Kurdi Sorani Standard

یەکەم پەترۆس 1:1-25

1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،

بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا1‏:1 هەموو ئەو شوێنانە لە تورکیای ئێستان.‏، 2کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی:

با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.

ستایشی خودا بۆ هیوای زیندوو

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین1‏:3 مەبەست لە خوداوە لەدایک بووین، بڕوانە یۆحەنا 3‏:3‏-8.‏ بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، 4بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، 5ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ. 6ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن، 7تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، بۆ ستایش و شکۆ و ڕێز بێت لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحدا. 8هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە، 9چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتە ڕزگاریی دەروونتان.

10ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان، 11ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی. 12بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتە ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە.

بانگەواز بۆ پیرۆزی

13بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت. 14وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، 15بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، 16چونکە نووسراوە: [پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.]1‏:16 لێڤییەکان 11‏:44‏،45 و لێڤییەکان 19‏:2 و لێڤییەکان 20‏:7.‏

17لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. 18دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، 19بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە. 20لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. 21بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت.

22بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. 23ئێوەش لەدایک بوونەوە1‏:23 نوێبوونەوە بە ڕۆحی پیرۆز.‏، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، 24چونکە نووسراوە:

[هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و

هەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.

گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،

25بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.]1‏:25 ئیشایا 40‏:6‏-8.‏

ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا.

Persian Contemporary Bible

اول پطرس 1:1-25

سلام و درود از پطرس

1از طرف پطرس، رسول و فرستادهٔ عيسی مسيح،

به مسيحيانی كه خارج از اورشليم در سراسر ايالات پونتوس، غلاطيه، كپدوكيه، آسيا و بيطينيا پراكنده‌اند و در اين جهان غريب هستند.

2از درگاه الهی، طالب رحمت و آرامش برای شما می‌باشم.

ای عزيزان، خدای پدر از مدتها پيش شما را برگزيد، زيرا او از پيش می‌دانست كه شما به او ايمان خواهيد آورد. روح خدا نيز شما را با خون عيسی مسيح پاک ساخته تا بتوانيد طبق خواست مسيح زندگی كنيد.

آزمايش ايمان

3سپاس بر خدا باد، بر خدا كه پدر خداوند ما عيسی مسيح است. او به سبب لطف بی‌پايان و عظيم خود، ما را از سر نو مولود ساخت و عضو خانوادهٔ خود گرداند. از این رو، ما اكنون به اميد حيات جاويد زنده‌ايم، زيرا مسيح نيز پس از مرگ، حيات يافت. 4خدا نيز برای شما ميراثی به دور از فساد و آلودگی و تباهی در آسمان نگاه داشته است، يعنی حيات جاويد را. 5و از آنجا كه به خدا توكل و اعتماد كرده‌ايد، او نيز با قدرت عظيم خود، شما را به سلامت به آسمان خواهد رسانيد تا اين ارث را دريافت كنيد. بلی، در روز قيامت، شما وارث حيات جاودان خواهيد شد.

6پس حال كه چنين ارثی در پيش داريد، واقعاً شاد باشيد، حتی اگر لازم باشد در اين دنيا برای مدتی سختيها و زحماتی را متحمل گرديد. 7اين سختيها به منظور آزمايش ايمان شما پيش می‌آيد، همانطور كه آتش نيز طلا را می‌آزمايد و پاک می‌سازد. ايمان شما پس از آنكه وارد كورهٔ آزمايش گرديد و سالم بيرون آمد، سبب خواهد شد كه در روز بازگشت عيسی مسيح، مورد تحسين و تمجيد و تكريم قرار گيريد.

8با اينكه شما تا به حال مسيح را نديده‌ايد، اما او را دوست داريد. اكنون نيز گرچه او را نمی‌بينيد، اما به او ايمان داريد؛ و اين ايمان چنان شادی عظيمی در قلب شما بوجود آورده كه قابل وصف نيست. 9همين ايمان نيز سرانجام باعث نجات جانتان خواهد شد.

10اين نجات رازی بود كه حتی انبیا نيز از آن آگاهی كامل نداشتند. هر چند دربارهٔ آن در كتب خود می‌نوشتند، اما مسايل زيادی وجود داشت كه برای ايشان مبهم بود. 11آنان قادر نبودند درک كنند كه روح مسيح در وجودشان از چه سخن می‌گويد. زيرا روح، به ايشان الهام می‌كرد كه حوادثی را بنويسند كه برای مسيح رخ خواهد داد، و به رنجهايی كه او خواهد كشيد و جلالی كه پس از آن خواهد يافت، اشاره كنند. اما ايشان نمی‌دانستند كه اين رويدادها، برای چه كسی و در چه زمان رخ خواهد داد. 12تا اينكه خدا به ايشان الهام كرد كه اين وقايع، در طول حيات ايشان روی نخواهد داد، بلكه ساليان دراز پس از مرگشان واقع خواهد شد.

و سرانجام دورانی كه اكنون ما در آن زندگی می‌كنيم فرا رسيد و اين پيغام نجاتبخش، يعنی پيغام انجيل، به طور آشكار و واضح به همه اعلام شد. آنان كه اين پيغام را به شما رساندند، با قدرت روح‌القدس آن را بيان كردند، همان روح‌القدس آسمانی كه با انبیا سخن می‌گفت. اين پيغام چنان عظيم و عالی است كه حتی فرشتگان آسمان نيز مشتاقند دربارهٔ آن بيشتر آگاهی يابند.

پاكی و تقدس مؤمنين

13بنابراين، آماده و هشيار باشيد. مانند كسی كه آمادهٔ هر اتفاقی است، منتظر بازگشت عيسی مسيح باشيد، زيرا در آن روز، لطف و فيض عظيمی نصيبتان خواهد شد. 14از خدا اطاعت نماييد، چون فرزندان او می‌باشيد. پس بار ديگر به سوی گناهانی كه در گذشته اسير آنها بوديد، نرويد، زيرا آن زمان نمی‌دانستيد چه می‌كنيد. 15به همين جهت، در تمام رفتار و كردار خود، پاک و مقدس باشيد، زيرا خداوند نيز پاک و مقدس است، همان خداوندی كه شما را خوانده تا فرزند او باشيد. 16او خود فرموده است: «پاک باشيد، زيرا من پاک هستم.»

17در ضمن به ياد داشته باشيد كه پدر آسمانی‌تان خدا، كه دست دعا به سوی او دراز می‌كنيد، در روز جزا از كسی طرفداری نخواهد كرد، بلكه اعمال هر کس را عادلانه داوری خواهد نمود. بنابراين، تا زمانی كه در اين دنيا هستيد، با خداترسی زندگی كنيد. 18خدا برای نجات شما بهايی پرداخت، تا شما را از قيد روش پوچ و باطل زندگی كه از اجداد خود به ارث برده بوديد، آزاد سازد؛ بهايی كه خدا برای آزادی از اين اسارت پرداخت، طلا و نقره نبود، 19بلكه خون گرانبهای مسيح بود كه همچون بره‌ای بی‌گناه و بی‌عيب قربانی شد. 20برای اين منظور، خدا او را پيش از آفرينش جهان تعيين كرد، اما در اين زمانهای آخر او را به جهان فرستاد تا شما را رستگار سازد. 21توسط اوست كه شما به خدا ايمان آورده‌ايد، به خدايی كه مسيح را پس از مرگ زنده ساخت و او را سرافراز گردانيد؛ و اكنون، ايمان و اميد شما بر خداست.

22حال، می‌توانيد يكديگر را واقعاً دوست بداريد، زيرا از زمانی كه به مسيح ايمان آورديد و نجات يافتيد، وجود شما از خودخواهی و تنفر پاک شده است. بنابراين، يكديگر را از صميم قلب دوست بداريد، 23زيرا از زندگی تازه‌ای برخوردار شده‌ايد. اين زندگی تازه را از والدين خود نيافته‌ايد؛ چه، در اين صورت، پس از چند صباحی تباه می‌شد؛ اين زندگی تازه تا ابد پا برجا خواهد ماند، زيرا از مسيح حاصل شده، يعنی از پيام هميشه زندهٔ خدا برای انسانها. 24بلی، زندگی عادی ما از بين خواهد رفت، همانگونه كه علفْ زرد و خشک می‌شود و از ميان می‌رود. تمام عزّت و افتخارات ما، همچون گُلی است كه پژمرده می‌شود و بر زمين می‌افتد. 25اما كلام خدا تا ابد پا برجا می‌ماند. اين كلام، همان پيام نجاتبخش انجيل است كه به شما نيز بشارت داده شده است.