زەبوورەکان 79 – KSS & OL

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 79:1-13

زەبووری 79

زەبوورێکی ئاساف.

1ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،

پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،

ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.

2تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان

کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و

گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی.

3لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،

کەس نەبوو بیاننێژێت.

4بووین بە پەندی دراوسێکانمان،

بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.

5ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟

هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟

6تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،

بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە،

7چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،

نیشتیمانیان خاپوور کردووە.

8گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،

با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،

چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین.

9ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،

لەبەر شکۆی ناوی خۆت.

دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،

لە پێناوی ناوی خۆت.

10بۆچی نەتەوەکان بڵێن:

«کوا خوداکەیان؟»

با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومان

تۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە.

11با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،

بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوە

ئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە.

12ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەی

دراوسێکانمان پێیان کردی،

لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.

13ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،

هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،

نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین.

O Livro

Salmos 79:1-13

Salmo 79

Salmo de Asafe.

1Ó Deus, a tua terra foi ocupada por nações pagãs.

Profanaram o teu santo templo;

reduziram-no a um montão de ruínas.

2Deram os cadáveres dos teus servos

por alimento às aves e aos animais da terra.

3O seu sangue correu por Jerusalém, como se fosse água,

e nem sequer houve alguém para os enterrar.

4Tornámo-nos alvo da zombaria dos nossos vizinhos.

5Até quando, Senhor, ficarás zangado connosco?

Continuará para sempre acesa a tua indignação?

6Deixa cair a tua cólera sobre as nações pecadoras,

que não te conhecem,

e sobre os povos que não querem invocar o teu nome,

mas não sobre nós.

7Porque eles destruíram Jacob, o teu povo,

e invadiram as suas moradas.

8Não te lembres dos nossos pecados passados.

Que a tua profunda compaixão venha depressa

ao encontro das nossas necessidades,

pois estamos muito abatidos.

9Ajuda-nos, ó Deus, nosso Salvador!

Ajuda-nos pela honra do teu nome!

Livra-nos e perdoa os nossos pecados,

por amor do teu nome!

10Porque hão de dizer os povos estrangeiros:

“Onde está o Deus deles?”

Senhor, vinga publicamente o extermínio do teu povo.

11Ouve o suspiro dos presos e dos condenados à morte,

segundo a grandeza do teu poder.

12Vinga-te sete vezes das nações vizinhas

que te injuriaram e ofenderam, Senhor.

13E assim nós, o teu povo, as tuas ovelhas,

te louvaremos para sempre, de geração em geração.