1«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات و
لە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.
2بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمی
گوێ شل بکە!
3لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،
بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.
4لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،
بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.
کاتێک دەنگ دەداتەوە
بروسکەکەی ڕاناگرێت.
5خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛
کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.
6بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“
هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“
7مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،
بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.
8گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە و
لەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.
9لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت و
لە باکووریشەوە سەرما.
10لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت و
سەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.
11هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛
بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.
12بەگوێرەی خواستی ئەو
لەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێن
هەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.
13هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،
یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی و
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.
14«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!
هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.
15ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،
یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟
16ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،
ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟
17ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخوات
بە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،
18ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،
کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟
19«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛
لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.
20ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟
ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟
21ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکات
کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە
دوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.
22لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،
خودای شکۆدار و سامناک دێت.
23ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،
کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.
24لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،
چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»
1دل من میلرزد؛ 2گوش دهيد و غرش صدای خدا را بشنويد. 3او برق خود را به سراسر آسمان میفرستد. 4سپس غرش صدای او شنيده میشود، غرش مهيب رعد به گوش میرسد و باز برق، آسمان را روشن میكند. 5صدای او در رعد باشكوه است. ما نمیتوانيم عظمت قدرت او را درک كنيم. 6وقتی او برف و باران شديد بر زمين میفرستد، 7مردم از كار كردن باز میمانند و متوجه قدرت او میشوند، 8حيوانات وحشی به پناهگاه خود میشتابند و در لانههای خويش پنهان میمانند.
9از جنوب طوفان میآيد و از شمال سرما. 10خدا بر آبها میدمد، به طوری كه حتی وسيعترين درياها نيز يخ میبندد. 11او ابرها را از رطوبت، سنگين میكند و برق خود را بوسيلهٔ آنها پراكنده میسازد. 12آنها به دستور او به حركت در میآيند و احكام او را در سراسر زمين به جا میآورند. 13او ابرها را برای مجازات مردم و يا برای سيراب كردن زمين و نشان دادن رحمتش به ايشان، میفرستد.
14ای ايوب، گوش بده و دربارهٔ اعمال شگفتآور خدا تأمل و تفكر كن. 15آيا تو میدانی كه خدا چگونه تمام طبيعت را اداره نموده، برق را از ابرها ساطع میكند؟ 16آيا تو میدانی چگونه ابرها در هوا معلق میمانند؟ آيا تو عظمت اين كار خدا را میتوانی درک كنی؟ 17آيا وقتی زمين زير وزش باد گرم جنوب قرار دارد و لباسهايت از گرما به تنت چسبيده است، 18تو میتوانی به خدا كمک كنی تا وضع آسمان را كه مانند فلز سخت است تغيير دهد؟
19آيا تو میتوانی به ما بگويی چگونه بايد با خدا مواجه شد؟ ما با اين فكر تاريكمان نمیدانيم چگونه با او سخن گوييم. 20من با چه جرأتی با خدا صحبت كنم؟ چرا خود را به كشتن دهم؟ 21همانطور كه در يک روز آفتابی بیابر، نمیتوانيم به تابش خورشيد نگاه كنيم، 22همچنان نيز نمیتوانيم به جلال پرشكوه خدا كه از آسمان با درخشندگی خيرهكنندهای بر ما نمايان میشود خيره شويم. 23ما نمیتوانيم به قدرت خدای قادر مطلق پی ببريم. او نسبت به ما عادل و رحيم است و بر كسی ظلم نمیكند، 24و تحت تأثير داناترين مردم جهان نيز قرار نمیگيرد، از اين جهت ترس و احترام او در دل همهٔ مردم جا دارد.