دەرچوون 15 – KSS & NAV

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 15:1-27

سروودی موسا و مریەم

1ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت:

«سروود بۆ یەزدان دەڵێم،

چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،

ئەسپ و سوارەکەی

فڕێدایە ناو دەریا.

2«هێز و سروودم یەزدانە،

بووە بە ڕزگاری بۆم.

ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم،

خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم.

3یەزدان پاڵەوانە،

ناوی یەزدانە.

4گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی

فڕێدایە ناو دەریا،

هەڵبژاردەی ئەفسەرەکانی

لە دەریای سوور نوقوم بوون،

5قووڵایی دایپۆشین،

کەوتنە بنەوە وەک بەرد.

6دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،

بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت.

دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،

دوژمن تێکدەشکێنێت.

7«بە مەزنی و پایەبەرزیت

بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت،

جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت

وەک پووش دەیانخوات.

8بە بای لووتت

ئاوەکان گرد بوونەوە،

ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان،

قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان.

9دوژمن گوتی:

”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم،

تاڵان دابەش دەکەم،

گیانم لێیان تێر دەبێت،

شمشێرەکەم ڕادەکێشم،

دەستم لەناویان دەبات.“

10بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،

دەریا دایپۆشین،

ڕۆچوون وەک قورقوشم،

لە ئاوێکی مەزن.

11ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟

کێ وەک تۆ

پایەبەرزە لە پیرۆزی،

سامناک لە شکۆمەندی،

دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟

12«دەستی ڕاستت درێژکرد،

زەوی قووتی دان.

13ئەو گەلەی کڕیتەوە،

بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕابەرایەتی دەکەیت،

بە هێزی خۆت ڕێنمایی دەکەیت،

بۆ نشینگەی پیرۆزت.

14گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن،

دانیشتووانی فەلەستیە ژان دەیانگرێت.

15سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن،

ڕابەرەکانی مۆئاب لەرز دەیانگرێت،

هەموو دانیشتووانی کەنعان دەتوێنەوە.

16سامناکی و تۆقین دێتە سەریان.

ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت

وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن،

هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە،

هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە.

17ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و

دەیانچێنیت لە کێوی میراتت،

ئەو شوێنەی بۆ نیشتەجێی خۆت دروستت کرد،

ئەی پەروەردگار، ئەو پیرۆزگایەی کە دەستەکانت دایمەزراند.

18«یەزدان پاشایەتی دەکات

بۆ هەتاهەتایە.»

19کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن. 20ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن. 21مریەمیش سروودی بۆ گوتن:

«سروود بۆ یەزدان بڵێ،

چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،

ئەسپ و سوارەکانی

فڕێدایە ناو دەریا.»

مێرگەکانی مارا و ئێلیم

22ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە. 23کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا.15‏:23 مارا: مەبەستی تاڵە.‏ 24جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟»

25موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو.

لەوێ یەزدان فەرز و یاسای بۆ دانان و لەوێش تاقی کردنەوە. 26فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»

27ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا.

Ketab El Hayat

الخروج 15:1-27

ترنيمة موسى ومريم

1عِنْدَئِذٍ شَدَا مُوسَى وَبَنُو إِسْرَائِيلَ بِهَذِهِ التَّسْبِحَةِ لِلرَّبِّ قَائِلِينَ: «أُرَنِّمُ لِلرَّبِّ لأَنَّهُ تَمَجَّدَ جِدّاً، الْفَرَسَ وَرَاكِبَهُ قَدْ طَرَحَهُمَا فِي الْبَحْرِ. 2الرَّبُّ قُوَّتِي وَنَشِيدِي وَقَدْ صَارَ خَلاصِي، هَذَا هُوَ إِلَهِي فَأُسَبِّحُهُ. وَإِلَهُ أَبِي فَأُعَظِّمُهُ. 3الرَّبُّ مُحَارِبٌ، ’الرَّبُّ‘ اسْمُهُ. 4طَرَحَ فِرْعَوْنَ وَجَيْشَهُ فِي الْبَحْرِ، وَأَغْرَقَ خِيرَةَ قَادَةِ فِرْعَوْنَ فِي الْبَحْرِ الأَحْمَرِ. 5غَمَرَتْهُمُ اللُّجَجُ فَغَاصُوا إِلَى الأَعْمَاقِ كَالْحِجَارَةِ. 6يَمِينُكَ يَا رَبُّ مَجِيدَةٌ فِي قُوَّتِهَا. بِيَمِينِكَ يَا رَبُّ تَسْحَقُ الْعَدُوَّ. 7بِعَظَمَةِ جَلالِكَ تَصْرَعُ مُقَاوِمِيكَ. تُرْسِلُ غَضَبَكَ فَتَأْكُلُهُمْ كَالقَشِّ. 8بِرِيحِكَ الْعَاصِفَةِ تَكَوَّمَتِ الْمِيَاهُ، وَانْتَصَبَتِ اللُّجَجُ فِي قَلْبِ الْبَحْرِ. 9قَالَ الْعَدُوُّ: أَسْعَى وَرَاءَهُمْ فَأُدْرِكُهُمْ. أُقَسِّمُ أَسْلابَهُمْ وَتَشْتَفِي مِنْهُمْ نَفْسِي. أَسْتَلُّ سَيْفِي بِيَدِي وَأُهْلِكُهُمْ. 10لَكِنَّكَ أَطْلَقْتَ رِيحَكَ فَغَشِيَهُمُ الْبَحْرُ، فَغَرِقُوا كَالرَّصَاصِ فِي اللُّجَجِ الْعَمِيقَةِ 11فَمَنْ مِثْلُكَ يَا رَبُّ بَيْنَ كُلِّ الآلِهَةِ؟ مَنْ مِثْلُكَ جَلِيلٌ فِي الْقَدَاسَةِ مَهِيبٌ فِي الْمَجْدِ، صَانِعٌ عَجَائِبَ! 12بَسَطْتَ يَمِينَكَ فَابْتَلَعَتْهُمُ الأَرْضُ. 13قُدْتَ بِرَحْمَتِكَ الشَّعْبَ الَّذِي افْتَدَيْتَهُ، وَبِقُدْرَتِكَ هَدَيْتَهُ إِلَى مَسْكَنِكَ الْمُقَدَّسِ. 14فَتَسْمَعُ الشُّعُوبُ وَتَرْتَعِبُ، وَتَسْتَوْلِي الرَّعْدَةُ عَلَى أَهْلِ فِلِسْطِينَ. 15آنَئِذٍ يَنْدَهِشُ أُمَرَاءُ أَدُومَ، جَبَابِرَةُ مُوآبَ تَأْخُذُهُمُ الرَّجْفَةُ، وَيَذُوبُ حُكَّامُ كَنْعَانَ هَلَعاً. 16يَسُودُهُمُ الْخَوْفُ والرَّعْدَةُ وَبِقُدْرَةِ ذِرَاعِكَ يَجْمُدُونَ كَالْحِجَارَةِ حَتَّى يَعْبُرَ شَعْبُكَ يَا رَبُّ، حَتَّى يَعْبُرَ شَعْبُكَ الَّذِي اشْتَرَيْتَهُ. 17تَأْتِي بِهِمْ وَتَغْرِسُهُمْ فِي جَبَلِ مِيرَاثِكَ، الْمَوْضِعِ الَّذِي جَعَلْتَهُ يَا رَبُّ لِسُكْنَاكَ، الْمَقْدِسِ الَّذِي أَعَدَّتْهُ يَا رَبُّ يَدَاكَ. 18الرَّبُّ يَمْلِكُ إِلَى الدَّهْرِ وَالأَبَدِ. 19وَعِنْدَمَا دَخَلَتْ خُيُولُ فِرْعَوْنَ وَمَرْكَبَاتُهُ وَفُرْسَانُهُ إِلَى الْبَحْرِ رَدَّ عَلَيْهِمْ مِيَاهَ الْبَحْرِ، أَمَّا بَنُو إِسْرَائِيلَ فَمَشَوْا عَلَى الْيَابِسَةِ فِي وَسْطِ الْبَحْرِ».

20عِنْدَئِذٍ أَخَذَتْ مَرْيَمُ النَّبِيَّةُ أُخْتُ هَرُونَ، الدُّفَّ بِيَدِهَا، فَتَبِعَهَا جَمِيعُ النِّسَاءِ بالدُّفِّ وَالرَّقْصِ. 21فَكَانَتْ مَرْيَمُ تُجَاوِبُهُنَّ: «رَنِّمُوا لِلرَّبِّ لأَنَّهُ قَدْ تَمَجَّدَ جِدّاً. الْفَرَسَ وَرَاكِبَهُ قَدْ طَرَحَهُمَا فِي الْبَحْرِ».

ماء مارة وإيليم

22ثُمَّ ارْتَحَلَ مُوسَى بِإِسْرَائِيلَ مِنَ الْبَحْرِ الأَحْمَرِ، وَتَوَجَّهُوا نَحْوَ صَحْرَاءِ شُورٍ، وَظَلُّوا يَجُوبُونَ الصَّحْرَاءَ ثَلاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَجِدُوا مَاءً. 23وَعِنْدَمَا وَصَلُوا إِلَى مَارَّةَ لَمْ يَقْدِرُوا أَنْ يَشْرَبُوا مَاءَهَا لِمَرَارَتِهِ، لِذَلِكَ سُمِّيَتْ «مَارَّةَ». 24فَتَذَمَّرَ الشَّعْبُ عَلَى مُوسَى قَائِلِينَ: «مَاذَا نَشْرَبُ؟» 25فَاسْتَغَاثَ بِالرَّبِّ، فَأَرَاهُ الرَّبُّ شَجَرَةً فَأَلْقَاهَا إِلَى الْمَاءِ، فَصَارَ عَذْباً. وَهُنَاكَ أَيْضاً وَضَعَ الرَّبُّ لِلشَّعْبِ فَرِيضَةً وَشَرِيعَةً، وَامْتَحَنَهُ، 26وَقَالَ: «إِنْ كُنْتَ تَحْرِصُ عَلَى سَمَاعِ صَوْتِ الرَّبِّ إِلَهِكَ، وَتَفْعَلُ مَا هُوَ حَقٌّ أَمَامَهُ، وَتُطِيعُ وَصَايَاهُ وَتُحَافِظُ عَلَى جَمِيعِ فَرَائِضِهِ، فَلَنْ أَدَعَكَ تُقَاسِي مِنْ أَيِّ مَرَضٍ مِنَ الأَمْرَاضِ الَّتِي ابْتَلَيْتُ بِها الْمِصْرِيِّينَ، فَإِنِّي أَنَا الرَّبُّ شَافِيكَ».

27ثُمَّ بَلَغُوا إِيلِيمَ حَيْثُ كَانَتِ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنَ مَاءٍ وَسَبْعُونَ نَخْلَةً. فَخَيَّمُوا إِلَى جُوَارِ عُيُونِ الْمَاءِ.