە پارێزگاریان لە خاکی یەهودا، لە بیستەمین ساڵەوە هەتا سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشا، دوازدە ساڵ نە من و نە براکانم ئەو نانەمان نەخوارد کە بەشی پارێزگارە. 15بەڵام پارێزگارەکانی پێشوو، ئەوانەی لەپێش من بوون باری گەلیان گران کردبوو، چل شاقل زیویان5‏:15 چل شاقل زیو: نزیکەی نیو کیلۆگرام.‏ لێ دەسەندن، بێجگە لە نان و شەراب، هەروەها خزمەتکارەکانیشیان بەسەر گەلدا زاڵ ببوون. بەڵام من لە ترسی خودا وام نەکرد، 16هەروەها لە کاری ئەم شوورایە بەشدار بووم و کێڵگەمان نەکڕی، هەموو خزمەتکارەکانیشم لەوێ لەسەر کارەکە کۆببوونەوە.

17هەروەها سەد و پەنجا جولەکە و کاربەدەست لەسەر خوانەکەم بوون، لەگەڵ ئەوانەی لە نەتەوەکانی دەوروبەرمانەوە دەهاتن بۆ لامان. 18ڕۆژانە گایەک و شەش مەڕی تایبەت و ژمارەیەک پەلەوەرم بۆ ئامادە دەکرا، هەروەها هەموو دە ڕۆژ جارێکیش بڕێکی زۆر لە هەموو جۆرە شەرابێک. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا داوای بەشەنانی پارێزگارم نەکرد، چونکە کۆیلایەتییەکە لەسەر ئەم گەلە زۆر گران بوو.

19خودایە هەرچیم بۆ ئەم گەلە کردووە بۆ من بە چاکە بەبیر خۆتی بهێنەرەوە.

Swedish Contemporary Bible

Nehemja 5:1-19

Nehemja på de fattigas sida

1Folket, även kvinnorna, klagade bittert över sina judiska landsmän. 2Några sa: ”Vi och våra söner och döttrar är många och behöver få brödsäd för att kunna överleva.” 3Andra sa: ”Vi måste pantsätta våra marker, vingårdar och hus för att få brödsäd och hålla hungern borta.” 4Ytterligare andra sa: ”Vi måste låna pengar med åkrar och vingårdar som säkerhet för att kunna betala skatten åt kungen.

5”Vi är av samma kött och blod som våra landsmän, och våra barn är lika goda som deras. Ändå måste vi låta våra söner och döttrar bli slavar. Några av våra döttrar har redan blivit slavar, och vi står maktlösa, för det är andra som äger våra åkrar och vingårdar.”

6Jag blev mycket upprörd när jag fick höra deras förtvivlan och klagan, 7och sedan jag tänkt på saken gick jag till rätta med de förnäma männen och styresmännen.

”Vad är det ni fordrar av era bröder?” frågade jag. Sedan sammankallade jag till ett stormöte mot dem.

8Jag sa till dem: ”Vi har gjort allt vi kan för att friköpa våra judiska bröder som hade sålts till utlänningar. Och nu säljer ni dem på nytt! Ska vi behöva köpa dem fria igen?” Men de teg, för de kunde inte finna något att säga.

9Då fortsatte jag: ”Det ni gör är inte rätt. Ni borde leva i fruktan för vår Gud och inte ge de främmande folken, våra fiender, anledning att håna oss. 10Också jag, mina bröder och mina män lånar dem pengar och brödsäd. Men låt oss nu avstå från vår fordran. 11Lämna genast tillbaka deras åkrar, vingårdar, olivplanteringar och hus, och avskriv alla fordringar ni har på dem, till varje minsta del av pengar, säd, vin eller olja.”

12De svarade: ”Vi ska ge tillbaka allt och inte kräva något mer av dem. Vi ska göra som du har sagt. Sedan sammankallade jag prästerna och lät dessa avlägga en ed inför dem att de skulle hålla sina löften. 13Jag skakade ur mantelvecket och sa: ”Gud kommer att på samma sätt skaka bort från sitt hem och från sina ägor var och en av er som inte håller vad han lovat. En sådan man blir utskakad och utblottad.”

”Amen”, ropade hela församlingen och prisade Herren. Folket höll sitt löfte.

14Från den dag jag blev ståthållare i Juda, från Artaxerxes tjugonde regeringsår till hans trettioandra år, i tolv år, avstod jag och mina män från det underhåll som en ståthållare normalt skulle ha. 15Ståthållarna före mig hade lagt tunga bördor på folket och krävt att få ett halvt kilo silver5:15 40 siklar silver (1 sikel motsvarar 12 gram). om dagen till mat och dryck. Dessutom hade deras tjänare tyranniserat folket. Men så gjorde inte jag, eftersom jag fruktade Gud.

16Jag ägnade mig åt arbetet på muren, och mina tjänstemän var där för att arbeta. Vi5:16 Enligt en del handskrifter Jag. skaffade oss ingen egen mark.

17Vid mitt bord åt 150 judar och styresmän, förutom alla besökare från länder runt omkring. 18Varje dag tillagades det för min räkning en oxe, sex utsökta får och även fåglar samt var tionde dag mängder av vin. Ändå krävde jag inte det underhåll som ståthållaren har rätt till, eftersom detta folk redan var så hårt tyngt.

19”Min Gud, kom ihåg allt jag gjort för detta folk, och räkna mig det till godo.”