حزقیێل 23 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 23:1-49

دوو خوشکی داوێنپیس

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون، 3بە هەرزەکاری لە میسر لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا. 4گەورەکەیان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشکەکەشی ئۆهۆلیڤا. ئەوان هی من بوون و کوڕ و کچیان بوو، ناوەکانیشیان، ئۆهۆلا سامیرەیە و ئۆهۆلیڤا ئۆرشەلیمە.

5«ئۆهۆلا لەگەڵ ئەوەی هی من بوو لەشفرۆشی کرد و هەوەسبازی لەگەڵ دۆستانی کرد، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئاشور، 6ئەوانەی جلی مۆریان پۆشیوە، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، هەموویان گەنجی هەوەسدار و ئەسپ سوارن. 7لەشی خۆی بە هەموو هەڵبژاردەکانی نەوەی ئاشور فرۆشت، بە هەموو ئەوانەی هەوەسبازی لەگەڵ کردن گڵاو بوو، بە هەموو بتەکانیان. 8وازی لە لەشفرۆشییەکەی میسریش نەهێنا، چونکە بە هەرزەکاری لەگەڵی جووت بوون و دەستبازییان بە گۆی مەمکی پاکیزەیی کرد و هەوەسی خۆیان بەسەریدا ڕشت.

9«لەبەر ئەوە دامە دەست دۆستەکانی، دەست نەوەی ئاشور کە بە عەشقی بۆیان سووتا بوو. 10ئەوان ڕووتییەکەیان دەرخست، کوڕ و کچەکانیان برد و ئەویشیان بە شمشێر کوشت. جا بۆ ژنان بوو بە پەند، حوکمی بەسەردا درا و جێبەجێ کرا.

11«ئۆهۆلیڤای خوشکی ئەمەی بینی، لەگەڵ ئەوەشدا گەندەڵی و هەوەسبازییەکەی و لەشفرۆشییەکەی زیاتر بوو لە لەشفرۆشی خوشکەکەی. 12هەوەسی چووە سەر نەوەی ئاشور، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، پاڵەوانەکان، کە نایابترین جلیان لەبەردایە، ئەسپ سوارن و هەموو گەنجی هەوەسدارن. 13بینیم ئەویش گڵاو بوو، هەردووکیان یەک ڕێگایان گرتبووە بەر.

14«بەڵام ئۆهۆلیڤا لەشفرۆشییەکەی زیاتر کرد، کاتێک لەسەر دیوارێک وێنەی پیاوە بابلییەکانی بینی کە بە سووری ئاڵ وێنەیان کێشرابوو، 15پشتێن بە ناوقەدیانەوە و مێزەرەکانیان بەسەر سەریانەوە شۆڕ بووەتەوە. هەموویان بە ڕوخسار لە فەرماندە دەچن، لە شێوەی بابلییەکان کە کلدان خاکی لەدایکبوونیانە. 16هەرکە چاوی پێیان کەوت، هەوەسی چووە سەریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاکی کلدانییەکان. 17نەوەکانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشەویستی بۆی هاتن و بە هەوەسبازی خۆیان گڵاویان کرد. پاش ئەوەی پێیان گڵاو بوو پشتی لێکردن. 18لەشفرۆشی و ڕووتی خۆی بەدەرخست، جا پشتم لێکرد، وەک چۆن پشتم لە خوشکەکەشی کردبوو. 19کاتێک ڕۆژانی هەرزەکاری بەبیر هاتەوە کە تێیدا لە خاکی میسر لەشی خۆی فرۆشت لەشفرۆشی خۆی زیاتر کرد. 20هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە. 21بیری بەدڕەوشتی سەردەمی هەرزەکاریت کرد کە میسرییەکان دەستبازییان بە گۆی مەمکت دەکرد لەبەر مەمکی هەرزەکاریت.

22«ئەی ئۆهۆلیڤا، لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من دۆستەکانی خۆت لێ هاندەدەم، ئەوانەی پشتت لێکردن، لە هەموو لایەکەوە دەیانهێنمە سەرت، 23نەوەکانی بابل و هەموو کلدانییەکان، پەقۆد و شوەع و قوەع، هەموو نەوەی ئاشوریش لەگەڵیان، گەنجە هەوەسدارەکان، هەموویان فەرمانڕەوا و پارێزگارن، فەرماندە و پاڵەوانن، هەموو ئەسپ سوارن. 24جا بە کۆمەڵی نەتەوەکانەوە دێنە سەرت، بە چەک و گالیسکە و عەرەبانەوە، بە قەڵغانی گەورە و بچووک و بە کڵاوی ئاسنینەوە دەورەت دەگرن. منیش سزاکەت دەدەمە دەست ئەوان و بە حوکمەکانی خۆیان سزات دەدەن. 25ئیرەییەکەم لە دژی تۆ دەبێت، بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، لووت و گوێت دەبڕن و پاشماوەکەت بە شمشێر دەکوژرێت. کوڕ و کچەکانت دەبەن و پاشماوەکەت بە ئاگر هەڵدەلووشرێت. 26هەروەها جلت لەبەر دادەماڵن و کەرەستەی ڕازاندنەوەکەت دەبەن. 27کۆتایی بە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت دەهێنم کە لە خاکی میسرەوە دەستت پێکرد. ئینجا چاوت بەرز ناکەیتەوە بۆیان و ئیتر میسرت لەبیر نابێت.

28«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئۆهۆلیڤا من خەریکم دەتدەمە دەست ئەوانەی ڕقت لێیان بووەوە، بە دەست ئەوانەی پشتت لێکردن، 29جا بە قینەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، هەموو بەری ڕەنجت دەبەن و بە ڕووتوقووتی بەجێت دەهێڵن، بێ شەرمی لەشفرۆشیت و بەدڕەوشتی و هەوەسبازییەکەت ئاشکرا دەکرێت. 30ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد. 31ڕێگای خوشکت گرتەبەر، لەبەر ئەوە جامەکەی ئەو دەدەمە دەستی تۆ.

32«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«تۆ لە جامی خوشکت دەخۆیتەوە،

کە قووڵ و بەرینە،

جامەکەش دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن،

چونکە زۆر دەگرێت.

33پڕ دەبیت لە مەستی و خەم،

چونکە جامی سامیرەی خوشکتە،

جامی واقوڕمان و وێرانییە.

34جا دەیخۆیتەوە هەتا چۆڕبڕی دەکەیت،

پاشان پارچەپارچەی دەکەیت و

مەمکی خۆت لەتوکوت دەکەیت،

چونکە من قسەم کرد، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

35«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە منت لەبیر کرد و پشت گوێت خستم، لەبەر ئەوە بەرگەی بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت بگرە.»

36هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم بەسەر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا دەدەیت؟ بەڵکو ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆیان بکەرەوە، 37چونکە لەشی خۆیان فرۆشت و دەستیان بە خوێنە، لەگەڵ بتەکانیان داوێنپیسییان کرد، هەروەها ئەو کوڕانەی کە بۆ منیان بوو وەک خۆراک بۆ بتەکانیان بە ئاگر سووتاندیانن. 38هەروەها ئەمەشیان بە من کرد: لەو ڕۆژەدا پیرۆزگاکەی منیان گڵاوکرد و شەممەکانی منیان پیس کرد. 39کە ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ بتەکانیان سەربڕی، ئەو ڕۆژە بۆ پیرۆزگاکەم هاتن تاوەکو گڵاوی بکەن. لەوێ لە ناوەڕاستی ماڵەکەمدا ئەوەیان ئەنجام دا.

40«تەنانەت نێردراویان نارد بۆ ئەوەی چەند پیاوێک لە دوورەوە بێن، کاتێک هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و کلت لە چاوان کرد و بە خشڵ خۆتت ڕازاندەوە. 41لەسەر سەکۆیەکی نایاب لەبەردەم مێزێکی ئامادەکراو دادەنیشتیت و بخوور و زەیتی منت لەسەر دادەنا.

42«دەنگی کۆمەڵێک بیسترا کە لە دەوروبەری ڕایاندەبوارد، لەگەڵ خەڵکێکی زۆروبۆر. سەبئییەکان لە چۆڵەوانییەوە هێنرابوون، ئەوانەی بازنیان کردە دەستی ئەو دووانە و تاجی جوانیان خستە سەر سەریان. 43ئینجا سەبارەت بەوەی لە داوێنپیسی ماندوو بوو، فەرمووم: ”ئێستا با بۆ لەشفرۆشی بەکاریبهێنن، چونکە ئەو تەنها لەشفرۆشێکە.“ 44جا لەگەڵی جووت بوون، وەک ئەوەی لەگەڵ لەشفرۆشێک جووت ببن. ئاوا لەگەڵی جووت بوون، لەگەڵ ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنە لەشفرۆشەکە. 45لەبەر ئەوەی داوێنپیسن و دەست بە خوێنن، دادوەرانی ڕاستودروست حوکمیان دەدەن، حوکمی داوێنپیس و حوکمی خوێنڕێژ، چونکە داوێنپیسن و دەست بە خوێنن.

46«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چەتە دەهێنمە سەریان و دەیاندەمە دەست تۆقین و تاڵان. 47چەتەکان بەردبارانیان دەکەن، بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان دەکەن، کوڕ و کچەکانیان سەردەبڕن، خانووەکانیان بە ئاگر دەسووتێنن.

48«جا کۆتایی بە بەدڕەوشتی دەهێنم لە خاکەکە، هەموو ژنان پەندی لێ وەردەگرن و وەک بەدڕەوشتییەکەی ئێوە ناکەن. 49بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以西結書 23:1-49

兩個淫婦的比喻

1耶和華對我說: 2「人子啊,有一對同胞姊妹, 3她們在埃及做娼妓,年輕時就淫亂,任人撫摸她們的胸,玩弄她們的乳。 4姐姐名叫阿荷拉,妹妹名叫阿荷利巴。後來她們都歸屬了我,並且生兒育女。阿荷拉撒瑪利亞阿荷利巴耶路撒冷

5阿荷拉歸屬我後仍然淫亂,貪戀她的情人——亞述人。 6他們都是身穿紫衣的省長和總督,都是英俊的年輕騎士。 7她便與這些亞述的精英放縱情慾,拜他們的偶像,玷污自己。 8她沒有放棄在埃及的淫蕩行為,她年輕的時候就任人玩弄、發洩情慾。 9因此,我把她交在她所戀慕的亞述人手裡。 10他們扒光她的衣服,奪去她的兒女,用刀殺了她。她受了報應,成了婦女口中的笑柄。

11「她妹妹阿荷利巴看見這一切,不但沒有引以為戒,反而更加放蕩淫亂。 12她貪戀亞述的省長和總督,那些衣著華麗、英俊的年輕騎士。 13我看見她玷污了自己,與姐姐的行徑如出一轍。 14她還變本加厲地放蕩淫亂,看見牆上用朱砂畫著迦勒底人的像, 15腰間束帶,頭巾飄揚,都像是來自迦勒底巴比倫人的將領, 16便戀上了他們,差遣使者到他們那裡。 17巴比倫人便來上她的床,放縱情慾玷污了她。之後,她便厭棄他們。 18她繼續公開地淫亂,在眾人面前赤身露體,我厭棄她,像厭棄她姐姐一樣。 19她卻更加淫亂,懷念自己年輕時在埃及為娼的日子, 20怎樣與那些體壯精足、如驢似馬的情人縱淫, 21渴望重溫早年的淫行,任埃及人摸胸弄乳。

22「因此,主耶和華對阿荷利巴這樣說,『我要使那些被你離棄的情人從四面八方來攻擊你。 23他們是巴比倫人,還有從比割書亞哥亞來的迦勒底人以及亞述人,都是騎馬的省長和總督及年輕英俊的有名將領。 24他們率領大隊人馬,帶著兵器、戰車和軍需車來攻擊你。他們頂盔貫甲,手拿盾牌從四面八方進攻你。我要讓他們懲罰你,他們會按自己的律例來審判你。 25我要藉著他們向你傾倒我的義憤,他們要在憤怒中對付你,割去你的鼻子和耳朵,擄去你的兒女,城中剩下的人都要死於刀下,被火吞噬。 26他們要剝下你的衣服,奪去你的珠寶。 27我要藉此制止你從埃及染上的淫亂和放蕩,使你不再嚮往埃及28我要把你交在你所厭惡的人手中, 29他們必滿懷仇恨地對付你,奪去你努力得來的一切,留下你赤身露體,使你淫蕩的醜惡公佈於眾。 30因為你與各國苟合,被他們的偶像玷污,這些事必臨到你身上。 31你既然步你姐姐的後塵,我要讓你喝她喝的那杯。』

32「主耶和華說,

『你必喝你姐姐那又大又深的杯,

成為人們恥笑和辱罵的對象。

33你姐姐撒瑪利亞的杯盛滿了恐懼和淒涼。

你喝了後必酩酊大醉,

滿心憂愁。

34你必一滴不剩把它喝光,

然後把杯摔成碎片,

抓破自己的胸脯。

這是主耶和華說的。』

35「主耶和華說,『你既忘記我,把我拋在腦後,就要受自己放蕩淫亂的報應。』」

36耶和華又對我說:「人子啊,你要審判阿荷拉阿荷利巴,指出她們的醜行。 37她們淫蕩,手上沾滿血腥,與偶像淫亂,把為我所生的兒女燒死獻給偶像。 38同時,她們還在同一天玷污我的聖所,褻瀆我的安息日, 39她們焚燒自己的兒女獻祭給偶像,並在當天進入我的聖所,褻瀆聖所。這就是她們在我聖所裡的惡行。

40「她們甚至派使者請來遠方的人,並且沐浴洗身,描眉畫眼,佩戴首飾, 41坐在華麗的床上,面前的桌子上擺設著我的香料和膏油。 42她們屋裡傳出眾人的安樂聲,從曠野來的酒徒和粗漢把鐲子戴在這對姊妹的手腕上,把華冠戴在她們的頭上。 43我說,『她們縱慾無度、年老色衰,這些人還與她們淫亂。 44他們與這對淫婦阿荷拉阿荷利巴淫亂,好像與娼妓淫亂一樣。 45她們是雙手沾滿血腥的淫婦,必有義人按她們應得的報應審判她們。』

46「主耶和華說,『我要使許多人起來攻擊、搶掠她們,叫她們膽戰心驚。 47這些人要用石頭打死她們,用刀殺戮她們和她們的兒女,用火燒毀她們的房屋。 48這樣,我便制止了這地方的淫亂,所有的婦女都引以為戒,不敢效法她們。 49她們淫亂,必得報應;她們拜偶像,必受懲罰。這樣,你們就知道我是主耶和華。』」