دەرچوون 7 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 7:1-25

1یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕوانە، تۆم وەک خودای فیرعەون لێکردووە و هارونی براشت وەک پێغەمبەری تۆ دەبێت. 2تۆ دەدوێیت بە هەموو ئەوەی فەرمانت پێ دەکەم، هارونی براشت لەگەڵ فیرعەون دەدوێت بۆ ئەوەی ڕێگا بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن. 3بەڵام من دڵی فیرعەون ڕەق دەکەم و نیشانە و پەرجووەکانم زیاتر دەکەم لە خاکی میسر. 4فیرعەون گوێتان لێ ناگرێت، منیش دەستم دەخەمە سەر میسر، لەشکرەکانیشم کە نەوەی ئیسرائیلی گەلەکەمن بە چەند حوکمێکی دادپەروەرانەی مەزن لە خاکی میسر دەردەهێنم. 5ئیتر میسرییەکانیش دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەست بۆ میسر درێژ دەکەم و نەوەی ئیسرائیل لەنێویان دەردەهێنم.»

6موسا و هارونیش هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، ئاوایان کرد. 7موسا تەمەنی هەشتا ساڵ بوو، هارونیش هەشتا و سێ ساڵ بوو، کاتێک لەگەڵ فیرعەون قسەیان کرد.

گۆچانەکەی هارون دەبێتە مار

8یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 9«کاتێک فیرعەون لەگەڵتان دەدوێت و دەڵێت: ”پەرجوو بکەن،“ تۆ بە هارون دەڵێیت: ”گۆچانەکەت بگرە بە دەستەوە و فڕێیبدە پێش فیرعەون،“ ئیتر دەبێتە مارێکی شاخدار.»

10ئیتر موسا و هارون هاتنە لای فیرعەون، چۆن یەزدان فەرمانی پێ کردبوون ئاوایان کرد، هارون گۆچانەکەی فڕێدایە بەردەم فیرعەون و خزمەتکاران، بووە مارێکی شاخدار. 11فیرعەونیش بانگی دانایان و سیحربازانی کرد، ئیتر جادووگەرانی میسریش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد. 12هەریەکە گۆچانی خۆی فڕێدا و گۆچانەکانیان بوونە ماری شاخدار، بەڵام گۆچانەکەی هارون گۆچانەکانی ئەوانی هەڵلووشی. 13ئیتر فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی.

کارەساتی یەکەم: خوێن

14دواتر یەزدان بە موسای فەرموو: «دڵی فیرعەون ڕەقە، ڕازی نییە ڕێ بە گەلەکە بدات. 15بەیانی بڕۆ لای فیرعەون، ئەو دەچێتە لای ئاوەکە، لە کەناری نیل بۆی ڕاوەستە و ئەو گۆچانەش کە بووە ماری شاخدار لە دەستت بگرە. 16پێی دەڵێیت: ”یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان منی بۆ لای تۆ نارد و فەرمووی، ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن و لە چۆڵەوانی بمپەرستن، بەڵام هەتا ئێستا گوێ ناگریت. 17یەزدان ئەمە دەفەرموێت: بەمە دەزانیت کە من یەزدانم، ئەوەتا من بەو گۆچانەی بە دەستمەوەیە لە ئاوی نیل دەدەم و دەیگۆڕێت بۆ خوێن. 18ئەو ماسیانەش کە لەناو نیلن دەمرن و نیل بۆگەن دەبێت، میسرییەکان قێزیان دەبێتەوە لە ئاوی نیل بخۆنەوە.“»

19یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”گۆچانەکەت لە دەست بگرە و دەستت بۆ سەر ئاوی میسرییەکان درێژ بکە، بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماو و هەموو حەوزەکانیان“ بۆ ئەوەی ببنە خوێن. ئیتر خوێن لە هەموو خاکی میسر دەبێت، تەنانەت لە سەتڵی دارین و لە گۆزەی بەردین.»

20موسا و هارونیش ئاوایان کرد، وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردن. گۆچانەکەی بەرزکردەوە و ئاوی نیلی گۆڕی، لەبەرچاوی فیرعەون و خزمەتکارەکانی. هەموو ئاوی نیل گۆڕا و بوو بە خوێن. 21ماسییەکانی ناو نیلیش مردن و نیل بۆگەن بوو، میسرییەکانیش نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە، خوێنیش هەموو خاکی میسری گرتەوە.

22جادووگەرە میسرییەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، دڵی فیرعەونیش ڕەق بوو و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی. 23ئینجا فیرعەون ڕووی وەرگێڕا و چووەوە ماڵەکەی خۆی و ئەمەی لە دڵ نەگرت. 24هەموو میسرییەکانیش دەوروبەری نیلیان هەڵدڕی بۆ ئاو هەتا بیخۆنەوە، چونکە نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە.

کارەساتی دووەم: بۆق

25حەوت ڕۆژ تەواو بوو دوای ئەوەی یەزدان ئاوی نیلی گۆڕی.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

出埃及记 7:1-25

亚伦和摩西面见法老

1耶和华对摩西说:“我要使你在法老面前像上帝一样,你哥哥亚伦是你的发言人。 2你要把我吩咐你的话告诉你哥哥亚伦,由他要求法老让以色列人离开埃及3可是,我要使法老的心刚硬,虽然我在埃及行许多神迹奇事, 4他将无动于衷。那时,我必伸手重重地惩罚埃及,然后领我的大队子民离开埃及5埃及人看见我伸手攻击他们、把以色列人带出埃及,就会知道我是耶和华。” 6摩西亚伦便遵命而行。 7去见法老的时候,摩西八十岁,亚伦八十三岁。

8耶和华对摩西亚伦说: 9“倘若法老要你们行神迹给他看,你就吩咐亚伦把手杖丢在法老面前,使杖变作蛇。”

10摩西亚伦照耶和华的吩咐来到法老面前。亚伦把手杖丢在法老和他的臣仆面前,杖就变作蛇。 11法老召他的谋士和巫师前来,这些人是埃及的术士,他们也用邪术如法炮制。 12各人将自己的手杖扔在地上,杖就变作蛇,但亚伦的杖吞噬了他们的杖。 13法老却仍然硬着心,不肯听从摩西亚伦,正如耶和华所言。

水变血之灾

14耶和华对摩西说:“法老非常顽固,不肯释放百姓。 15明天早晨,法老会去尼罗河边,你就在那里等他,要拿着曾变成蛇的手杖。 16你要对他说,‘希伯来人的上帝耶和华差遣我来告诉你,要让祂的子民到旷野去事奉祂,但到如今你还是不肯。 17所以祂说要用手杖击打尼罗河水,使河水变成血,好叫你知道祂是耶和华。 18河里的鱼会死,河水会发臭,埃及人不能再喝尼罗河的水。’”

19耶和华对摩西说:“你告诉亚伦,让他向埃及境内的各江河、溪流、池塘伸杖,使水变成血。埃及境内,包括木桶和石缸里将到处是血。” 20摩西亚伦就按着耶和华所吩咐的去做,亚伦在法老和埃及众臣仆面前举杖击打尼罗河水,河水都变成了血。 21河里的鱼都死了,河水臭得不能饮用。埃及遍地都是血。 22可是,法老的巫师也一样用邪术使水变成血。法老的心仍然刚硬,不肯听从摩西亚伦的话,正如耶和华所言。 23法老若无其事地转身回宫去了。 24因为河水不能饮用,埃及人就在尼罗河两岸掘井取水饮用。

25击打河水后,七天过去了。