زەبوورەکان 12 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 12:1-8

زەبووری 12

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت12‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،

چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.

2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،

بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.

3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،

هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،

4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،

بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.

کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»

5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و

ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،

ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»

6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،

وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،

حەوت جار پاڵێوراوە.

7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و

هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.

8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،

کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.