لێڤییەکان 23 – KSS & KLB

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 23:1-44

1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەمانە جەژنەکانی منن، جەژنەکانی یەزدان کە تێیدا بانگەوازی کۆبوونەوەی پیرۆزبوون23‏:2 بیرۆکەی بنەڕەتی سەرجەم جەژنەکان دەگەڕێتەوە بۆ دوو بنەمای سەرەکی: (1) یادکردنەوەی کار و چاکە مەزنەکانی خودا بەرامبەر بە گەلەکەی؛ (2) خۆتەرخانکردن لەم ڕۆژانەدا تەنها بۆ ستایش و پەرستنی خودا و فێربوون.‏ دەکەن.

شەممە

3«”شەش ڕۆژ کار بکەن بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، پشوودانە و کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە، هیچ کارێک مەکەن، لە هەموو نشینگەکانتان شەممەیە بۆ یەزدان.

جەژنی پەسخە و جەژنی فەتیرە

4«”ئەمانە جەژنەکانی یەزدانن، کۆبوونەوەی پیرۆزبوونەکان کە دەبێت لە کاتی خۆیدا بانگەوازی بۆ بکەن. 5لە ئێوارەوە لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخە بۆ یەزدان دەستپێدەکات. 6لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنی فەتیرە بۆ یەزدان دەستپێدەکات، دەبێت حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە23‏:6 نانی فەتیرە: نانی بێ هەویرترش، واتا نانی بێ خومرە.‏ بخۆن. 7لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 8حەوت ڕۆژ قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، لە ڕۆژی حەوتەمیشدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.“»

یەکەمین بەرهەم

9هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 10«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ئەو خاکەی من پێتانی دەدەم و دەغڵتان دورییەوە، ئەوا یەکەم مەڵۆی23‏:10 مەڵۆ: مەبەست لە دەسکە گەنم یان جۆرێکی دیکەی دانەوێڵە بێت.‏ دروێنەتان بۆ کاهین بهێنن. 11ئەویش دەبێت مەڵۆیەکە لەبەردەم یەزدان بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی لێتان وەربگیرێت، ڕۆژی پاش شەممە کاهین دەبێت بەرزی بکاتەوە. 12لە ڕۆژی بەرزکردنەوەی مەڵۆیەکە، بەرخێکی ساغی یەک ساڵە بکەنە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان، 13پێشکەشکراوی دانەوێڵەشی دوو دەیەکی ئێفەیەک23‏:13 نزیکەی چوار لیتر و نیو.‏ لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو بکە بە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک23‏:13 چارەکە هەینێک: نزیکەی یەک لیتر.‏ شەرابە. 14نان و قەرەخەرمان و گەنمی تازە مەخۆن، هەتا ئەو ڕۆژەی قوربانییەکەی خوداتان دەهێنن، فەرزێکی هەتاهەتاییە لە نەوەکانی ئێوە لە هەموو نشینگەکانتان.

جەژنی هەفتەکان23‏:15 جەژنی هەفتەکان، هەروەها وەک جەژنی دروێنەش ناسراوە (بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏)، 50 ڕۆژ لەدوای جەژنی فەتیرە بووە، کە دەکاتە حەوت هەفتە.‏

15«”ئینجا لە ڕۆژی دوای شەممەوە، لەو ڕۆژەوەی کە مەڵۆیەکە وەک قوربانی بەرزکردنەوە دەهێنن، حەوت هەفتەی تەواو بژمێرن، 16هەتا ڕۆژی دوای شەممەی حەوتەم بژمێرن کە پەنجا ڕۆژە، ئینجا پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. 17لە نشینگەکانتانەوە دوو نانی وەک قوربانی بەرزکردنەوە بهێنن، لە دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بێت و بە هەویرترشەوە کرابنە نان، یەکەمین بەرهەمە بۆ یەزدان. 18لەگەڵ نانەکان حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ و جوانەگایەک23‏:18 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏ و دوو بەران بکەنە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. لەگەڵ پێشکەشکراوە دانەوێڵەکەیان و شەرابە پێشکەشکراوەکەیان، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 19گیسکێکی نێرینەش بکەنە قوربانی گوناه و دوو بەرخی یەک ساڵەش بکەنە قوربانی هاوبەشی. 20جا کاهینەکە دەبێت دوو بەرخەکە لەگەڵ نانی یەکەمین بەرهەمەکە لەبەردەم یەزدان بەرز بکاتەوە. ئەمانە پێشکەشکراوێکی پیرۆزن بۆ یەزدان، جا دەبێت بۆ کاهینەکە بن. 21لە هەمان ئەو ڕۆژەدا بانگەواز بکەن و کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە بۆتان، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، فەرزێکی هەتاهەتاییە لە هەموو نشینگەکانتان لە نەوەکانتان.

22«”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە، بۆ هەژار و نامۆ بەجێی بهێڵە، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»

ڕۆژی دەنگی کەڕەنا

23هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 24«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”یەکەم ڕۆژی مانگی حەوت دەبێت پشوو بێت بۆتان، یادی دەنگی کەڕەنایە، کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە. 25هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، بەڵام قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن.“»

ڕۆژی کەفارەت

26هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 27«بەڵام ڕۆژی دەیەمی ئەم مانگی حەوتە، ڕۆژی کەفارەتە، کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، گیانی خۆتان زەلیل23‏:27 مەبەستی لە خۆبێبەشکردنە لە (خواردن و خواردنەوە یان جووتبوون لەگەڵ هاوسەر… هتد). لێرەدا زیاتر کات تەرخان دەکرێت بۆ نوێژکردن و پاڕانەوە. بڕوانە یەکەم نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی کۆرنسۆس 7‏:5 و یۆحەنا 4‏:34‏.‏ بکەن و قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. 28لەو ڕۆژەدا هیچ کارێک مەکەن، چونکە ڕۆژی کەفارەتە بۆ کەفارەتکردن بۆتان لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان. 29هەرکەسێک لەم ڕۆژەدا خۆی زەلیل نەکات لە گەلەکەی دادەبڕدرێت، 30هەرکەسێکیش لەم ڕۆژەدا هەر کارێک بکات، ئەوا ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی لەناودەبەم. 31هیچ کارێک مەکەن، فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانتان لە هەموو نشینگەکانتان. 32شەممەیە، پشووە بۆتان، دەبێت گیانی خۆتان زەلیل بکەن. دەبێت لە کاتی ئێوارەی نۆی مانگدا هەتا ئێوارەی دواتر پشوودانی شەممەتان بێت.»

جەژنی کەپرەشینە

33هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 34«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”لە ڕۆژی پازدەیەمی ئەم مانگی حەوتە، حەوت ڕۆژ جەژنی کەپرەشینەیە بۆ یەزدان. 35لە ڕۆژی یەکەمدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، 36حەوت ڕۆژ قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. لە ڕۆژی هەشتەمدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن و قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، ئاهەنگی کۆتایی پێهێنانە، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.

37«”دەبێت لە جەژنەکانتان ئەمانە پێشکەشی یەزدان بکەن کە تێیدا بانگەوازی کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەکەن، بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سەربڕاو و شەرابی پێشکەشکراو، هەر ڕۆژەو هی خۆی. 38جیا لە شەممەکانی یەزدان و جیا لە دیارییەکانتان و هەموو نەزرەکانتان و هەموو بەخشینە ئازادەکانتان کە بە یەزدانی دەدەن.

39«”ڕۆژی پازدەی مانگی حەوت، پاش ئەوەی بەروبوومی زەوییەکەتان کۆکردەوە، حەوت ڕۆژ جەژن بۆ یەزدان بگێڕن، لە ڕۆژی یەکەمدا شەممەیە و لە ڕۆژی هەشتەمیشدا شەممەیە. 40لە ڕۆژی یەکەمدا بەروبوومی دارەکانی میوە و پەلکی دار خورما و لقەداری پڕ گەڵا و شۆڕەبی ناو چەمەکان بۆ خۆتان ببەن و حەوت ڕۆژ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان خۆشی بگێڕن. 41حەوت ڕۆژ لە ساڵێکدا بۆ یەزدان بکەن بە جەژن، فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانتان، لە مانگی حەوت بیکەن بە جەژن. 42حەوت ڕۆژ لە کەپردا نیشتەجێ بن، هەموو هاوڵاتییەکانی ئیسرائیل دەبێت لە کەپردا نیشتەجێ بن، 43بۆ ئەوەی نەوەکانتان بزانن کە من نەوەی ئیسرائیلم لە کەپردا نیشتەجێ کرد، کاتێک لە خاکی میسرم دەرهێنان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»

44جا موسا سەبارەت بە جەژنەکانی یەزدان بە نەوەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

Korean Living Bible

레위기 23:1-44

여호와의 명절

1여호와께서 이스라엘 백성에게 이렇게 전하라고 모세에게 말씀하셨

2다. “너희가 거룩한 모임을 갖고 나 여호와를 경배할 명절은 다음과 같다:

36일 동안은 일하는 날이며 7일째 되는 날은 쉬어야 할 거룩한 안식일이다. 그러므로 너희는 아무 일도 하지 말고 모여서 나 여호와에게 예배드려야 한다. 이 날은 너희가 어느 곳에 있든지 모여서 거룩한 날로 지켜야 할 나 여호와의 안식일이다.”

유월절

4“너희가 매년 정한 때에 공포하여 거룩한 모임을 갖고 지켜야 할 나 여호와의 명절은 이렇다:

51월 14일 저녁은 나 여호와의 유월절로 지켜라.

6그리고 그 다음날인 15일부터는 무교절이 시작되므로 너희는 7일 동안 누룩 넣지 않은 빵을 먹어야 한다.

7이 명절의 첫날에는 너희가 일손을 놓고 거룩한 모임을 가질 것이며

87일 동안 너희는 나 여호와에게 불로 태워 바치는 화제를 드리고 명절 끝날인 7일째 되는 날에도 일손을 놓고 거룩한 모임을 가져야 한다.”

초실절

9-10“너희는 내가 줄 땅에 들어가서 첫 곡 식을 거둘 때에 우선 제일 처음 거둔 곡식단 하나를 제사장에게 갖다 주어야 하며

11제사장은 안식일 다음날에 그 곡식단을 흔들어 나 여호와에게 특별한 예물로 바쳐야 한다.

12너희는 그 날에 일 년 된 흠 없는 숫양을 나 여호와에게 불로 태워 바치는 번제로 드리고

13또 그 번제와 함께 곡식으로 드리는 소제로 감람기름을 섞은 고운 밀가루 23:13 히 ‘에바 2/10’4.4리터를 불에 태워 나 여호와를 기쁘게 하는 향기가 되게 하라. 그리고 너희는 술로 드리는 전제로 포도주 23:13 히 ‘힌 1/4’약 리터를 함께 바쳐라.

14너희가 이런 예물을 나에게 가져오기 전에는 새 곡식으로 만든 빵이나 볶은 곡식은 물론, 그 새 곡식의 풋이삭까지도 먹어서는 안 된다. 이것은 너희가 어디에 살든지 대대로 지켜야 할 규정이다.”

칠칠절

15“너희는 첫 곡식단을 가져온 안식일 다음날부터 계산하여 7주가 지난 50일째에

16나중에 추수한 다른 곡식으로 나 여호와에게 새 소제를 드려야 한다.

17너희는 고운 밀가루 4.4리터에 누룩을 넣고 구워서 만든 빵 두 개를 가져와 나중에 추수한 곡식의 첫열매로 나 여호와 앞에 흔들어 바쳐라.

18그리고 너희는 이 빵과 함께 일 년 된 흠 없는 어린 양 일곱 마리와 수송아지 한 마리와 숫양 두 마리를 소제 및 전제와 함께 나 여호와에게 번제로 드려라. 이 모든 제물은 불로 태워 나 여호와를 기쁘게 하는 향기가 되게 해야 한다.

19또 너희는 속죄제로 숫염소 한 마리를 드리고 화목제로 일 년 된 어린 숫양 두 마리를 바쳐야 한다.

20제사장은 그 첫 이삭의 빵과 함께 그 두 마리의 어린 양을 내 앞에서 흔들어 요제로 삼아야 한다. 이것들은 나 여호와에게 바친 거룩한 음식이므로 제사장이 먹도록 하라.

21너희는 이 날을 거룩한 모임의 날로 선포하고 아무 일도 하지 말아라. 이것은 너희가 어느 곳에 살든지 대대로 지켜야 할 규정이다.

22“너희는 곡식을 추수할 때 구석구석 다 베지 말며 떨어진 이삭도 줍지 말고 그것을 가난한 자와 나그네를 위해서 내버려 두어라. 나는 너희 하나님 여호와이다.”

나팔절

23-24“너희는 7월 일을 쉬는 날로 정하고 나팔을 불어 기념하라. 이 날은 거룩한 모임을 갖는 날이므로

25너희는 모든 생업에서 일손을 놓고 나 여호와에게 화제를 드려야 한다.”

속죄일

26-27“7월 10일은 속죄일이다. 그러므로 너 희는 나 여호와 앞에 모여서 23:26-27 또는 ‘스스로 괴롭게 하고’금식하며 죄를 슬퍼하고 나에게 화제를 드려라.

28이 날은 특별히 너희 하나님 나 여호와 앞에서 죄를 속하는 속죄일이므로 너희는 어떤 일도 해서는 안 된다.

29이 날에 자기 죄를 슬퍼하고 회개하지 않는 자는 내 백성 가운데서 제거될 것이다.

30그리고 이 날에 무슨 일이든지 일을 하는 자는 내가 죽여 버리겠다.

31그러므로 너희는 아무 일도 하지 말아라. 이것은 너희가 어느 곳에 살든지 대대로 지켜야 할 규정이다.

32너희는 이 날을 특별히 쉬는 날로 정하고 그 전날 저녁부터 다음날 저녁까지 자신을 살피고 죄를 뉘우치는 마음으로 엄숙하게 보내야 한다.”

초막절

33-34“7월 15일부터 7일 동안은 너희가 나 여호와 앞에서 지켜야 할 초막절이다.

35너희는 이 명절의 첫날에 거룩한 모임을 갖고 아무 일도 하지 말아라.

36그리고 너희는 7일 동안 매일 나에게 제물을 바쳐야 하며 8일째 되는 날에도 거룩한 모임을 갖고 나 여호와에게 제물을 바쳐야 한다. 이 날도 축제일이므로 너희는 노동을 하지 말아라.

37“이상은 너희가 공포해야 할 나 여호와의 명절이다. 너희는 이 명절이 돌아올 때마다 거룩한 모임을 갖고 내가 지시한 모든 제물을 각각 지정된 그 날에 불로 태워 바쳐라.

38연례적으로 지키도록 되어 있는 이 명절에는 일 주일마다 돌아오는 안식일은 포함되지 않으며 또 이 명절의 절기 동안에 바치는 여러 가지 희생제물에도 일반 예물과 서약을 지키거나 자원하여 바치는 예물은 제외된다.

39“너희는 그 땅에서 추수가 끝나면 7월 15일부터 7일 동안 이 명절을 나 여호와 앞에서 지키고 특별히 이 명절의 첫날과 8일째 되는 날에 쉬는 것을 잊어서는 안 된다.

40그리고 너희는 그 명절의 첫날에 과일이 달린 나뭇가지와 종려나무 가지와 잎이 무성한 나뭇가지와 수양버들을 꺾어 초막을 짓고 너희 하나님 나 여호와 앞에서 7일 동안 즐거워하라.

417일간의 이 명절은 너희가 대대로 지켜야 할 규정이다.

42너희 모든 이스라엘 사람들은 7일 동안 이 초막에서 지내라.

43이것은 내가 너희를 이집트에서 인도해 내던 때에 너희를 초막에서 살게 하던 일을 너희 후손들에게 대대로 상기시켜 주기 위해서이다. 나는 너희 하나님 여호와이다.”

44그래서 모세는 여호와의 이 모든 명절을 이스라엘 백성에게 공포하였다.