یەزدان ساموئێل بانگ دەکات
1ساموئێلی منداڵیش لەلای عێلی خزمەتی یەزدانی دەکرد و لەو ڕۆژانەدا فەرمایشتی یەزدانیش دەگمەن بوو، پێشبینیش زۆر ڕانەدەگەیەنرا.
2لەو کاتەی عێلی چاوەکانی کز ببوون و توانای بینینی نەبوو، شەوێکیان لە شوێنەکەی خۆیدا پاڵکەوتبوو، 3ساموئێلیش لە چادری پەرستنی یەزدان پاڵکەوتبوو، کە سندوقی خودای لێبوو، بەر لەوەی چرای خودا بکوژێتەوە، 4جا یەزدان ساموئێلی بانگکرد.
ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» 5ئینجا ڕایکرد بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.»
عێلیش گوتی: «بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.» ئەویش ڕۆیشت و پاڵکەوتەوە.
6یەزدان دووبارە ساموئێلی بانگکردەوە، ساموئێلیش هەستا و بۆ لای عێلی ڕۆیشت و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.»
عێلیش گوتی: «کوڕم بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.»
7ساموئێلیش هێشتا یەزدانی نەناسیبوو و هێشتا فەرمایشتی یەزدانی بۆ ڕانەگەیەنرابوو.
8بۆ سێیەم جار یەزدان ساموئێلی بانگکردەوە، ئەویش هەستا و ڕۆیشت بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.»
ئینجا عێلی تێگەیشت کە یەزدانە منداڵەکە بانگ دەکات. 9جا عێلی بە ساموئێلی گوت: «بڕۆ و پاڵبکەوە، ئەگەر بانگی کردیت، بڵێ: ”بفەرموو یەزدان، بەندەت گوێی گرتووە.“» ساموئێلیش ڕۆیشت و لە شوێنەکەی خۆی پاڵکەوتەوە.
10ئینجا یەزدان هات و وەستا و وەک جارەکانی پێشوو بانگی کرد: «ساموئێل! ساموئێل!»
ساموئێلیش گوتی: «بفەرموو، بەندەت گوێی گرتووە.»
11یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «ئەوەتا من لەناو ئیسرائیلدا خەریکە شتێک دەکەم، کە گوێیەکانی هەرکەسێک بیبیستێت بزرنگێتەوە. 12لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوەی لە دژی عێلیم فەرموو سەبارەت بە ماڵەکەی، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی جێبەجێی دەکەم. 13من پێم ڕاگەیاند کە بۆ هەتاهەتایە سزا بەسەر بنەماڵەکەیدا دەسەپێنم لەبەر ئەو گوناهەی کە خۆی دەیزانێت، چونکە کوڕەکانی کفریان بە خودا کرد و ئەویش ڕێی لێ نەگرتن. 14لەبەر ئەوە سوێندم بۆ ماڵی عێلی خوارد، کە تاوانەکەی بنەماڵەی عێلی هەرگیز کەفارەتی بۆ نەکرێت، نە بە قوربانی سەربڕاو و نە بە پێشکەشکراو.»
15ئینجا ساموئێل هەتا بەیانی پاڵکەوت و دەرگاکانی ماڵی یەزدانی واڵا کرد. ساموئێل ترسا ئەو بینینە بۆ عێلی باس بکات، 16بەڵام عێلی ساموئێلی بانگکرد و گوتی: «کوڕم، ساموئێل.»
ئەویش گوتی: «ئەوەتام.»
17عێلی گوتی: «ئەو قسەیە چی بوو کە پێی فەرموویت؟ تکایە لێمی مەشارەوە. خودا توندترین سزات بدات، ئەگەر وشەیەکم لێ بشاریتەوە لە هەموو ئەوەی پێی فەرموویت.» 18ساموئێلیش تەواوی فەرموودەکەی پێ گوت و هیچی لێی نەشاردەوە، ئەویش گوتی: «خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.»
19ساموئێل گەشەی دەکرد، یەزدانیش لەگەڵی بوو، نەیهێشت هیچ یەکێک لە قسەکانی ساموئێل بشکێت. 20جا هەموو ئیسرائیل هەر لە دانەوە هەتا بیری شابەع3:20 واتا لە باکووری ئیسرائیل هەتا باشوور. زانییان کە ساموئێل متمانەپێکراوە ببێت بە پێغەمبەری یەزدان. 21یەزدان بەردەوام لە شیلۆ خۆی بۆ دەردەخست، چونکە لەوێ بە ڕێگەی فەرمایشتەکەیەوە خۆی بۆ ساموئێل ئاشکرا کردبوو.
خداوند سموئيل را میخواند
1در آن روزهايی كه سموئيلِ كوچک زير نظر عيلی، خداوند را خدمت میكرد، از جانب خداوند به ندرت پيغامی میرسيد. 2-3عيلی، چشمانش به سبب پيری تار شده بود. يک شب وقتی او در جای خود و سموئيل هم در خيمهٔ عبادت كه صندوق عهد خدا در آن قرار داشت، خوابيده بودند، نزديک سحر، 4-5خداوند سموئيل را خواند و سموئيل در جواب گفت: «بلی، آقا!» و از جا برخاسته، نزد عيلی شتافت و گفت: «چه فرمايشی داريد؟ در خدمتگزاری حاضرم.»
عيلی گفت: «من تو را نخواندم؛ برو بخواب!» او رفت و خوابيد.
6بار ديگر خداوند سموئيل را خواند. اين دفعه نيز او برخاست و نزد عيلی شتافت و بازگفت: «چه فرمايشی داريد؟ در خدمتگزاری حاضرم.»
عيلی گفت: «پسرم، من تو را نخواندم؛ برو بخواب!» 7سموئيل نمیدانست كه اين خداوند است كه او را میخواند چون تا آن موقع، خداوند با او سخن نگفته بود. 8خداوند برای سومين بار سموئيل را خواند و او چون دفعات پيش برخاسته، نزد عيلی رفت و بازگفت: «چه فرمايشی داريد؟ در خدمتگزاری حاضرم.» آنگاه عيلی دريافت كه اين خداوند است كه سموئيل را میخواند. 9پس به او گفت: «برو بخواب! اگر اين بار تو را بخواند بگو: خداوندا بفرما، خدمتگزارت گوش به فرمان تو است.» پس سموئيل رفت و خوابيد.
10باز خداوند سموئيل را مانند دفعات پيش خواند: «سموئيل! سموئيل!» و سموئيل گفت: «بفرما، خدمتگزارت گوش به فرمان توست.»
11خداوند به او فرمود: «من در اسرائيل كاری انجام خواهم داد كه مردم از شنيدنش به خود بلرزند. 12آن بلاهايی را كه دربارهٔ خاندان عيلی گفتم بر او نازل خواهم كرد. 13به او گفتهام كه تا ابد خانوادهٔ او را مجازات میكنم، چونكه پسرانش نسبت به من گناه میورزند و او با اينكه از گناه ايشان آگاه است آنها را از اين كار باز نمیدارد. 14پس به تأكيد اعلام داشتم كه حتی قربانی و هديه نمیتواند گناه خاندان عيلی را كفاره كند.»
15سموئيل تا صبح خوابيد. بعد برخاسته، طبق معمول درهای خانهٔ خداوند را باز كرد. او میترسيد آنچه را كه خداوند به وی گفته بود، برای عيلی بازگو نمايد. 16-17اما عيلی او را خوانده، گفت: «پسرم، خداوند به تو چه گفت؟ همه چيز را برای من تعريف كن. اگر چيزی از من پنهان كنی خدا تو را تنبيه نمايد!» 18پس سموئيل تمام آنچه را كه خداوند به او گفته بود، برای عيلی بيان كرد. عيلی گفت: «اين خواست خداوند است. بگذار آنچه در نظر وی پسند آيد انجام دهد.»
19سموئيل بزرگ میشد و خداوند با او بود و تمام سخنان او را به انجام میرساند. 20همهٔ مردم اسرائيل از دان تا بئرشبع میدانستند كه سموئيل از جانب خداوند برگزيده شده است تا نبی او باشد. 21خداوند در خيمهٔ عبادت واقع در شيلوه به سموئيل پيغام میداد و او نيز آن را برای قوم اسرائيل بازگو میكرد.